قادری: تێکۆشانی ژنانی کورد لە دژی داعش داستانێکی مێژووییە

سەرۆکی حکومەتی بەلوچستان لە تاراوگە نائیلە قادری باسی لەوەکرد کە گەلی بەلوچیش وەک گەلی کورد لە دژی ستەم تێدەکۆشێت و وتی، "تێکۆشانی ژنانی کورد بەرامبەر بە داعش، داستانێکی مێژووییە".

ئەو بەلوچانەی لە پاکستان، ئێران و ئەفغانستان دەژین چەندین ساڵە رووبەڕووی هێرش و ستەمی ئەو دەوڵەتانە بوونەوە. گەلی بەلوچ کە ماوەیەکی زۆرە لە دژی هێرشەکان تێکۆشانێکی رەوا ئەنجام دەدات، تائێستاش رووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەکرێتەوە.

سەرۆکی حکومەتی بەلوچستان لە تاراوگە نائیلە قادری لەبارەی ئەو شتانەی بەسەر گەلی بەلوچدا دێن قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

حکومەتی بەلوچستان لە تاراوگە چۆن دامەزرا و چ ئامانجێکی هەیە؟

حکومەتی بەلوچستان لە تاراوگە لە ساڵی ٢٠١٦دا دامەزرا. ٢١ی ئاداری ٢٠٢٢ ئێمە لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی بەلوچستان دەکەن، پەیوەندی دیپلۆماسیمان گرێدا. پرسی بەلوچستان تەنیا کێشەیەکی ناوخۆیی ئێران، ئەفغانستان و پاکستان نیە. گەلی بەلوچ داوای وڵاتێک بۆخۆی و خۆبەڕێوەبردن دەکەن. ئامانجمان ئازادکردنی بەلوچستان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیموکراتیک و ئاشتیانەیە. بۆ ئەوەی سەرجەم سەرچاوەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر گەلی بەلوچستانەوە دابەش بکرێن. لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی ٦٠ ملیۆن بەلوچیدا تێدەکۆشین.

هێرشەکانی سەر گەلی بەلوچ و پێسێلکارییەکانی مافەکانیان چۆن دەبینن؟

لە دژی گەلی بەلوچ هێرشەکان لە ئاستی تاوانن. دەوڵەتەکانی ئێران و پاکستان درێژە بە ستەمەکانیان لە سەر گەلی بەلوچ دەدەن. گەلی بەلوچ رووبەڕووی ئەو جۆرە قڕکردنەیە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ماددەی دووەمی پەیماننامەی پەیوەست بە سزادان و رێگری لە تاوانی قڕکردندا پێناسەی کردووە. بەسەدان گۆڕستانی کۆن دۆزراونەتەوە کە تەرمەکانی ژنان، منداڵان و پیاوانیان تێدابووە. پزیشکەکان دوای لێکۆڵینوە بۆیان دەرکەوت کە ئەو مرۆڤانە بە زیندوویی خراونەتە ژێر خاک. ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خۆی لە خۆیدا ئامرازی ئەنجامدانی تیرۆرە. هەروەها تەرمی نەناسراوی سەدان کەس بوونی هەیە کە بە دەستڕێژی گولـلە و ئەشکەنجە کوژراون. تەرمی هەزاران بەلوچی بە پارچەپارچە کراوی دۆزراوەتەوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دا ٥٠٠ تەرم لە بینای نەخۆشخانەی نۆشتار میلتاندا دۆزرانەوە. هاوکات سوپای پاکستان دەستدرێژی و ئەشکەنجەی بەرامبەر چەندین ژنی بەلوچ ئەنجامدابوو.

ئێوە تێکۆشانی ژنانی کورد لە دژی داعش چۆن دەبینن؟

تێکۆشانی ژنانی کورد لە دژی داعس لە جیهاندا داستانێکی مێژووییە، ئەو داستانە لەبیرناکرێت، چونکە ئەو ژنانە سکۆی خۆیان پاراست و گیانی خۆیان بەخت کرد. ژنانی کورد لە نمونەیەکی زۆر گرنگی تێکۆشانن لە جیهاندا، هیواخوازین کە ژنانی جیهانیش وەک ژنانی کورد بن. بەرخودان و هێزی ژنانی کورد بێشومارە.

هـ . ب