"رێگە بە سیاسەتی شەڕی تایبەت نادەین"

هاوسەرۆکی هەدەپی قوسەر ئایسەل ئایاڤ، ڕایگەیاند، هەستی پشتیوانی بەهێز دەکەین و ڕێگە بە سیاسەتی شەڕی تایبەت نادەین.

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد تەژەئا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەیدا بە دروشمی 'بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی' چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی سەر ژنان لە شاری قۆسەر، دەستپێکرد. چالاکییەکان لە سەرجەم شارۆچکەکانی شارەکە بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ بەڕێوەدەچن و ڕێپێوانی کۆتاییش لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە سەنتەری شاری مێردین بەڕێوەدەچێت.

ئایسەڵ ئایاڤ، هاوسەرۆکی شارۆچکەی قۆسەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لەگەڵ ئاژانسی ئەنەفە ئەو پرسەی تاوتوێ کرد و ڕایگەیاند کە دەوڵەت لە هەموو هەرێمەکانی کوردستان شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبات. ئایسەڵ ئایاڤ وتی:"سیاسەتەکان بەپێی شارۆچکەکان جیاوازن، لە نسێبین و دێریک لەڕێگەی بەرپرسانی فەرمییەوە سیاسەتەکان دژی جەستەی ژنان و ژنانی گەنج ئەنجام دەدرێن، لە قۆسەرێ بە گیروودە کردنی ژنان لە ماڵاندا چەمکی شەڕی دەروونی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت. دوای پرۆسەی خۆبەڕێوەبەری بەتەنها هێشتنی ژنان، هەوڵدەدەن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بشکێنن و پارچەی بکەن، ئێمە ئەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانە و هەستکردن بە پاڵپشتی کە هەوڵی پچڕان دەدەن بەهێز دەکەین ، و ڕێگری لە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دژی ژنان دەگرین."

لە سەرانسەری مێردیندا سیاسەتی شەڕی تایبەت هەیە

ئایسەڵ ئایاڤ ڕایگەیاند بۆ چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە قوسەر چالاکییەکی بەهێز بەڕێوەچوو و وتی:"لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو ئازادی'ی تەژەئا، زۆر چالاکیی لە تورکیا و کوردستان بەڕێوەدەچن. لە مێردینیش، چالاکیەکان جیاوازە، پلان لە هەر شارۆچکەیەکدا بە هەماهەنگی ژنانی شارەکەدا ئامادە کراوە."

هەوڵدەدەن مادەی هۆشبەر بڵاو بکەنەوە

ئایسەل ئایاڤ ڕایگەیاند کە لەم ساڵانەی دواییدا لە مێردین گەنجان هاندەدرێن بۆ بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان لە قۆسەردا ئازادن و ڕایگەیاند لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا ڕوونە کە بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان لە شارەکەدا هەوڵدەدەن تەنانەت ژنانی گەنج تووشی مادە هۆشبەرەکان بکەن، لە ڕێگەی هەڕەشە و ترساندنەوە دەیانەوێت ئەوەی خواستیانە پییان ئەنجام بدەن.

ئایسەل لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" بە هەموو شێوەیەک ئامانجمان بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. دوای ڕووداوەکانی 25ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بۆ ئەمەش تەنانەت ڕووبەڕووی سیاسەتی شەڕی تایبەت دژی ژنان دەبینەوە."