سێ ژن کوژرا

سێ ژن بە دەستی پیاوان، لە شارەکانی مولغا، ئەستەنبوڵ و دیلۆک-بەڵقیس کوژران.

قڕکردنی ژنان

لە ناوچەی ئۆرتاجای لە شاری مۆغلای، ژنێک بە ناوی نەشە گ، لە ئەنجامی دەستڕێژی گوولەوە لە لایەن هاوژینەکەیەوە ڤەدات گ کوژراوە. دوای ئەوەی نەشە گ بە بە سەختی بریندار دەبێت، دوای ماوەیەک گیانی لەدەست دەدات. کەسی بکوژ لە لایەن پۆلیسیەوە دەستگیرکراوە.

تەرمی کوژراو بۆ لێکۆڵینەوەی توێکاری جەستەی براوەتە نەخۆشخانە.

دیلۆک

لەسەر ڕێگای دیلۆک-بەلسقیس تەرمی ژنێک کە بە دەمانچە کوژراوە و ناسنامەی ئاشکرا نیە، لە لایەن هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە. پاش ئەوەی هاوڵاتیان پۆلیسی تورک لە ڕوداوەکە ئاگاداردەکەنەوە، لەگەڵ تیمێکی تەندروستی دەگەن بە ناوچەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستپێدەکەن. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو ژنە بە فیشەکی دەمانچە کوژراوە.

تەرمی کوژراو  کە هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نیە بۆ لێکۆڵینەوەی توێکاری جەستەی براوەتە نەخۆشخانە.

تەستەنبوڵ

لە ناوچەی ئاڤجلاری ئەستەنبوڵ، سەراب یڵدز لە لایەن هاوژینەکەیەوە وەهبی یڵدزەوە بە چەک کوژراوە. دوای ڕوداوەکە بکوژ بە چەکەیەوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. دوای ئەوەی تیمی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەچنە سەر جێگەی ڕوداوەکە، منداڵەکانی ئەو خێزانە لەسەر ڕودوەکە شاهیدی دەدەن. تەرمی زەینەب یڵدز براوەتە فەرمانگەی پزیشکی داد.