سبەینێ بەرەو زێدی خۆی لە باکووری کوردستان بەڕێدەکرێتەوە
بە درووشمی “دەنگی حەقیقەت بە تیرۆری داگیرکەران و خیانەتکاران کپ ناکرێت” سبەینێ کاتژمێر ٩ـی سەرلەبەیانی، لە سەکۆی ئازادیی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید گوڵستان تارا بەرەو باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
جێ ئاماژەیە مەراسیمەکە، بە ئامادەبوونی کەسوکاری شەهید گوڵستان، هاوڕێ، هاوخەباتکاران و ئازادییخوازانی بەڕێوەدەچێت، پاش مەراسیمەکە جەماوەر تا شارەدێی تاسلوجە بە کەشاوەی ئۆتۆمبێل تەرمەکەی بەرەو زێدی خۆی لە باکووری کوردستان بەڕێدەکەن.
ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە(ئاب)، لە نزیک شارۆچکەی سەیدسادق، هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج و شەهیدبوون.