شاعیرێکی عێراقی: ژنانی کورد جوانترین وێنەی رزگاربوونیان نیشانداوە

شاعیری عێراقی سارا تالیب ئەلسوهێل رایگەیاند، ژنانی کورد لە رووی جەستەیی و لە رووی هزریشەوە لە دژی چەتەکانی داعس شەڕیان کردووە و وتی، ژنانی کورد جوانترین وێنەی رزگاربوونیان نیشان داوە.

شاعیری عێراقی سارا تالیب ئەلسوهێل رایگەیاند کە ژنانی کورد تا ئەمڕۆ خۆڕاگری زۆریان کردووە، لە بەرامبەر هەموو دژواری و تەنگوچەڵەمەیەک خۆڕاگرییان کدووە و ناوی خۆیان لە لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار کردووە.

ئەلسوهێل خۆشەویستی بێکۆتای خۆی بەرامبەر بە ژنانی کورد دەربڕی و وتی، ژنان ئەمڕ لە هەموو کایەکاندا پێشەنگایەتی خەبات دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە مێژوو بە بەرخودانی ژنانی کورد رازاوەتەوە و بەم جۆرە درێژەی پێدا، "ژنانی کورد ناوی ستەمیان سڕیەوە و خۆیان لە گۆڕەپانی شەڕ بەرامبەر بە داعش ناساند. ژنانی کورد ئەو داب و نەریتانەیان رەتکردەوە کە بە سەدان ساڵ ببوونە کۆت و بەند بەشێوەی سکۆمەندانە خۆڕاگرییان کرد. خەباتی خۆیان لە بواری راگەیانددا بە ویژادانەوە بەڕێوەبردووە. هەرچەندە تووسی زۆر دژواری بوون، بەڵام ئەوە نەبووە جێگەی چەقبەستوویان. سەیری بەردەمی خۆیان کرد و درێژەیان بە رێگەکەیان دا".

ئەلسوهێل ئاماژەی بەوەشکرد کە ژنانی کورد بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەرامبەر بە چەتەکانی داعش وەستانەوە و وتی: "نەک هەر لە رووی جەستەییەوە هەروەها بە هێزی هزریش داعشیان شکستدا. ژنانی کورد بە زانستی خۆیان بە چەتەکانیان نیشاندا کە ژنانی کورد هەرگیز نابەزن و بە شەڕ چۆکیان پێندانادرێت".

هـ . ب