شەهید باران نسێبین لە بەلژیکا یادکرایەوە

لە شاری لیاژی بەلژیکا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهید باران نسێبین بەڕێوەچوو.

لە شاری لیاژی بەلژیکا مەراسیمێک سازکرا بۆ یادکردنەوەی باران نسێبین کە ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان لەسەر ناوی کۆماو، جاهیدە قسەی کرد و بانگەوازی کرد بۆ درێژەدان بە دۆزی شەهیدان.

پاشان سینڤزیۆنێک پیشاندرا و مەراسیمەکە کۆتایی هات.