شەهید سارا هێمای بەرخودان و بڕوا

گەریلا ژنەکان کە لە سەر هێڵی شەهید سارا بە تێکۆشان، دژواری و تەنگوچەڵەمەکان لەبەردەمیان رادەماڵن، هەناو هەنگاو بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێن.

ئەم وێنەیە مۆنۆمێنت و یادگارییەکە کە بۆ یادکردنەوەی شۆڕشگێڕ سەکینە جانسز (سارا) سازکراوە. وێنەکە لە تونێلێک لە مەتینا کێشراوە کە ئێستا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بەرخودان تیایدا بەردەوامە. ئەو تونێلە لە مێژووی تێکۆشانی ژناندا خاوەن واتایەکی گرنگە. ئەو تونێلە شایەتی دامەزراندنی یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان (یاژک) بووە کە یەکەم پارتی ژنان بوو. ساڵی ١٩٩٥ لەو کاتەی زستان ببووە بەهار، بە سەدان شۆڕشگێڕی ژن لەو ئەشکەوتەدا کۆببوونەوە. ئەوەی پێشەنگایەتی ئەو کۆنگرەی کرد و کۆنگرەکەی بەڕێوەبرد، سەکینە جانسز بوو. گەریلاکانی ئازادیی کە ئێمە لەو وێنەیەدا دەیبینین، لە تونێلەکانی شەڕدا کە بە دەرفەتەکانی خۆیان دروستیان کردووە. یادی یەکەم پارتی ژنان یاژک و پێشەنگەکەی سارا لە سەر بەردەکانی تونێلەکە دەنەخشێنن.

ئەو ئەشکەوتە کە بووە شوێنی نوسینی کتێبی 'ژیانی من بەردەوام شەڕ بوو' ی سەکینە جانسز، بە تێپەڕبوونی ساڵەکانیش، ئەو شوێنەیە کە خاوەنداری لە یادی یاژک و هاوڕێ سارا دەکات. کادرەکانی بزوتنەوەی ئازادیی ژنان لە سەر رێچکەی سارا رێیان کرد و لەوێ بەشدارییان لە پەروەردەدا کرد، دڵسۆزی خۆیان بە ئازادی ژنان و تێکۆشانی رزگاری وڵات بەهێزتر کرد. ئەمڕۆش لە سەر هێڵی ئەو شەڕ دەکەن و خۆڕاگری دەکەن. شۆڕشگێڕی گەورە سارا بەر لە دامەزراندنی پەکەکەش دەستی بە رێکخستنکردنی ژنان کردبوو، لە چەندین ناوچە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژنان سازکردبوو. هەڤاڵ سارا کە ساڵی ١٩٧٩ بە دیلی کەوتە دەست دوژمن بە بەرخودانی خۆی لە زیندان بووە هێمای تێکۆشان و شکۆمەندی ژنی کورد. ١٢ ساڵ سەری بۆ هەلومەرجی زیندان دانەنەواند، خۆڕاگری کرد و دوای ئەوەی لە زیندان ئازادبوو، راستەوخۆ رووی کردە گۆڕەپانی رێبەرایەتی و هەموو وزەی خۆی تێکەڵ بە تێکۆشان کرد.

ژنە گەریلاکان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئازادی دەچن

دوای چەندین دیالۆگی بەنرخ رووی کردە چیا، لە چەندین ناوچەی کوردستان بەشداری لە کاروباری گەریلایەتیدا کرد، بە تایبەتی لە گۆڕەپانەکانی وەک زاپ، قەندیل و مەتینا گەریلایەتی و لە هەمان کاتدا فەرماندەیی کرد. هەڤاڵ سارا بۆ ئەوەی ئەندێشەکانی رێبەرایەتی لەبارەی ئازادی ژن جێبەجێ و بە کرداری بکات، رۆڵی پێشەنگایەتی گێڕا، لە هەر ناوچەیەک بووایە پەروەردەی بەرخودان و تێکۆشانی بە ژنە گەریلاکان دەدا. ئەو تونێلەی کە لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە بۆ یادکردنەوەی سەکینە جانسز و یاژکەوە سازکراوە، ئێستا لە مەتینا ناوەندی بەرخودانی مێژووییە. گەریلاکانی ئازادیی لەو خاڵەی کە تونێلەکەی یاژکی لێیە و لە هەر سوچێکی مەتینا لە دژی سوپای تورکی فاشیست خۆڕاگری دەکەن.

ئەو بەرخودانە لە ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا وەک واتادارترین وەڵامدانەوەیە لە بەرامبەر دوژمن. گەریلاکانی یەژاستار بە دڵسۆزی خۆیان بۆ شەهید سارا تێکۆشانیان زیاتر گەورە دەکەن. نوسراوی "یاژک" هێمایەکی مێژووییە، وێنەی خوارەوەی کتێبی ' ژیانی من بەردەوام شەڕ بوو'ە لە نوسینی سارای هێمای بەرخودان و بڕوا. ئەو ژنانەی بە دەوری ئەندێشەکانی رێبەرایەتیەوە تێکۆشانی ئازادییان بەڕێوەبرد، لە کەسایەتی هەڤاڵ سارادا هەموو دژوارییەکیان لە بەردەم خۆیان راماڵی و بە هەنگاوی بەهێزی تێکۆشانەوە بەرەوپێشچوون. لەبەر ئەوەی یەکەم هەنگاوەکان بەردەوام دژوارن، بەڵام ئەوانەشی دەبنە موڵکی مێژوو هەمان ئەو هەنگاوە دژوارانەن. ئەمرۆ لە گۆڕەپانی مەتینا گەریلاکانی یەژاستار لە چوارچێوەی ئەو میراتە مێژووییەدا نوێنەرایەتی بەرخودانی سەردەم دەکەن. ژنە گەریلاکان وتەی "یاژک گەرنتی ئازادییە' کە وتەی رێبەر ئاپۆیە دەڵێنەوە و بەرەو ئازادی و سەرکەوتن هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچن.