شەڕڤانانی یەپەژە ٨ ی ئاداریان پیرۆزکرد

شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە ڕەقە ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکاریان پیرۆزکرد.

یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە کانتۆنی ڕەقە بەبۆنەی ٨ ی ئادار چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە، ڕۆهیڵات عەفرین و ژمارەیەک فەرماندەی تر بەشداربوون.

لە چالاکییەکەدا شەڕڤانانی یەپەژە نمایشێکی سەربازیان ئەنجامدا، پاشان ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە، ڕۆهیڵات عەفرین ئەم ڕۆژەی لە تەواوی ژنان پیرۆزکرد و گوتی: "ژنان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا. نەوەک تەنها هەرێمەکەی پاراست، بەڵکو هەموو ژنانی جیهانی بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پاراست".

پاشان ئەندامانی فەرماندەیی گشتی یەپەژە گوڵیان بەسەر شەڕڤانانی یەپەژە دابەشکرد، دواتر بە شەقامەکانی ڕەقەدا تاوەکو چوارڕیانی ئەلنەعیم ڕێپێوانیان کرد کە لەوێ یەپەژە لە ساڵی ٢٠١٧ ڕزگارکردنی ڕەقەی لەدەستی داعش ڕاگەیاند.

لە چوارڕیانەکەدا فەرماندەیی ڕاگەیاندراوێکی دا و دووپاتی کردەوە کە تێکۆشان مەزنتر دەکەن تاوەکو ئازادی وڵات بەدەست دەخەن.