شەڕڤانی یەپەژە دەلیلە جودی شەهید بوو
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی دەلیلە جودی (زۆزان کارتال) لە ١٣ ی حوزەیران لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بووە.
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی دەلیلە جودی (زۆزان کارتال) لە ١٣ ی حوزەیران لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بووە.
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند.
یەپەژە ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی دەلیلە جودی (زۆزان کارتال) لە ١٣ ی حوزەیران لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بووە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی سلۆپی دەکات.
یەپەژە ڕایدەگەیەنێت، زۆزان کارتال لە ٢٠٠٢ لە شاری بەرخۆدانی سلۆپی لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە، تا ئاستی ناوەندی خوێندووە، لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر گەلی کورد و شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک هەزاران گەنجی تێکۆشەری دژی سیاسەتە قڕکەر و هێرشکەرەکان هەڵوێستی وەرگرتووە.
ڕاگەیاندراوەکەی یەپەژە ئاماژە بەوە دەکات، شەهید دەلیلە لە ساڵی ٢٠١٤ لەکاتی هێرش و گەمارۆی داعش بۆ سەر کۆبانێ پەیوەندی کردووە بە شۆڕشەوە، تا دوا ساتەکانی ژیانی بۆ پاراستنی شۆڕش تێکۆشاوە، لە هەڵمەتی ئازادکردنی ڕەقە ڕۆڵێکی مەزنی گێراوە و لە لەناوبردنی چەتەکانی داعش هەنگاوی مێژووی هاویشتووە.
یەپەژە ڕایدەگەیەنێت، خەونی هەرە مەزنی شەهید ئەوە بوو ڕۆڵەکانی وڵاتەکەی بە ئارامی بژین، هەر لەم پێناوەشدا تێکۆشا.
یەپەژە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی دەڵێت: "ئێمە وەک فەرماندەیی گشتی یەپەژە و هاوڕێیانی شەهید، هەردەم گرێدراوی ئامانج و خەونی شەهیدان دەبین و هەردەم یادی شەهیدان ڕێگەی تێکۆشانمان ڕووناک دەکاتەوە. سەری ڕێز بۆ یادی شەهید دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین بۆ بەدیهێنانی سیستەمی دیموکراتیک و ئازاد، هەردەم لە خەبات و تێکۆشاندا بین".
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: زۆزان کارتال
ناسناو: دەلیلە جودی
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: عەبدوڵا
کاتی شەهیدبوون: ١٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.