سیستەمی دادپەروەری ژن: ماڵی ژن و یاسای ژن -١-

ڕێکخراوی ماڵی ژن کە بە 'یاسای ژنان' مافی ژنان دەپارێزێت و دامەزراندنی بنەماڵەیەکی دیموکراتیک ئامانجێتی،لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە بە شێوەیەی بەردەوام کارەکانی ئەنجام دەدات.

بە شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢دا دروستبوو، ماڵی ژن وەک یەکەمین  ڕێکخراوی ژنان لە هەرێمەکە دامەزرا و یاساکانی ژنی دیاریکرد، بە تێکۆشانێک کە مافی ژنان دەپارێزی و یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەستەبەردەکات و لە دژی زهنیەتی باوکسالاری دەوەستێتەوە، تا ئەمڕۆ بەردەوامە. لە دەسپێکی دۆسیەکەدا ماڵی ژن 'یاسای ژن' هەڵدەسەنگێنن.

ماڵی ژن

ماڵی ژن کە بە ئامانجی چارەسەرکرنی کێشەکان و پاراستنی مافی ژنان دامەزراوە. لە دوایی شۆڕشی ڕۆژئاواوە لە دژی زهینەتی باوکسالاری لە ناکۆمەڵگادا، ژنان زیاتر لەم ڕێکخراوە نزیک بوونەوە و هەر توندوتیژییەکان بەرامبەر دەکرا پەنایان دەبر بە ماڵی ژن. کردنەوەی ماڵی ژن هیوایەکی گەورەی دا بە ژنان و بوو بەدەرگایەک بۆ ئەو ژنانەیی توندو تیژیان بەرامبەر دەکرا.

کردنەوەی ماڵی ژن هەم بە جۆش و هەم بەگومانیشەوە پێشوازی لێکرا. ژنان لە کردنەوەیدا بە سەرەتایەکی پڕ لە زەحمەتیەوە تێپەڕیین.

ماڵی ژن لە ساڵانی سەرەتایی شۆڕشدا بەر ناڕەزایەتی پیاوان کەوت. ئیتر بۆ نزیکبوونەوەی مافەکانی ژن لە لایەن پیاوانەوە سنورێک دانرا. لەبەر ئەمە پیاوان بەم هەنگاوە قەڵس بوون. بانگەشە و پروپاگەندەیان لە دژی ماڵی ژن دەکرد و دەیانگوت: "ماڵی ژن ماڵی جیابوونەوەیە، ماڵان وێران دەکات."کە لە ڕاستیدا ماڵی ژن هیچ ڕۆڵیکی لەم شێوەی نەدەگێڕا. کاری سەرەکی ماڵی ژن ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژن بوو.

ماڵی ژن دەسەڵاتی یەکلاکردنەوەی داواکاری جیابوونەوەی هەیە، مافی ژنانیشی دەپاراست و وەک چاودێرێک لە نێوان دادوەر و هاوژنەکاندا مامەڵەی دەرکرد. بە گوێگرتن لە هەردوولا نزیکی کێشەکان دەبووەوە

ماڵی ژن لە چوار بەش پێکدێت: بەڕێوەبەری، ئاشتی- ئاشتەوای، ئەرشیف دەستەی چاودێری، ماڵی ژن لەسەدا ٩٠ی کێشە خێزانیەکانی کانتۆنی جزیرە چارەسەردەکات و ئەوەی تریش لە ڕیگەی دادگاوە چاودێری دەکات. ماڵی مافەکانی کۆمەڵگا دەپارێزێت و مافی پیاوانش دەپارێزێت.

ماڵی ژن لە هەموو کانتۆنەکان و گەڕەکان لقی هەیە. بەو تێگەشتنەی کە دەبێت کێشەکان گەورەتر نەبێت، چارەسەربکرێن، ڕێکخستن و گونجانێکی باشی دامەزراندوە. بەم شێوەیە لەگەڵ ڕزگارکردنی هەرشارێکدا ماڵی ژن دادەمەزرا و خزمەتی دەکرد. ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لە مافی ژن و پەرەوەردەکرنی دەستپێدەکرد. پێش هەموو شتێک کۆمەڵگا پێویستی بە تێگەشتن و هۆشیاری هەبوو. کۆمەڵگایەکی زانا و ڕێکخراو بووە بنەمای بەردەوامی شۆڕش.

یاسای ژن

لە ساڵی ٢٠١٤دا بە دانانی یاسای ژن، لە دژی ئەوە زایەندپەرستیەیی ژن کە کۆمەڵگا دەیسەپاند، تێکۆشان ئەنجام درا. لە دژی  دەستدرێژی زایندەی، فرەژنی، بەشودانی منداڵان و دەستدرێژی لە ژنان، بە سوربوونێکی زۆرەوە مافی ژنان دەپارێزرا. ئەوکەسانەی ئەم یاسایەن پشگوێ دەخست، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرا. وێڕایی ئەوەی دادوەران بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵی ژن بڕیارییان دەدا، بەڵام زهنیەتی باوکسالاری هەر بوونی هەبوو. کوشتنی ژنان وەک تاوانێکی گەورە لێی دەڕوانرا. کوشتنی ژنان لەژێر ناوی 'ناموس'دا لە لایەن بزوتنەوەی ژنانەوە ڕەتکرایەوە. کوشتنی ژنان و دەستدرێژی سەر ژنان لێخوشبوونی نیە. لە دژی تێگەشتنی فیوداڵ و زایەندپەرستی و کوشتنی ژنان، تێکۆشانی گەورەی دەستیپێکرد.

لەبەرئەوەی ئەو یاسایە بۆ پاراستن و چاودێری ژنان دامەزراوە، لە لایەن زهنیەتی باوکسالارییەوە دژایەتی دەکرا. لەبەر ئەمە ناکۆکی دروستدەبوو، دادوەر لە دانانی یاساکەدا بەر زەحمەتیکەی زۆر کەوت، لەبەرئەوەی زۆرینەی دادوەران پیاوبوون کێشەیەکی گەورەیان دروستکرد. بەڵام ژن دەستی لە تێکۆشانی یاسایی خۆی بەرنەدا. یاسا بە تێروانین و ئیرادەی ژنەوە ئامادەکران. هەرچەندە کەموکوڕیشی هەبوو بەڵام تا ئاستێکی باش ڕۆڵی خۆی بەجێگەیاند. ئەنجومەنی دادپەرەوەری ژنان بە بەشداربوونی ژنان لە هەموو کانتۆنەکاندا گفتوگۆیی لەسەر یاساکان دەکرد. لە شارەکاندا بە پەروەردەی گشتی و سەربەخۆ، یاسای ژن ناسێنرا.

لە ٢ـەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی دادپەروەری ژن کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەنجامدرا، بە بریار و گفتوگۆکردنی لە لایەن ژنانی هەموو کانتۆنەکانەوە، بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەنگاوێکی نوێی هاویشت. یاسای ژن بە پشنیار و نوێبوونەوە کرایەوە. لە یاسای ژن ڕەگەزەکانی پاراستنی دادگا و ئازادی ژن و کۆمەڵگا بوونی هەیە. لەبەر ئەم هۆکارە یاسای ژن لە ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتەوە نوێکرایەوە و جێبەجێ دەکرا.

شەڕ، شۆڕش و دامەزراندی سیستەم پێکەوە، بەر چەندین زەحمەتی کەوتەوە. بۆ جیابوونەوە لە سیستەمی ڕژێمی سوریا و دامەزراندی سیستەم و هۆشیاریەکی دیموکراتیک کاتێکی پێویست بوو. یاسا قەیران و ئاڵۆزییەکان لە کۆمەڵگادا و کاریگەی شەڕ کەم ناکاتەوە. بەڵام لەناو بارودۆخی ئێستادا، هیچ چارەسەریەک نەبوو بۆ بێ یاسایی. لە سیستەمێکی دیموکراتیکدا ئامانجی کۆتایی زیادکردنی یاسا و دادپەروەرییە. بۆ دامەزراندی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و سیاسی، دامەزراندی کۆمەڵگایەکەی دیموکراتیکە.

سبەی: پرۆسەی دامەزراندی ماڵی ژنە لە کانتۆنەکان.