زۆزان چەولیک: یەژا ستار گەورەترین بەختی سەدەی بیست و یەکە

زۆزان چەولیک، فەرماندەی ناوەندی بڕیارگەی یەژا ستار، ڕایگەیاند کە ئەوان لە دامەزراندنی بنەماکانی خۆپاراستنی تێکۆشانی ژنانی هەرێمی بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن و وتی؛ "ئێمە بە هێزی ژن، ژیان، ئازادی، کۆتایی بە دوژمن دەهێنین."

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار زۆزان چەولیک بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد. دەقی چاوپێکەوتنەکەی زۆزان چەولیک بەم شێوەیە:

ئەو شەڕەی لە سەرانسەری جیهاندا پەرەی سەندووە، چ کاریگەریەکی لەسەر ژیانی ژنان هەیە؟

لەم کاتەدا ئێمە بە "بە ژیانی ئازادەوە بەرەو شۆڕشی ژنان" دەستمان پێکردووە. سەرەتا ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار پیرۆز دەکەم و دەمەوێت بڵێم کە ئێمە ئیرادە و دڵنیایی دەدەین کە ژنان لە ڕێگەی تێکۆشانی ئازادییەوە، کۆمەڵگایەکی ئازاد لەسەر بنەمای مرۆڤێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد بنیات بنێن. بە ڕێز و حورمەت و پێزانینەوە ڕێبەر ئاپۆ بە بیر دەهێنمەوە کە بۆ ئازادیی وتێکۆشانی ژنان ڕەوڵێکی سەرەکی هەبووە لە ڕزگاری و دەرهێنانی ژنان و بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن هەوڵێکی زۆری داوە هەتا ژیان لەسەر بنەمای ئازادی بژیت، لە هەموو بارودۆخێکدا باوەڕی بە ژن هەبوو و پێشەنگایەتی دەکرد. ٨ی مارس مێژووی ئەو ژنانەیە کە لە پێناو مافی کار و ژیاندا خەباتیان کردووە و بەو هۆیەوە کوژراون و ژیانیان لەدەستدا، واتە لە مێژوودا لە پێناو ئازادییان باجیان داوە. من لە کەسایەتی ١٢٣ ژنی کرێکار کە لە کارگەیەکدا بە زیندووی سووتێنران و گیانیان لەدەستدا، کلارا زەتکین، ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، خوشکەکانی میرابێل، بەسێ، زەریفە، ژنانی خۆڕاگری ئەفغانستان کە لەلایەن تاڵیبانەوە کوژران، ساکینە جانسز، مێهرەبان ساران، بەسێ ئانووش، ڕەحیمە قەهرەمان، بەنەڤش ئاگال، گوڵناز کاراتاش، زەینەپ کناچی، سەما یوجە، ئاینور نارین، ئەندریا وۆڵف، هەڤرین خەلەف، ڕەیحان عامودێ، هێلین چەرکەس، شیلان کۆبانێ، ئەلەفتریا فۆرتولاکس، ئازێ مەلازگرت، دەلال ئامەد، ئەڤین گۆیی، ڕاپەرین ئامەد، بێریڤان زیلان، ئەڤا ماریا شتایگر، بیشەنگ بروسک، سۆرخین ڕۆژهەڵات، لەیلا سۆرخین، دۆغا ڤیان، سارا و ڕووکەن، هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە جیهاندا بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە. ئێمە لەوان فێربووین و لەسەر ڕێبازی ئەوان دەڕۆین. لە یادەوەرییەکانیاندا هێز وەردەگرین و بەرەو شۆڕشی ژنان تێدەکۆشین.

ئەگەرچی لە بارودۆخی ئێستادا لە یاسای دەوڵەتاندا بە فەرمی باسی نەکراوە، بەڵام لە ڕاستیدا لە دۆخی شەڕی جیهانی سێیەمەدا دەژین. وەک ڕێبەر ئاپۆ پێناسەی کردووە، شەڕی جیهانی سێیەم هەندێک جار شێوەی شەڕی گەرم و هەندێک جار شەڕی دیپلۆماسی بەخۆیەوە دەبینێ، بەڵام بەردەوامە و لە پەرەسەندایە. دەسەڵاتداران هەوڵی دووبارە داڕشتنەوەی خۆیان دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی وێرانکاری و ئێش و ئازار و زیانێکی گەورە و داڕمانی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە. وەک دەزانرێت قەیرانی پێکهاتەیی سیستەم و ئەو شەڕەی کە لە هەموو کێشەکان سەری هەڵداوە. هەروەها ئەمەش دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەڕەخسێنێت. سەدەی بیست و یەکەم بە "سەدەی ژنان" پێناسە دەکرێت. ڕاستی ئەم بابەتە هەم کێشەکە ڕوون دەکاتەوە و هەم دەرفەتێک بۆ چارەسەری دەڕەخسێنێت. بە پێچەوانەی ئەمە، شەڕی جیهانی سێیەم، لەسەر بنەمای لەناوبردنی ئازادی ژنان و دەستوەردان و ململانێ  جێندەری، سیاسەتەکانی دەسەڵات جێبەجێ دەکرێن. ڕێکخراوەکانی ژنان دەکرێنە ئامانج و باس لەسەر مافەکانی ژنان لە وتارە سیاسیەکاندا لە جیهاندا زیادی کردووە. سەرەڕای ئەمانەش توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو شوێنێک پەرەی سەندووە. بەشداریکردنی ژنان لە نێو زۆربەی سوپای دەوڵەتاندا لەسەر بنەمای هۆشیاریی ناسنامەی ژن نییە. بەڵکوو بۆ ئەوەیە بزووتنەوەی ڕێکخستنەکانی ژنان کۆنترۆڵ بکەن و واتایان ،پێ نەدەرێت دەکرێت. بۆ نموونە سەرەڕای ئەوەی کە ناتۆ ڕێکخراوێکی شەڕ و وێرانکارییە، ژنانی نوێنەری دەوڵەت کە لە ناتۆدا بەشدارن دەڵێن "ناتۆ ئێمەین". ئەمەش ڕاستی ژن وەک کەرەستە بەکار دەهێنێ، ئازادی ژن و پێگەی ڕێکخستنی ژن لە ڕاستی خۆی دوور دەخاتەوە. ئەم ڕێبازە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر ژنانە و مەترسیدارە. هەموو ئەمانە پێویستە وەک هێرشێک لە سەر ژنان بە بنەمای شەڕی تایبەت لەم سەردەمی شەڕی جیهانی سێیەمدا ببینین.

لەو چوارچێوەیەدا داگیرکاری سەربازی و هێرشە وێرانکارییەکان زیادی کردووە. بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕەکە چڕ بووەتەوە، هەم چەتە بەکرێگیراوان هێنراونەتە ناوچەکە و هەم هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای دەوڵەت بە مەبەستی وێرانکاری گەلان بەتایبەت ژنان بە ئامانج دەگرێت. داگیرکردنی وڵاتان، هێرشی چەتەکان، شێوازی شەڕی تایبەت بە ڕێوەدەبرێن و ئەمەش بوەتە هۆی ئەەوی ژنان ڕووبەڕووی هەر جۆرە توندوتیژییەک ببنەوە. کوشتنی ژن و منداڵان لە شەڕەکاندا زیادی کردووە. سیاسەتی کۆمەڵکوژی فیزیکی دەبێتە هۆی هێرش بە ئامانجی لەناوبردن و تێکدانی پەیوەندییەکانی وڵات لەگەڵ کۆمەڵگا و ژناندا. لەسەر بنەمای ستراتیژی چۆڵکردن و داگیرکردنی ناوچەکان، یان مردن یان هەڵهاتن بە سەر کۆماڵگادا دەسەپێنرێت. شوێنی نیشتەجێیە مەدەنییەکان بە توندی دەکەنە ئامانجی هێرش و بە لەناو بردنی بەرخۆدانی گەلان ناوچەکەیان داگیر دەکەن. لە خاڵی قووڵی شەڕی ئۆکرانیا – ڕووسیا، حەماس – ئیسرائیل، ئەوەی ڕوویدا لە دوای بەدەستهێنانی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، شەڕەکانی وڵاتانی سوریا، عێراق، یەمەن، لیبیا و هتد، ، وەک هەمیشە ژنان بەئامانج گیران. ژنان دەکوژرێن و لە وڵاتەکانیان دەڕفێندرێن و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێکی دەستدرێژی دەبنەوە. بۆیە هەموو ئەو مەرجانەی کە بۆ بەردەوامی ژیان پارێزراوە بە تەواوی لەناو دەبەن.

یەکێک لە سیاسەتەکانی شەڕ سەپاندنی کۆچبەرییە، وڵاتەکەیان بەجێدەهێڵن و کۆمەڵایەتیبوون لەدەست دەدەن و بەئاسانی ڕووبەڕووی هەرجۆر هێرشێک دەبنەوە. هەم ڕووبەڕووی شەڕەکان دەهێڵدرێنەوە و وەک چەکێک بەکاردێن و دەبنە قوربانی. مرۆڤ دەتوانێت هەزاران نموونەی پەیوەست بەم بابەتانە باس بکات. یاسا نێودەوڵەتییەکان و شتی تر ژن و کۆمەڵگا ناپارێزن. تەنیا کاتێک کە پێویست بە شەڕێکی دیپلۆماسی لە نێوان دەوڵەتەکاندا هەبێت، ئەم یاسایانە وەک ئامرازێک لە دژی یەکتر بەکاردەهێنن و ئەمەش لەوە زیاتر تێناپەڕێت. کاتێک تاوانی شەڕ زیاد دەکات هەر جۆرە بازرگانیەک بە جەستە و ژیانی ژنانەوە دەکرێت. هەر لە مافیای مادەی هۆشبەرەوە بگرە، بۆ کەرتی لەشفرۆشی، هێزی کاری هەرزان، سەپاندنی سیخوڕی و هەڵوەشاندنەوەی ئەخلاقی، هەموو جۆرە شێوازێکی گڵاو بەکاردەهێنرێت و بەمشێوەیە ژنان زۆرترین قوربانین. لە جەوهەردا شەڕ زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان هەیە و کۆمەڵگا لە کەسایەتی ژندا دەکرێتە ئامانج.

ئێوە لەسەر سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە دژی ژنانی کورد چی دەڵێن؟ ئەم سیاسەتە چۆن کاریگەری لەسەر ژیانی ژنان دەکات؟

لە کوردستاندا ئازادی ژن بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد. دەوڵەتانی چەوسێنەر هێرشیان کردە سەر ناسنامەی کوردانی ئازاد، کوردستانی ئازاد و چەمکی نەتەوەی دیموکراتیک. بەم شێوەیە ئەو بنەمایەی کە کۆمەڵایەتی بوون زۆرترین گەشەسەندنی تێیدا ڕوودەدات ڕووبەڕووی هێرش بوویەوە. لەم بوارەوە سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە دژی ژنان بەڕێوە دەچێت. لە هێرشی داگیرکاری و وێرانکاریدا دوژمنەکانمان ڕێکخستنەکانی ژنان و پێشەنگەکانیان دەکەنە ئامانج. بۆ بێ کاریگەرکردنی فکری گەشەسەندنی ئازادی و نوێنەرایەتیکردنی کاردەکات. لەسەر ئەم بنەمایە هەم هێرشی سەربازی و هەم شەڕی تایبەتی فرەلایەنە ئەنجام دەدرێت. هێزەکانی گەریلامان لە کاتی هێرشە داگیرکەرییەکان دەکرێنە ئامانج. ناوچە مەدەنییەکان بوردومان دەکرێن، هەموو ژنانی ئازاد دەکرێنە ئامانج. لەبەر ئەوە نایانەوێت ژنان بەشداری سیاسەت بکەن، بۆیە هەرجۆرە شێوازی لەناو بردنی ڕێکخستن، گرتن و توندوتیژی بەکاردەهێنن و هەوڵی سەرکوتکردنی ئیرادەی ژن دەدەن. لە ڕاستیدا شەڕی تایبەت حەقێقەتی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد بە ئامانج دەگرێت و هەوڵی لاوازکردنی کۆمەڵگای پێشکەوتوو دەدات. هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژ بە ناوەندەکانی بەرخۆدان ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی چۆڵکردنی کوردستان، بە شێوەیەکی سەرەکی کۆچبەری دەسەپێنن. بۆ لاوازکردنی پەیوەندی ژنان و کۆمەڵگا، هەوڵ دەدەن ژن بکێشنە ناو ژیانی مۆدێرنیتە و لە کۆمەڵگا دوور بخرێنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕێگەی فشاری سەربازیی و لە ڕێگەی ڕێکخراوە هاوبەشەکان و پڕوپاگەندەی گڵاوەوە هەوڵی ترساندن و هەڕەشە دەدەن. لە ئەنجامی شەڕدا کۆچکردن پەرە دەستێنێ. بۆ بەکارهێنانی ژنان، ئەو کەسانەی لە سیستەم و کۆمەڵگاکەیان دابڕاون، هەموو جۆرە مەرجێکی بەکارهێنان دەسەپێنن. بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری لەسەر بنەمای ماددە هۆشبەرەکان و دروستکردنی هەستی ناڕاست و گەڕان بەدوای ژیانی ساختەدا ژنانی گەنج دەکرێنە ئامانج. یان بە سیخوڕیکردن ژن و کۆمەڵگا دەخاتە دۆخێکەوە کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە کۆمەڵگا.

ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، ڕزگاری کۆمەڵگا بە ڕزگارکردنی ژنان ئازادەوە بەدی دێت و ئەمەش لە بواری کردارییەوە کراوە و دەکرێت. دوژمن بۆ شکاندنی ئەم بازنەیە بە دەستی ژن کۆنسەپتی شکاندنی بەرخۆدان و لەناوبردنی کۆمەڵگا بەڕێوە دەبات و هەوڵ دەدات تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ و فەلسەفەی ئازادی بکاتەوە. لە کوردستان بەشێوەی فرەلایەنە شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت، ئەگەر سەرنج بدەین، لە ساڵی ٢٠١٥ــەوە لەگەڵ هێرشەکانی سەر کوردستان دەستدرێژی بۆ سەر ژنان زیادی کردووە. ژن دەکاتە ئامانج، هەوڵ دەدات کەسایەتی ژن بشکێنێت و ترس لە کۆمەڵگادا بڵاو بکاتەوە کە ناتوانێت وەڵامدەری ئەم دۆخە بێت و قبوڵی بکات. بەم شێوەیە ئامانجی بەدیهێنانی واقیعی کۆمەڵگایەکە کە لە بەهاکانی دوورخراوەتەوە. هەوڵ دەدات بە سیخوڕییەوە یەکڕیزی ژنان بشکێنێت و بێ باوەڕی پێشکەوێت. داگیرکاری دەکات و بە ئابڵۆقەی ئابووری برسییەتی ڕەواج دەدات و لە بەرامبەر پارەدا مەجبووری دەکات خیانەت لە خۆی و کۆمەڵگا بکات، بەم شێوەیە ئامانجی لەناوبردنی پێوەرە ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگایە. هەروەها دژی ژنان کە گەورەترین ناوەندی بەرخۆدانن، بێ ناسنامەیی و بێ ناو نیشان هێشتنەوەیان بەسەردا دەسەپێنێت. کەرتی لەشفرۆشی کە هەمیشە وەک ڕێبازێکی شەڕی تایبەت کاریگەری هەیە، لە ڕێگەی ڕەشبگیرییەوە هاندانی ژنان لەو بوارەدا لە لایەن دەوڵەتانەوە کاری بۆ دەکرێت. ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەڕفێنرێن و هەر جۆرە هێرشێکی نامرۆڤانە لە ڕێگەی چەتەکانەوە ئەنجام دەدرێت. لەلایەک جەستەی لەناودەبرێت، لەلایەک کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی بوون لەناو دەچێت، لەلایەک داڕمانی ئابووری، لەلایەک هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکان، لەلایەک گرتن و دیلکردنی ژنان، لەلایەک لە بواری کۆمەڵایەتی، مەیدانیان بۆ دەسەڵاتداری پیاوان و زەمینەی توندوتیژییان دەکرێتەوە و پشتیوانیان لێدەکرێت. هەموو ئەم شێوازانە پێکەوە بەکاردەهێنرێن. ئاسمیلەکردن و هاندان بۆ ژیانی ساختەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەردەوام بەکاردێن. پێشکەوتنە ئازادیخوازانەکان کە بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەدیهاتووە، ئەخلاقی و ڕێکخراوەیی و پێگەی کۆمەڵایەتی و هۆشیارییەکی شوناس و گەشەسەندنێکی لەسەر ئەو بنەمایە خوڵقاندووە. لە لایەکی ترەوە دوژمن بە هێرشەکانی هەوڵی شکاندن و تێکشکاندنی ئەم پێشکەوتنانە دەدات. مەبەست لە شێوازە سەربازییەکان، پراکتیزەکردنی شەڕی تایبەتە، بەکارهێنانی ئایین و ڕێکخراوەکانی وەک تەریقەت دەکەوێتە ئەو چوراچێوەیە.کردوویانە بە ناوەندی چەتەکان و بەمەش هەوڵ دەدەن هەموو جۆرە فشار و هێرشێک لە سەر کۆمەڵگا، سروشت و کولتوور بەڕێوە ببەن. بۆ ئەوەی بەرخۆدانیانی دایکان بشکێنن ئێسکی ڕۆڵەکانمان دەخەنە سندوقەوە و بۆ دایکیان دەنێرنەوە. ئامانجی سەرەکی هەموو ئەم هێرشانە دوورکەوتنەوە لە تێکۆشان و تەسلیمبوونە. چونکە زۆرترین ترسیان لە ژن هەیە. ئەگەر سەرنج بدەین، سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە دژی ژنان هەر جۆرە سیاسەتێک بەڕێوە ببات، هەمان سیاسەت لە ئێراندا جێبەجێ دەکرێت. لە باشووری کوردستان ئەم دۆخە لەلایەن هاوکارە - خائینەکانیانەوە جێەبەجێ دەکرێت. هێرش و ڕێبازەکانی ئەردۆغان بەرامبەر بە ژن و بەتایبەتی ژنانی کوردی خاوەن ئیرادە چی بێت، لەلایەن بارزانیەکانەوە بە هەمان ئامانج و هەمان شێوە بەکار دێن. ڕێبەر ئاپۆ لە ٨ی مارسی ١٩٩٨ سوپای ڕزگاریخوازی ژنانی وەک دیاری پێشکەش بە ژنان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ژنان دەبێ بەرەو قۆناغێکی دیکە لە ڕێکخستن هەنگاو بنێن. لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ژنێک، مارلین ئەلبراید لە لەلایەن عەقڵیەتی پیاوێکەوە دەستنیشان کراوە، بە ئامانجی تیرۆریزم هاوبەش دەبن و ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوەکانی ژنان مەترسیدارترین هێزن و بەتایبەتی سەرەنجی بۆ، یاژک ڕاکێشاوە و وتبووی: "با یەکەم لە هێزی چەکداری ژنانەوە بدەین." بە واتایەکی تر، سەرەتا ژنی کردە ئامانج، ئەمڕۆ دوژمن بە هەمان تێگەیشتن و ڕێباز مامەڵە دەکات، سەرەتا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و پێگەی کۆمەڵایەتیی دەکاتە ئامانج. عەقڵیەتی پیاو بە هەمان شێوە کار دەکات". ئەگەر سەرنج بدەین با ڕاستی بڵێین، دوای شەهید کردنی سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی لە پاریس و بە ئامانجگرتنی ئەڤین گۆیی بەهەمان شێوە، بە لەناوبردنی ناڕەوا، کوشتنی ژنان، هێرشی داگیرکاری بێ وەستان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڕێوە دەچێت و پێشەنگەکانی وەک هەڤرین خەلەف، ژیان تۆڵهڵدان، ڕێحان عامودێ، شەرڤین سەردار، ڕۆژنا ئامەد، هەروەها چەندین کەسایەتی ژنی وڵاتپارێز، دایکان، پێشەنگەکانی باشووری کوردستان وەک بێریڤان زیلان و زیلان کۆنیا کە نوێنەرایەتی نەریتی ئازادی دەکەن و پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادی ژنان، پەرە بەکوشتنی ژنان دەدرێت، ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ژنانەی پێشەنگایەتی ڕاپەڕینیان کرد، گرتن و رفاندنی هەڤاڵ جوانە و کەسانی دیکە، هێرشەکانی سەر ژنان کە لە هەمان قۆناغدا ئەنجام دەدەرێن لەسەر بنەمای هەمان عەقڵییەت پەرەی پێدراوە. وەک لە هەموو ئەم هێرشانە تێدەگەین، لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئایندەیەکی ئازاد لەلایەن ژنانەوە بنیات دەنرێت، هێرشی سیستماتیک، قڕکەر و توندوتیژی دژی ژنان لە مەودای بەرفراوان و لە هەموو بوارەکانی ئایدۆلۆژیا، کولتوور و سیاسەت بەڕێوەدەچێت. سیاسەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی، گەندەڵی و کوشتن بە هۆی عەقڵیەتی پیاوانە ڕوودەدات. کێشەکە تەنها ژنانی کورد نییە، لە هەمان کاتدا پەرەپێدانی تێکۆشان بۆ ئازادیی ژنان کاریگەری کەسایەتی هەموو پێشەنگەکانە. ڕۆژانە لە بەشەکانی کوردستان دژی ژنان دڕندەیی دەکرێت و لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە بەردەوامی هەیە وتا ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت. لەبەردەم ئیرادەی ئازادی ژندا، دوژمن هەوڵی دەستبەسەردا گرتنی ژنان دەدات. هەوڵ دەدات دژی ئەو ژنانەی کە هۆشیاری، ڕێکخستن و ئیرادەی تێکۆشان و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی نوێ و پەیکەری ئەخلاقییان بەدەستهێناوە بوەستێتەوە، بە بەکارهێنانی سووتاندن، بۆمب، چەک، داگیرکاری، لەشفرۆشی، ماددە هۆشبەرەکان، سیخوڕی، برسێتی و گرتن و دەستدرێژی. لەناویان ببات.

له تێکۆشان له دژی ئەو ئایدۆلۆژیا و سیاسەتانە، ژنان چۆن له کۆمەڵگا و بنەماڵەکان و لە شەقامەکاندا خۆیان بپارێزن؟

بە پێشەنگایەتی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، بە هەنگاوە یەکەمەکانی هەڤاڵمان سەکینە جانسز، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان کە لە بواری ئایدیۆلۆژی، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتیدا پێشکەوتنێکی گەورە بە پێشەنگایەی ئەو بەدەست هاتووە. بۆیە بیانوویەک هەیە بۆ هێرشی مرۆڤ-دەوڵەت. بوونی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان و تێکۆشانی گەورەترین بەختە بۆ ژنان و کۆمەڵگا. کاتێک مافی بوون بەکەس نەدرێت و خۆڕێکخستن، پاراستن و تێکۆشان دەست پێدەکات. بەو شێوەیە هەموو جۆرە هێرشێک، بێ کاریگەر دەکرێن و ژنان خۆیان لە هێرشەکانی ئێستا دەپارێزن. ڕێگریکردن لە دەوڵەتانی باڵادەستی پیاو، پێیان لە کۆمەڵگا، بۆردومانی ئایدیۆلۆژی و هێرشە سەربازییەکانیان تەنیا بە هەڵوێستێکی ڕێکخراوەیی و هێزی بەرگریکردن لەخۆ دەکرێت. بۆیە ئێمە میراتێکی گەورەمان هەیە و لەم بارودۆخەی ئێستادا خەباتێکی ڕێکخستنیمان هەیە کە زۆر بەهێزە و لەسەر پێی خۆی وەستاوە و بەرگری لە خۆی دەکات. کەواتە تەنها پێویستە ببیتە بەشێک لەو تێکۆشانە. سەرەتا بۆ ئەوەی هێرشی ئایدیۆلۆژی بێ کاریگەر بکەین، پێویستە هەمیشە زانستی ئازادی بە زیندووی بهێڵینەوە. بە واتایەکی تر بە زانینی کێین و چیمان دەوێت و دەتوانین چی بکەین، بە بینینی حەقیقەتی دەوڵەتی مرۆڤ و زانینی ڕاستی دوژمن، دەبێت مامەڵە بکرێت. ئەو ژنانەی کە داهاتووی بەم شێوە ڕێکخراوەیی هەیە، گەلەکەمان پێویستی پێیانە. بەردەوامی دان بە ڕێکخستن لە کەس، بنەماڵە، کۆڵان، لە گەڕەک، گوند و لە هەموو شوێنێ تا دێت زۆر گرنگە. بەم شێوەیە دەتوانرێت هەموو شێوازەکانی فریودان، تێگەیشتن لە ئۆپەراسیۆنەکان، تۆقاندن، دیلکردن و ملکەچبوون بۆ سیاسەتی ڕەگەزی کۆتایی پێ بهێنرێت. پاراستنی یەکڕیزی و بەکۆمەڵایەتی بوون  زۆر گرنگە. زانینی ئەمە دەبێتە هۆی ڕێکخستن. کۆمەڵگا خۆی لە دەوڵەت گەورەترە، لە تێگەیشتنی پیاو گەورەترە. لەم بابەتەدا مرۆڤ دەبێ خۆی، بنەماڵەی و ژینگەی کۆمەڵایەتی خۆی بە ڕێکخستن بکات. ئەگەر ژن دەوری خۆی ڕێکخستن بکات، دەتوانێت میکانیزمێکی بەرگری دروست بکات. بۆ نموونە; ئەگەر ژنێک کە لەلایەن دوژمنەوە هێرشی شەڕی تایبەت لەسەری بکرێت، بڕیاری بەرەنگاربوونەوە بدات، ئەوا دەتوانێ خەڵکی دەوروبەری خۆی ڕێکدەخات، دەرفەتی زیاتر دێنێتە پێشەوە. ئەگەر بنەماڵەیەک ژینگەی خۆی ڕێکخستن بکات، دەتوانێت دەوروبەریشی بباپرێزێت. ناوەندێکی هێز دروست دەکات ودەرفەتەکانی بەرخۆدان زیاتر دەکات. هەموو گەلەکەمان بە تایبەتی گەنجان سەرەتا دەبێت زەمینەی خۆیان بەهێز بکەن، دەرگا کەراوەکانیان بەڕووی دوژمندا دابخەن، دواتر دەرفەتی وەڵامدانەوەیان بە هەر شێوەیەک هەبێت. چۆن دەتوانن بەو ئاسانییە مامەڵە بکەن؟ هەندێک کەسی بێتاوان چۆن دەرفەتی سیخوڕیکردن بۆ دوژمن بڕەخسێنن؟ دوژمن چۆن درەختی شاخەکانمان ببڕێت و وڵاتەکەمان بکاتە بیابان؟ چۆن مرۆڤەکان لەژێر هەڕەشەی هەموو جۆرە چەوسانەوەیەک  کۆمەڵکوژیی بژین، چۆن دەتوانن بە دار لە دایکە شکۆمەندەکانمان بدەن؟ چۆن دەکرێت ئێسکی ڕۆڵە قارەمانەکان بە پۆست بۆ دایکان بنێردرێتەوە؟ چۆن مەزهەبەکان لەژێر ناوی دیندا لەگەڵ چەتەکانی ناو کۆمەڵگادا دەست بخەنە دەستی یەکەوە؟ ئەو کەسانەی لە کۆمەڵگای ئێمەدا ناسنامەی خۆیان لەدەستداوە چۆن دەتوانن لەگەڵ دوژمندا وەها ئاسان مامەڵە بکەن؟ چۆن دوژمن دەتوانێ سەرۆکەکەمان بخاتە ژێر ئەشکەنجەوە و بەرامبەر بە وڵاتپارێزەکانمان، گەلەکەمان، ژنان ئەشکەنجە بدات؟ دوای هەوڵی تیرۆرکردن لە دیمەشق لە ساڵی ١٩٩٦، ڕێبەر ئاپۆ ڕەخنەی لە شۆڕشگێرەکانی گرت و وتی: "ئەمە مانای ئەوەیە دوژمن ئێوە بە هیچ نازانێت، هەر بۆیە ڕاستەوخۆ من دەکەنە ئامانج. مادام ئێوە جەنگاوەرن، پێش ئەوەی دەستم بەرز بێتەوە، دەبێت دەستی ئێوە بەسەر دوژمندا بکەوێت. بەم مانایە ئێمە وەک جەنگاوەر، وەک ژن و مرۆڤ دەىی خاوەن بەرپرسیارێتی بین. ئەگەر هێرشەکان بێباکانە بن، مانای وایە ئێمە لە تێکۆشاندا بە لاوازین. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداری بەرپرسیارێتی خۆی بێت، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی کەسێک بکات کە بیپارێزێت، پێویستە داوای لێپرسینەوە لە هێرشی بێباکانەکانی دوژمن بکەین. ئەمە ئەرکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی هەمووانە. سەرەتا ئەگەر ئەم کارە نەکات، چانسی ژیانی نابێت. ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقام خۆیان ڕێکبخەن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر. هەر هێزێک هێرش بکاتە سەر کۆمەڵگاکەمان، نابێت بێ وەڵام بمێنێتەوە. بەکورتی بەرگری لەخۆ واتای ئەمەیە. بەرگریکردن لە خۆمان مافی خۆمانە، ڕەوابوونی پەیوەستە بە بوونی ئێمەوە. تا گەل و کۆمەڵگا دەستبەرداری مافی خۆیان نەبن، کەس ناتوانێت دەست بەسەر ئەم مافەکانیاندا بگرێت.

لە بەرامبەر کردەوەکانی شەڕی تایبەت شێوازەکانی لە خۆ بەرگریکردن زۆرن، دەتوانرێت هێزی ڕێکخراو بگۆڕدرێت بۆ چالاکیی. لە بڵاوکردنەوەی ڕاستییەوە تا بگاتە بنیاتنانی بنەمای جێبەجێکردنی و گۆڕینی هێزی چالاکیی، دەبێت چالاکیی زۆر ئەنجام بدرێت. ژنان پێشەنگی کۆمەڵگان. ئەگەر خۆڕاگری و بوێری پارێزراو بێت، ئەگەر هەستی خاوەندارێتی خۆی و بەهاکانی و کۆمەڵگای خۆی ڕێکخستن بکات، ئەوا بۆ فاشیزم هیچ ڕێگەیەک نامێنێت. ڕێکخستن پێویستە چالاکانە ئەنجام بدرێت. بۆ ئەمەش پێویست بە ملیۆنان ناکات، چەند کەسێکی ڕێکخستنی دەتوانن ببنە هێزی چالاکیی. ئەو کوردەی کلاسیک و بێدەسەڵاتە، کە کۆیلایەتی قبوڵ دەکات و خۆی بێچارە و وەک مردوو دەبینێ. دوژمن هەوڵی زیندووکردنەوەی ئەمە نەوعە کوردە دەدات. ڕێکخراوی مرۆڤکوژی دژەگەریلا بە ناوی هوداپار وەک سیاسەتمەدارێک لە کوردستان خۆی نیشان دەدات. بارزانی کە دوژمنی بەها کوردییەکانە و دوژمنی ژنانە، وەک نوێنەری کورد پیشان دەدرێت. پیاوە ئاینییەکان بە بەڕێوەبەرانی دین دەناسێنێ. هەوڵ دەدات بە دەستدرێژیکردنە سەر ژن، کوشتن و لەناوبردنی ڕۆڵەکانیان دیسپلین جێبەجێ بکات و گەنجەکانمان دەکێشێتە ناو چاڵی ماددە هۆشبەرەکانەوە و دەیانکاتە ئامرازی کارە گڵاوەکانی. وەڵامی ئێمە بۆ ئەوان دەست بەرزکردنەوە و لێدان لە ڕووخساریان دەبێت. پێویستە ژنان بە ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیانەوە هەستن و کۆمەڵگا بەڕێکخستن بەکەن. ماڵ، قوتابخانە، شەقام و هەموو بوارێکی ژیان بگۆڕن بۆ ڕێکخستن و هێزی چالاکیی. ژنان دەتوانن هێزی زانین و خاوەندارێتی، متمانە و پاراستن بنیات بنێن، لە ئێستادا ئاستێکی بەرزی هێز تێکۆشان و چالاکییان هەیە. لەم ساتەدا زۆربەی ژنان لە دژی فاشیزم دەوەستێنەوە، بەڵام لاوازیی لە ڕووی پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنەوە ڕێگای بۆ دوژمن کردووتەوە. پێویستە بزانێت کێ لە شەقامەکەیان تێدەپەڕێت و چی دەکات. دەبێت گۆشەگیریان بکات و بێلایەنیان بکات و خۆپارێزی بکات. دەبێت ئەنقەرە، گوندێکە لە ئامەد، شەقامەکانی شڕناخ، قامیشلۆ، هەولێر، شوانەکانی شاخ، نابێت کۆنترۆڵی پۆلەکانی قوتابخانە بکەن، نابێت بتوانێت زانیاری وەربگرێت، نابێت کەس لە کۆمەڵگاکەمان ببڕێت و وەک چەکێک لە دژی ئێمە بەکار بهێندرێن، نابێت بتوانێت هەموو کارە خراپەکان بەبێ گرنگیدان ئەنجام بدات، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت، مانای وایە کەرامەتی ئازادی ژن، گەل و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگادا دەژین زیانیان بەردەکەوێت. هەرکەسێک کەرامەتی مرۆڤ پیس بکات ئامانجی لە پشتەوەیە و پێویست بە ڕێوشوێنی بەرگریکردن هەیە لە بەرامبەریدا. بۆیە هەڵەیە لە دەرەوە چاوەڕێی فریادڕەسێک بکەین، ڕزگارکەر تەنیا هێزی خۆمانە و دەبێ ئەم کارە بکەین ئەزموون و تونایی، کەرەستە و میتۆدی پێویستمان بەدەست هێناوە. ئەگەر کۆیلایەتی، خۆپەرەستی و بێ ڕوومەتی وازی لێ نەهێنرێت، کەرامەتی ژن و گەلەکەمان هەر لە ئێستاوە پێشی لێ نەگیرێت، ئەوا کێ دەتوانێت ڕێگریی لێبکات؟ هیچ کەس...

بە پێشەنگایەتی یەژا ستار تێکۆشانی گەریلا کە لەسەر بنەمای خۆپاراستن کە لە دژی سیستەمی باڵادەستی پیاو بەڕێوەدەچێت، گەیشتووەتە چ ئاستێک؟

یەژا ستار داهاتوویەکی گەورەی هەیە و ئەزموونێکی گەورەی ڕێکخستنی و تێکۆشانی هەیە، سوپای ڕادیکاڵی ئازادیی ژنانە کە بە هۆشیاری بەرپرسیارێتی مێژوویی هەڵسوکەوت دەکات. بەم مانایە هێزێکی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و سەربازییە. چونکە شێوازی سیاسەتی پشت بە تێکۆشانی چەکداری دەبەستێت. سوپای پاراستنی ژنانی یەژاستار سوپا بوونی خۆی لەسەر بنەمای ڕێباز و مانیفێستەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕزگاری ژنان و خۆڕێکخستن بنیات ناوە و لە سەردەمی شەڕی جیهانی سێیەمیشدا دەستکەوتەکانی بە هەموو لێهاتوویی و ئەزموونە مێژووییەکانیەوە، لەسەر بنەمای گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک پەرەسەندووە کە لەسەر بنەمای هەواڵگری، تەکنۆلۆژیای دەوڵەتەکان دامەزراوە لە گەڵ ئەو باوەڕەدا نییە کە لە ماوەیەکی کورتدا بە هێرشی قورس لەناو دەچێت، سەرەتا بە ڕوونی ئامانجی ئایدیۆلۆژی، کەمبوونەوەی چاودێری هەواڵگری و تەکنەلۆژیا و گونجاندنی لە شەڕی گەریلایی، بەپێی بارودۆخی سەردەمی نوێ، بەبەراورد لەگەڵ یەکە سووکەکان بە لێهاتوویی زیاترەوە، چالاکیی و گورز لە دوژمن دەدەن. بەم مانایە هێزەکانی ئێمەی یەژا ستار لە پێگەی سوپای دەوڵەتدا سیستەمی پیاوسالار بە ئامانج دەگرێت، ئەوان پێشەنگ و جێبەجێکاری ڕادیکاڵترین تێکۆشانی جێندەری سەردەمن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​لە ڕوانگەیەکی فراوانەوە دەڕوانێتە گەریلا و بە بەرپرسیارێتی ڕوونکردنەوە و پەرەپێدانی بیر و میتۆدی تێکۆشانی هێزە شۆڕشگێڕەکانی جیهانە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمڕۆی دوژمندا، گەریلایەتی دەکات. ئەمە زۆر گرنگە. بەهۆی چاودێری تەکنیکی و ناهاوسەنگی هێز و بەئامانجگرتنی بەرفراوان بۆ لەناوبردنی گەریلا، هەوڵ دەدەن تێکۆشانی گەریلا کۆتایی پێ بێنن. بە ئابڵۆقەدانی هەرێمەکانەوە هەوەڵ دەدەن دەرفەتی تێکۆشان بەناوی هەموو ژنانەوە لە شوێنی خۆیدا بهێڵنەوە. وەک لە مەیدانی پراکتیکییەوە دەردەکەوێت، یەکگرتنی فەرماندەیی یەژا ستارمان و هێزەکانمان گەیشتووەتە ئاستی پێشەنگایەتی شەڕەکان، بوون بە هێزێکی کاریگەر و گەیشتن بەو ئاستەی کە بتوانێت لە هەر ئاراستەیەکەوە گورز لە دوژمن بدات. لێدانی دوژمن. تیمی پیشەیی، شارەزایی لە چەک و تەکنیک، داهێنان، زاڵبوون بەسەر بارودۆخە سەختەکان، ڕاهێنان و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی هێزێکی سوپای لە کەسایەتی هەر هاوڕێیەکدا ئەنجام و سەرکەوتنی جددی بەدەست هێناوە. لەبەرئەوەی دوژمن سیاسەتی قڕکردنێکی زۆرتر لەسەر بنەمای لەناوبردنی هێزی گەریلا داناوە، شەڕێکی توند لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە بارودۆخی ئێستادا دوژمن پشت بە چەکی ناتۆ دەبەستێت و زیاتر لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بۆردومان دەکات. هێزەکانی گەریلا بەرەنگاری ئەم دوخە دەبنەوە، تەنها بە وەستاندنی دوژمن سنوردار نین، بەڵکوو گورزی گەورەش لێدەدەن. ئامانجی شەڕی گەریلا لە ناوبردنی چەمکی سیستەمی دەوڵەتی پیاوسالارە و بنیاتنانی ژیانێکی ئازادە بۆ هەموو ژنان و گەل و نەتەوەکانی دیکە لە کەسایەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە لەم بوارەوە تێکۆشان بکەین. تەواوی مێژووی شەڕی گەریلاکانمان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی پێناسە دەکرێت. ئەم ستراتیژەی خەبات وەک دوکتورینی شەڕ کە ڕێبەر ئاپۆ وەک تێکۆشینی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی پێناسەی کردووە، تەنیا بە گەریلاوە سنووردار نییە، بەڵکوو لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت بە چەمکی تێکۆشان کار بکەن، تەواوکەری یەکتر بن و بەم شێوەیە پشت بە تێکۆشانی دواخستنی تەکنەلۆجیا، هەواڵگری، شەڕی تایبەتی سوپاکان دەبەستێت و ئابووری دەکاتە ئامانج.

یەژا ستار بە چ ئامرازێک، هۆشیاری، ڕۆح و کەرەستەیەک دەچێتە شەڕەوە و وەڵامی داگیرکەران دەداتەوە؟

مەزنترین سەرمایەی ئێمە ناسنامەی ئایدیۆلۆژیمانە. بە واتایەکی تر یەژا ستار نوێنەرایەتی سیاسەتێک دەکات و باوەڕی پێی هەیە و وەک هێزی شەڕکەری ڕێکخستنی مامەڵە دەکات. پارادایمی شارستانیەتی دیموکراتیک و هۆشیاری لە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن وەک پێکهاتەی بنەڕەتی خۆی وەردەگرێت، بێگومان ئامانج و ڕۆحی ڕێکخستنەکەمانە. لەسەر بنەمای ئەمەش پابەندبوون بە ئامانج و زانینی ئەوەی کە تۆ چیت دەوێت و چیت ناوێت، شتێکی بنەڕەتییە لە تێکۆشان لە هەر بارودۆخێکدا. سەرچاوەی ئەمانە سەرۆکایەتیە، بەم مانایە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئاپۆ بێگومان سەرچاوەی سەرەکی هێزی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنی و تێکۆشانمانە. چونکە سروشتی مێژووییە. کاتێک ئەم هۆشیارییە دروست بوو، یەژا ستار وەک ڕێکخراوێکی پاراستنی ژنان، سەرنج دەخاتە سەر شۆڕشی ژنان و ڕزگاری کۆمەڵایەتی، بەو پێیەی بوونی کۆمەڵایەتی بە شوناسی ڕەگەزی و هۆشیاری پێناسە دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەم ئامانج و هەم چی بکات و چۆن بەربەستەکانی تێدەپەڕێنێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی ڕوونن. شتێکی سەرەکی کە هێزی شەڕ ڕادەگرێت، ناڕوونی ئامانجەکانە. لەم قۆناغەدا یەژا ستار ئامانجی ڕێکخستنی دیارە. چونکە هۆشیاری و ڕۆحی ژنی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک دەوڵەمەند دەکات، ئەم خولیایە بۆ ئازادی بەهێزە. هەروەها ئەم سۆز و ئیرادەیە بۆ تیکۆشان دروست و گونجاوە.

ئەتوانن سەبارەت بە گرنگی و دەرئەنجامی ئەزمونی یەژا ستار لە بواری بەرگری لەخۆیدا چی بڵێن ؟

بێ گومان پێشکەوتن و ئەزموونی سوپای ژنان هەیە، کە بە بەشداری سەکینە جانسز بە تێکۆشانی و میراتی میهرەبان ساران-عەزیمە، بەسێ ئانوش، ڕەحیمە قەهرەمان، عەزیمە دەمیرتاش خۆی ڕێکخستووە و بووەتە ڕێکخستنێکی گەورەی تێکۆشانی سوپای ژنان. ئەم ڕاستییە تەنها بۆ ژنانی کورد نییە، چونکە ئێمە هەمیشە لەگەڵ هاوڕیانی ژنانی گەلانی دیکەداین، هەر بۆیەش بۆ هەموو ژنان، ڕێکخستنێکی گەورەی سەدەی بیست و یەکە و دەرفەتێکی گەورەیە. چونکە لە شەڕێکدایە کە داهاتوو دیاری دەکات، هێزێکی ڕێکخستنی چالاکە کە بەناوی ژنانەوە تێکۆشان دەکات، بە ئەزمون، گەشەسەندن و نوێنەرایەتی ئازادیی ژن دەکات. ئەم دۆخە چەندە بۆ ئێستا گرنگە، ئەوەندەش بۆ داهاتوو گرنگە. بۆتە سەرچاوەی ئیلهام هەم بۆ گەیشتن بە داهاتوو لە ڕێگەی تێکۆشانەوە، هەم بۆ خوڵقاندنی داهاتوو بۆ ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن، هەم بۆ دەربڕینی بنەمای جیهانی تێکۆشانی گەریلا. لەبەر ئەوەی لە ڕێگەی خەباتی خۆیەوە کێشەی ڕەگەزی ڕوونکردووتەوە و پێداگری لەسەر چارەسەری کردووە، ئەنجامی زۆری بەدەستهێناوە کە بە جۆرێک کاریگەری لەسەر داهاتووی هەموو ژنان هەیە. ئەمانە زۆر گرنگن. پێش هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و بە گشتی لە هەموو جیهاندا هۆشیارییەکی ئازادی لە نێو ژناندا دەستی پێکردووە، یەژا ستار و تەڤگەری ئازادیی ژنان لەم بوارەدا بە ئەزموونێکی گەورەوە ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە گۆڕینی ئەو هۆشیاریی و تێکۆشانە ڕێکخراوەییەدا. هەر لە هۆشیاری ئایدیۆلۆژییەوە تا پێکهاتەی ڕێکخستنی و لێهاتوویی سەربازی، بە شێوازی فەرماندەیی و ستراتیژی تێکۆشان، هەر جۆرە پێشەنگایەتی و فێرکردنێک بە مانای هەنگاوێکی جدییە بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان. بۆ نموونە کاتێک ئێمە وەک بزووتنەوەیەک گەریلایەتیمان ئەزموون کرد، بێگومان هەوڵماندا لە بزووتنەوەکانی ژنانی جیهانیش ئەزموون وەر بگرین، هەندێک ئەزموونمان هەبوو، بەڵام ئەزموونێکی جدی و درێژخایەن لە بوارە سەربازییەکاندا نەبوو. بۆیە ئەگەرچی بە پێی تێپەڕبوونی کات فێر دەبین، بەڵام بە ئەزموونەکانمانەوە، بە ڕێگەی مێتودی مەزنی ڕێبەر ئاپۆ و لە ڕێگەی هەوڵی هێزەکانی گەریلامان، بە تایبەت هەڤاڵانی شەهیدەوە فێربووین. بۆیە سەختی زۆر گەورەمان تێپەڕاندووە. بەڵام ئەوەی فێربووین مانای پێشکەوتنی هەموو ژنانە. بەمەش دەرفەتی فێربوونی خێرامان بۆ ڕەخساوە. تێکۆشانی گەریلا سەرچاوەی پێوەرە پێشکەوتووە کۆمەڵایەتییەکانە وەک خۆپاراستن، پاراستنی مافی ژیان، کردنەوەی بواری ئازادی، رێگری لە هەژموونی پیاو، دۆزینەوەی مانای ژن بوون، شانازی پێوەکردن و نوێنەرایەتیکردن. دژی کردەوە دەسەڵاتدارییەکانی پیاوان کە بە هەژموونی خۆیان بەسەر ژندا خۆیان پێناسە دەکەن، بە فشار خستنەسەر ئەو نەریتانەی کە ژن بە ناتەواو دەزانن، تێکۆشانی کردووە و ژنان لە بواری داگیرکاریدا لە دەرفەتەکانی ژیان دوور خراوەنەتەوە، تەنانەت چەمکی کلاسیکی ژن کە باڵادەستی بە پیاو دەدات، بە لەناو بردنی ناسنامەی، قڕکردن، لە ماڵ ‌هێشتنەوەی، برسێتی و تاڵانکردن و هتد هەموو ئەمانە بە هۆشیاری بەرگری لەخۆ لە هەموو بوارەکاندا بەرامبەری تێکۆشان ئەنجامدراوە. بناغەیەک بۆ ژیانی ژنان خوڵقێندرا. بە بوونی یژا ستار و ڕێکخستنەکانی خۆپاراستن، هیچ ژنێک بێبەری نییە لەو فشارانەی باسمان کرد. یەژا ستار کۆتایی بە بێدەسەڵاتی بەرامبەر دەوڵەت، سوپا، نەریت، پیاو، لێدانی هێنایە ئاراوە. ئەمە بەسە، نەخێر. بۆیە پێویستە لە دەرئەنجامەکانی ئەمانەدا، بۆ گەشەکردن و بەدەستهێنانی هێزی بەرگریکردن لە خۆ فێربین، بۆ ئەوەی یەژا ستار بتوانێت ببێتە پێگەی کۆمەڵایەتی ژن و ببێتە هێزێکی تێکۆشەر. لەم ڕووەوە بەدەر لە ئەنجامە سیاسی و سەربازییەکان گەورەترین کاریگەری لەسەر بنکەی کۆمەڵایەتییە و ئەمەش هەمیشەییەو بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. بنیاتنانی سوپای ڕزگاری ژنان بەرامبەر بە سوپای دەوڵەت تەنیا بۆ لێپرسینەوەی مێژوویی نییە، بەڵکو تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ئایندەیەکی ئازاد لەمڕۆدا. لە بەرامبەر ئەو هەموو شەڕ، وێرانکاری، جینۆساید و ململانێیە ڕەگەزیدا، ئەگەر بوونی یەژا ستار و سوپای ژنان کە ئیلهامبەخشن ئەو میراتە نەبن و بەرەنگاری ببنەوە، زەحمەت نییە کە دەرئەنجامەکانی روون بکەینەوە کە چی بووە. نە ناسنامە، نە بوون، نە وڵات، نە ئازادی، نە پێناسەیەک بۆ ژیان، بوونی نەبوو. هێشتا ئەم مەترسیانە کۆتایی پێنەهاتووە، بۆیە تاکە ڕێگە بۆ هەبوونی ژنان هێزی خۆ پارستنیە و پێویستە ئەمە بەرەوپێش ببرێت.

لە کاتێکدا بەرەو ٨ی مارس دەڕۆین، دەتوانن باس لە ئامانجەکانی تێکۆشانی سەردەمی نوێی یژا ستار بکەن؟

ئێمە ساڵی ٢٠٢٤ هەم لە بواری ئازادی ژنان، هەم لە بواری نەتەوەیی و چ لە بواری گەشەپێدانی نەتەوەی دێموکراتیکدا بە شێوەیەکی ستراتیژی هەڵدەسەنگێنین. ناوچە جێناکۆکەکان لە جەنگی جیهانی سێیەمدا، لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئۆکرانیا – ڕووسیا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وردە وردە دەگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوچەیی، هێرشی کۆمەڵکوژی ئامانجدار لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە دژی بزووتنەوەی ئازادیمان زیاتر دەبێت. ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە پارادایمی شارستانیەتی دیموکراتیک، بە هەموو زەحمەتیەکانەوە بەردەوام دەبێت. واتە ناوەندی چالاکییەکان پێکدەهێنێت. ئەم شەڕە لەسەر بنەمای سەربازی، دیپلۆماسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕوودەدات. ناوەندی شەڕ ئیمرالییە، گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ڕێبەرایەتیمان و بەردەوامیی سیستەمی دیلگرتن نیشانەی گەشەی شەڕ و ئامانجەکەیەتی. لەم خاڵەدا بۆ ئەوەی شەڕی دەوڵەتان بە ئامانجی فراوانتر بگات، ئامانجی سەرەکیان قڕکردنی گەلی کوردە، لەناوبردنی گەلی ناوچەکەیە، بەمەش ژنان مەحکوم بە کۆیلایەتی قووڵ و کوشتنی ژیان دەبنەوە. بە پێچەوانەوە تیکۆشانی ژنان کە بە پلەی یەکەم لە ناوچەکە و جیهان، هێزی کردار نیشان دەدات، بەڵام بۆ ڕێکخستنی ئامانجی هاوبەش تەواوکەر نییە، دەبێت ڕێکخستنێکی هەمەلایەنە و هێزی بەردەوامی تێکۆشان بەدەستبهێنێت لەناو کۆمەڵگادا. وەک ژن دەبێ بەو هۆشیارییە نزیک ببینەوە. بە هۆی هەلومەرجی بابەتیی و پەرەسەندنی هێزی تێکۆشان، سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە، بەڵام ئەوەی ئەم سەردەمە مسۆگەر دەکات، لە ڕاستیدا بە تێکۆشان و ڕێکخستنی بەرفراوان دەکرێت. هەلومەرجەکان لە گۆڕاندان و ئەگەر هەڵسەنگاندنیان بۆ نەکرێت، لەوانەیە ئەو هەلومەرجەی کە ژنان بەرەو ئازادی دەبەن، بگۆڕدرێن بۆ کۆمەڵکوژی. هەر بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەوە بین، بزانین کە ئێمە سوودی زیاترمان هەیە و خاوەنداریان لێبکەین. ئێمە بە پرۆسەیەکی وەهادا تێدەپەڕین کە پێویستە بەسەر سیاسەتی ڕەگەزپەرەستی، نەتەوەپەرەستی و ئایینیدا زاڵ بین و بە پێی پێویستی سروشت و هوشمەندییەوە و پێویستی ژنان بۆ ئازادی بەدوای هاودەنگی و هاوکاریدا بگەڕێین بۆ ئەوەی بتوانین لە هەموو لایەکەوە بەرەنگاری هێزی دەسەڵاتداری پیاوان ببینەوە. ناتۆ و ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەڵ ژن نین، دژی ژنانن. بێگومان بۆ پەرەپێدانی خۆپاراستن و تێکۆشانی ژنان لەسەر ئاستی هەرێم، ئامانجی سەرەکیمان ئەرکی پێشەنگایەتی کردەنە.

سەبارەت بە تەوەرەکەش، بەو پێیەی ناوەندی شەڕی جیهانی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و ئارمانجی شکاندنی گەریلا و میکانیزمەکانی خۆپاراستنە، ئامانجمان ئەوەیە بەو بۆنەوە بەرخودان و خەبات بەرفراوان بکەین و گورزێک هەمیشەیی لە فەرمانی پیاو بدەین. پارە بدەن. بۆ ئەمەش وەک یەژا ستار گفتوگۆمان کردووە و پلانی پێویستمان داناوە و بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستا ئامانجەکانمان بە فراوانکردنی ئامادەیی ڕێکخستنی و پەرە بە ئامادەییمان و فراوانکردنی شەڕەکە دیاریکرد. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو ژن و مرۆڤەکانە، بۆیە بە دیل دەگیرێت هەتا نەتوانین پێی بگەین. بۆیە ئێمە لە هەموو بوارێکدا سەرنجمان لەسەری دەبێت و بەرخۆدانێکی گەورە نیشان دەدەین. لەم پێوەندییەدا بە پێی ستراتیجی شەڕی شۆڕشگێڕی بایەخ بە پەرەپێدانی ڕێکخستنەکانی خۆپاراستن دەدەین و هەرچی پێویست بێت لە چوارچێوەی گەریلادا دەیکەین. ساڵی ٢٠٢٤ بە ئامانجی ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و ڕێگری لە کوشتنی ژنان دەستی پێکردووە. لەم ڕووەوە ئێمە لە بەرەی گەریلاوە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی ئازادی ڕێبەرایەتیمان دەکەین، گورزی قورس لە سوپای دوژمن دەدەن، ئامانجی داگیرکاری تێکدەشکێنن و ئەو پلانە تاریک و گڵاوانەی کە لەسەر مێزە دیپلۆماسییەکان دادەڕێژرێن، هەڵدەوەشێنینەوە. بۆیە ئێمە سوورین لەسەر بنەمای ئەزموونەکانمان، گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەهێزتر بکەین، دەستپێشخەری شەڕ لە دەستماندا بمێنێتەوە، پشت بە چالاکیی بەرفراوان ببەستین، بۆ جێبەجێکردن و ئەنجامدانی لە بواری پراتیکیدا. ئەمە ڕۆح و هۆشیاری ٨ی مارسە بۆ ساڵی نوێ. بەم مانایە یەژا ستار ئامادەیە بۆ ساڵی نوێ و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. هەموو کۆمەڵگا بەتایبەت ژنان، گەریلا ئەم بەرپرسیارێتییەیان لە ئەستۆدایە. سەرەتا لەسەر بنەمای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، کۆتایی بە داگیرکاریی بنێین، خۆمان بپارێزین و بەرگری لە ئازادیمان بکەین و لەسەر ئەم بنەمایە، ببینە شایانی هەڤاڵانی شەهیدمان، بۆ گەیشتن بە شۆڕشی ژنان، بوونی ئێمەیە و ئامانجەکانمان وەک پێویستییەکە دەبینرێت.

پەیامەکانتان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی مارسدا چییە؟ ژنان لەسەر چ بنەمایەک لە دژی هێرشکردنە سەر ژنان و تاوانە کۆمەڵایەتییەکان تێکۆشان دەکەن؟

ئەگەرچی ٨ی مارس له ڕووی یەکخستنەوەی هۆشیاری تێکۆشان له ئاستی جیهانیدا گرنگییەکی سەمبۆلیکی هەیە، بەڵام گوزارشتە له دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیمان. بەم مانایە وەک ژنان پێویستمان بە بەردەوامی ٨ی مارسە لە هەموو ڕۆژ و کاتەکانی ساڵدا و هەموو کاتەکان تەرخان بدەین بە ژنانەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە ٨ی مارسی ١٩٩٨دا ئایدیۆلۆژیای ئازادی ژنانی پێشکەش بە ئێمەی ژنان کرد و بەم مانایەش 8ی مارس ساڵڕۆژی پێویستی ئازادی ژنە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن ناسنامەیەکی ئایدیۆلۆژی. بەمەش جارێکی تر بە ڕێز و حورمەتەوە هەڤاڵیەتی ڕێبەر ئاپۆ لەگەل ژنان سڵاو دەکەین. پێویستە ٨ی مارس ٢٠٢٤ هۆشیاری بۆ ئەو ساڵ و کاتە کە پێیدا تێدەپەڕین نیشان بدات و تێکۆشانی ئازادی ژنان بگەیەنینە قۆناغێکی نوێ لەسەر ئاستی جیهان. بە واتایەکی تر پێویستە گەل بەشداری چالاکییەکان بن، بەڵام بەو زانیارییەی کە پێویستە ڕێکخستنی بەردەوام بێت. لەسەر ئەم بنەمایە بە کورتی باسی ئەوەمان کردووە کە ڕووبەڕووی چی دەبینەوە. بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بنیات بنێتەوە چەمکی کۆمەڵکوژی و ژنکوژی وەک پێویستیەک دەبینێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە هەموو بوارێکدا هەموو جۆرە هێرشێک پەرە پێدەدات. بۆیە پێویستە ژنان خاوەنداری لە خۆیان بکەن و ئەمەش بەس نییە، پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئامانجەکانیان لەناو دەبەن. دیسان تێرکەر نییە، دەبێت بتوانرێت تێکۆشانێکی ڕێکخستنی پەرەپێبدات لە سەربکەوێت. بۆیە پێویستە ٨ی مارسی ٢٠٢٤ بە هۆشیاری و ئەرکێکی ڕێکخستنی جیهانی ژنان بەڕێوەبچێت و لەسەر ئەم بنەمایە گەورەترین بەرەی دژ بە دەسەڵات دابمەرزێت.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان شەڕی قووڵتر دەبێتەوە و بەم مانایە شەڕەکان توندتر دەبنەوە. لەبەرامبەر ئەمەدا پێویستە ژنان نەریتی سەرهەڵدان کە چارەنووسی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت و ڕێکخستن و هێزی چالاکیی هاوبەش لە هەموو شوێنێکدا بێنێتە ئاراوە پەرەپێبدەن. تەنیا شتێک کە دەتوانێت کۆمەڵکوژی ڕابگرێت، ڕێکخستنی خۆپاراستنییە. ئەمەش هەم لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و هەم بەشداریکردن لەگۆڕەپانەکانی گەریلادا فراوانتر بکرێت. بەپێشکەوتنەکان بەسەر دوژمندا، دەبێت مەجالی هەناسەدانی دوژمن لە شەڕەکانی گەریلادا دابخرێت، بەمشێوەیە ئیمپراتۆریەتی ترس لە فاشیزم لەناو دەچێت و حەقیقەتە ناشیرینەکان لە هەموو لایەکەوە سەرهەڵدەدەن. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "ژنان جیهان ڕزگار دەکەن". ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات ڕوویداوە دەخەری ئەوەیە کە چەندە گرنگە. ئێمە وەک ژن لە ئاستێکداین کە بتوانین وڵاتمان، ناوچەکە و جیهان ڕزگار بکەین. بەم مانایە دەبێت بەرپرسیارێتی خۆمان بە هۆشیاری و جددییەوە بە ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین، لە شەقامەکان، قوتابخانە، ماڵ و لە هەموو بوارێکدا، بە پێشەنگایەتی دایکان و هەڵوێستی بەردەوامی خوداوەندییان لە دژی بوەستینەوە. هیچ هێزێک ناتوانێت بەسەر هەڵوێستی جدیی ژناندا سەربکەوێت، ئەمە لە مێژووی خۆمانەوە دەزانین، لە وتاری تۆڵەسەندنەوەی ئەو دایکانەوە کە ئێسکی ڕۆڵەکانیان لە سندوقدا وەرگرتووە دەزانین. ئێمە ئەم ڕۆحی خۆڕاگرییە لە هەڵوێستی ژنان و تێکۆشەرانی بەرخۆدان کە لە زیندانەکاندا لە ژێر ئەشکەنجەی تونددا مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەگرن دەزانین. بەم مانایە ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکە کە ژنان لە هەموو بوارەکاندا پێشەنگایەتی دەکەن و هێزی خۆیان بخەنە ناو تیکۆشان و لە هەموو بوارەکاندا لێپرسینەوە لەگەڵ دەسەڵاتداری پیاو بکەن و بەشداری کۆمەڵگەی ئازاد بکەن. ئێمەی ژنان بە پێشەنگایەتی بنیاتنەری ڕێبەری ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ چەتری جیهانی بەدروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' هەموو مەیدانەکان پڕ دەکەینەوە، دەڕژێینە شەقامەکان و بڕیار لەسەر خۆمان، ڕەگەزمان، کۆمەڵگا، وڵاتمان، هەرێمەکەمان و جیهانمان دەدەین و داوای ئازادی ڕێبەرایەتی ئەم بیرۆکەیە دەکەین.

 پێگەی تێکۆشانی پەتەو لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازیدا وەک پێویستیەک مەرجی سەرکەوتنە. دەوڵەتی مرۆڤکوژ دەبێت ڕووبەڕووی ئەو دەرئەنجامانە ببێتەوە کە ژنانی ژێر دەستە کردووە و پێشەنگایەتی ژیانێکی ئازاد ەکەن، لەسەر ئەم بنەمایە دەنگی سەرکەوتن لە زاپەوە بەرز دەبێتەوە، بە هاوارێکە لە هەموو مەیدانەکانی وڵات و هەرێمەکەمانەوە بەرز دەبنەوە بەهێزتر دەبێت و دەنگی ئێمە ڕۆحی ئازادی دەگەیەنێتە هەموو جیهان. ڕۆح و نەریتی چیا ئازادەکان، هی خۆیەتی، ئەم ڕۆحە دەنگی هەموو کەسێکە، نەریتی ئەو دەنگە لە هەموو ماڵ، شەقام و شوێنێکدایە. ڕۆژی جیهانی ٨ی مارس بە رێزدارییەوە لە هەموو ژنانی بەرخوەدێر کە لە زیندانەکاندا لە بەرامبەر ستەمی فاشیزم تەسلیم نەبوون و تێکۆشانیان کرد پیرۆز دەکەین، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. جارێکی تر بە ڕێز و قەرزدارییەوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە کە لەم پێناوەدا گیانیان لەدەستداوە و ڕایدەگەیەنین کە بە ڕۆح، تێگەیشتن و پێشەنگایەتی هەڤاڵ سەما یوجە پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەین. شاخ و دەشتەکان بە ئاوازی سەرکەوتن دەرازێنینەوە، کۆمەڵگاکەمان دەپارێزین و بە گەشەپێدانی کولتوری ئازادی، کۆمەڵایەتیبوون و ئازادیمان مسۆگەر دەکەین و بە هێزی 'ژن، ژیان، ئازادی' دوژمن تێکدەشکێنین.