سزای ساڵێک زیندانی بەسەر نەرگس محەمەدی سەپێنرا

چالاکوانی مافەکانی ژنان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣، نەرگس موحەمەدی کە لە ئێران زیندانە، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە دژی دەوڵەت" سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

پارێزەرەکەی، موستەفا نیلی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گوتی: "٢٩ هەمین فەرمانگەی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی ئەوەی نەرگس موحەمەدی "پرۆپاگەندەی دژی دەوڵەت کردووە" سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاند".

چالاکوانە ٥٢ ساڵەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ـەوە لە زیندانە، لەماوەی ٢٥ ساڵدا، بەهۆی وەستانەوەی ژی حیجابی زۆرەملێ و سزای لەسێدارەدان، چەند جارێک سزادراوە و خراوەتە زیندان.

نەرگس موحەمەدی داوای کر دانیشتنەکە بەشێوەیەکی کراوە و بەبەرچاوی ڕای گشتییەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام داواکەی ڕەتکرایەوە. بەم هۆیەوە نەرگس بەشداری دانیشتنەکەی ٨ ی حوزەیرانی نەکرد.

پارێزەرەکەی ڕایگەیاند نەرگس بەهۆی وتەکانی دەربارەی دینا قالیباف و بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە مانگی ئادار، دادگایی دەکرێت. ڕۆژنامەوان دینا قالیباف لە مانگی نیسان ڕووبەڕووی هێرشی ڕەگەزپەرستی پۆلیس بووییەوە و دەستگیرکرا، دواتر ئازاد کرا.

نەرگس محەمەدی مانگی ئادار لە زیندانەوە پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و "شەڕی مەزن دژی ژنان" لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە شەرمەزار کرد.