تاژێ کۆمەڵکوژی پاریسی شەرمەزار کرد

بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) کۆمەڵکوژی پاریسی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند؛ ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژی پاریسیان ئەنجامدا هەمان ئەو کەسانەن کە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن.

لە دووهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس، کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ئەڤین گۆیی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، عەبدوڕەحمان کزل و هونەرمەند میر پەروەر لە پاریس کوژران، بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و کۆمەڵکوژییەکەی شەرمەزار کرد.

بەیاننامەکەی تاژێ بەم شێوەیەیە:

"لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دووەم کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لەو کۆمەڵکوژییەدا، پێشەنگەی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کورد ئەڤین گۆی، لەگەڵ هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێزی کورد عەبدولڕەحمان کزڵ شەهید بوون. لە کەسایەتی ژنە پێشەنگ و تێکۆشەری سەردەمی شۆڕشی ژناندا، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزل، دوایین شوێنکەوتوانی ڕێگەی حەقیقەت، ڕۆژنامەنووسانی چاپەمەنی ئازاد، جیهان بیلگین و نازم داشتان، کە ئەمڕۆ بە هەمان دڕندەیی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوون، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازادی بە ڕێزداری و حورمەتەوە بە بیر دێنینەوە."

"ئەو کەسانەی تامی ئازادییان کردوە لێپرسینەوە لە دوژمنەکانیان دەکەن"

بەم کۆمەڵکوژییەوە، جارێکی دیکە ڕووخساری داگیرکاری و جینۆسایدی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە ژنانی تێکۆشەر و کوردانی وڵاتپارێز کە لە پێناو ئازادیدا بەرخۆدان دەکەن، بۆ هەموو جیهان نیشان درا. جارێکی تر ئەم کۆمەڵکوژییە و ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورک لە ئێستادا کە دژ بە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدات شەرمەزار دەکەین و دەڵێین کاتی وەڵامدانەوەی ئەم دڕندەیی و دوژمنایەتییەیە کە دەوڵەتی تورک و ئەردۆغانی قاتڵ دژی ژنانی پێشەنگ، شۆڕش و کوردی ئازاد و هەموو گەلانی ناوچەکە ئەنجامی دەدات. ئەو کەسانەی تامی ئازادییان کردوە، لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی دەکەن. شوێنکەوتوانی ئەڤین و ساراکان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە ڕۆحی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەرخۆدان دەکەن و تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژیانە دەکەنەوە.

هەڤاڵ ئەڤین هەموو تەمەنی لە دۆزی ئازادی ژندا بەسەر برد. زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی شۆڕشی ژنانی کوردستان لەسەر ئاستی جیهانی بناسرێت و دۆزی گەلەکەی بەهەموو گەلانی جیهان بناسێنێت. ئەمڕۆ ئەگەر بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کورد لە سەر هەموو ژنانی جیهان کاریگەری هەیە، ئەوە لە سایەی هەوڵی و تێکۆشانی پێشەنگەکانی شۆڕش وەک سارا و ئەڤینەکانەوە هەیە. ئێمە وەک ژنانی ئێزیدی لە خەباتی ئەو ژنە قارەمانانە ئیلهاممان وەرگرتووە. بەسایەی ئەوان و قارەمانانی وەک ئەوانەوە، ئەمڕۆ خۆمان بەڕێکخستن و تامی ئازادیمان چێشتووە. ئێمە بەردەوام خۆمان بە قەرزاری ئەوان و شۆڕشەکەیان دەزانین، کە لە پێناویدا تێکۆشانێکی گەورەیان کرد. تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەوان هەمیشە ڕێگامان ڕووناک دەکاتەوە.

"ئەردۆغان ئەمڕۆ مەترسیدارترین سەرۆکی تاوانکاری ناوچەکەیە"

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی دەستێوەردانی هێزە سەرمایەداریی و باڵادەستەکان و سیاسەتی جینۆساید و چەوسێنەرانەی دەسەڵاتدارانی هەرێمەکەوە بەرەوڕووی هەڕەشەی نوێی جینۆساید بووەتەوە. ئەو ڕۆڵەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەیگێڕێت لە هەموو زلهێزەکان مەترسیدارترە. عەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرەستی لە دیکتاتۆر ئەردۆغاندا لە بەرزترین ئاستدایە. ئەردۆغان لەمڕۆدا مەترسیدارترین سەرۆکی تاوانکاری ناوچەکەیە. هەموو چەتەکانی ژنان بە ئامانج دەگرن. ئەو ژنانەی تەسلیمی سیستەمی دەوڵەتی پیاوسالار نین. بۆیە دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت. هەر لە کردەوەکانی داعش لە شنگاڵ و ڕەقە، لە منبج و دێرازۆر تا دەگاتە کردەوەی ئەمڕۆی چەتەکانی ئەردۆغان لە عەفرین و گرێسپی، سەرێکانی و تەل ڕەفعەت، شەهبا و دوایین جار منبج و دەیان شوێنی تر هەر هەمان عەقڵیەتە. بەئامانجکردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانیش بەهەمان شێوە ڕیشەی لە هەڵگیرسانەوە و چڕکردنەوەی ئەم شەڕەیە. بە تایبەتی پێشەنگەکانی شۆڕشی ژنان دەکرێنە ئامانج. بەهۆی ئەوەی لە سەر دوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک نەکراوە، بوێری ئەوەی بەدەست هێناوە ئەمڕۆش بەردەوام بێت لە جینۆساید و بە ئامانج گرتنی گەلانی ناوچەکە. ئەو عەقڵیەتەی کە هەڤاڵ ئەڤینی لە پاریس تیرۆر کرد، ئەمڕۆ لە عەفرین و شەهبا و منبج دژی ژنان کۆمەڵکوژی دەکات. بەدڵنیاییەوە دڕندەیی و تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی قەد لە بیری مرۆڤی خاوەن ویژدان و ژنانی تێکۆشەردا ناچن.

"کاتی لێپرسینەوەیە"

جیهان بەرامبەر بەم تاوانە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگە. نەک هەر بێدەنگە، تەنانەت پشتگیری دەکەن، هانی دەدەن. بەم شێوەیە کۆمەڵکوژی و بەئامانجکردنی ژنانی شۆڕشگێڕ و پێشەنگەکانی شۆڕشی ژنان ڕەوا دەکەن. لە کەسایەتی ژنانی تێکۆشەردا کە خاوەنی هێزی پاراستن، فیکری و شۆڕشگێڕین، شکاندنی ئیرادەی ژنان بە ئامانج دەگیرێت. هەڤاڵ ئەڤین و هەزاران هەڤاڵی وەک ئەڤین لەبەر تێگەیشتنیان لە ڕاستی ئەم سیستەمە شەهید کراون. ئەمڕۆ بەهەزاران ئەڤین لە هەموو گۆرەپانەکانی تێکۆشاندا لە دژی ئەم عەقڵیەتە مەترسیدارە، هاوشان لەگەڵ شەڕی ئازادی، بەرخۆدان دەکەن.

جارێکی تر ئەم کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورک و هەموو ئەو کۆمەڵکوژییەکانی دژی ژنان و گەلانی ناوچەکە بە توندی شەرمەزار دەکەین. داوا لە هەموو ژنان و گەلەکەمان دەکەین بەرامبەر سیاسەتە گلاوەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی ڕوون نیشان بدەن.  هەروەها پێویستە دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی ئەنجامی داوە، هەوڵدان بۆ لێپرسینەوەی دەوڵەتی تورک دەست پێ بکرێت."