تاژێ پانێڵی "ژنانی ڕزگاربوو و بەدیلگیراوی ئێزدی" ئەنجام دەدات

تاژێ لە چوارچێوەی کەمپەینەکەی بە درووشمی "دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" پانێڵی "ژنانی ڕزگاربوو و بەدیلگیراوی ئێزدی" ئەنجام دەدات.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ٨ ی ئاداری ٢٠٢٤ دژی قڕکردن ژن کەمپەینێکی ڕایگەیاند بە درووشمی "دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن"، کەمپەینەکە تا ساڵیادی فەرمانەکە واتە ٣ ی ئاب بەردەوام دەبێت. لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا دەیان کار و چالاکی ئەنجامدرا و تادێت چالاکییەکان فراوان و دەوڵەمەندتر دەبن.

لەم چوارچێوەیەدا بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ پانێڵێک دەربارەی ژنانی ئێزدی بەدیلگیراوی دەستی داعش ئەنجام دەدرێت.

چەندین ژنانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش بەشداری پانێڵەکە بوون و بەگشتی زیاتر لە ٤٠ ژن بەشداربوون.

کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند ئەم کارە لە کەسێتی دایە گوڵێ و دایە زێڕێ و ژنی گەنج جیلان دیاری هەموو ئەو ژنانە دەکرێت کە دژی دڕندەیی داعش بەرخۆدان دەکەن، پانێڵەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.

پانێڵەکە بە بەڕێوەبردنی ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ، فەریدە شەنگالی بەڕێوەدەبرێت.

فەریدە شەنگالی دەربارەی ئامانج و ناوەڕۆکی کارەکەیان قسەی کرد و گوتی: "لە چوارچێوەی کەمپەینەکەی تاژێ ئەم خەباتە دەکەین. هێشتاش ٣ هەزار ئێزدی چارەنووسیان نادیارە. پانێڵەکەمان دەربارەی ژنانی بەدیلگیراوە".

پاشان پەیامی یەژەشە لەلایەن فەرماندەی یەژەشە، هێزا شەنگالی خوێنرایەوە و تیشکی خستەسەر گرنگی خۆپاراستن بۆ ژنانی ئێزدی، گوتی: "بۆ ڕزگارکردنی ژنان و مناڵانی ئێزدی سەدان شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە و یەژەشە و یەبەشە و یەژاستار و هەپەگە گیانیان فیدا کرد".

هێزا شەنگالی ڕایگەیاند بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە دەستیان هەبووە لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا و گوتی: "تۆڵەی ژنانی بەدیلگیراوی ئێزدی لە چەتەکان دەکەینەوە، وەک یەژەشە بەڵێنماندا بۆ پاراستنی ژنانی ئێزدی. ئێمە خۆمان بەم شێوەیە ڕێکخست. بەڵێنمان داوە تا تۆڵەسەندنەوەی ژنانی بەدیلگیراو و ڕزگارکردنیان، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".