تێکۆژن لە بەرلین شەهید زیلانی بیرهێنایەوە

ئەندامانی تێکۆژن لە بەرلین بە چالاکییەک شەهید زیلانیان بیرهێنایەوە کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا.

شەهید زیلان

ژنانی گەنجانی تێکۆشەر (تێکۆژن) بۆ یادی شەهید زیلان (زەینەب کیناجی) کە ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکی فیداکاریی ئەنجامدا، لە پایتەختی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدا. 

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان نامەی شەهید زیلان پێش ئەنجامدانی چالاکییەکە نوسیبووی خوێنرایەوە و وتوێژ لەسەر نامەکە کرا. لەسەر ژیانی شەهید زیلان، دڵسۆزییەکەی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەڤگەری ئازاید و گرنگی مێژوویی ئەم چالاکییە، نرخاندن کرا.

پاش وتوێژەکان مۆسیقا پێشکەش کرا.

ئەندامانی تێکۆژن بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوونی ژنان لە کۆنفرانسی تێکۆژنی ئەڵمانیا کە ٢٩ ی حوزەیران لە کاسێل ئەنجام دەدرێت.