'تۆڵەی هەڵسوکەوت لە گەڵ دیلەکان دەکەینەوە'
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە بارەی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر دیلەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرپرسیاری سەرەکییە و تۆڵەی دەکەینەوە.
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە بارەی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر دیلەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرپرسیاری سەرەکییە و تۆڵەی دەکەینەوە.
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە کردوەی دڕندانە لەگەڵ دیلەکان لە کاتی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چەتەکانی داگیرکەر هەرچەندە بە ناوی تەحریر ئەلشام و بە ناوی جیاواز هێرش دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا چەتەکانی داعشن و بە پێی پلانی گڵاوی جیهانیەوە هێرشەکانیان ئەنجام دەدەن. لە بەیاننامەکەد، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئامانجی ئەو هێرشانە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە، هاتووە کە: "دەیانەوێت خاکی سوریا دابەش بکەن و بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دیزاینی بکەنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دژی کۆمەڵگا جینۆساید ئەنجام دەدەن. ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی داگیرکارییەوە هەبوون و ئازادی کورد بسڕنەوە. ئەم پلانە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دژ بە گەلانی سوریا جێبەجێ دەکرێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە گەلانی ناوچەکە و بەتایبەتی گەلی کورد لە بەرامبەر ئەم کردەوانە و سیاسەتە گڵاوەکانی هێزە هەژمونخوازەکان بەرخۆدان دەکات و بۆ هەبوون و ئازادی خۆی تێکۆشان دەکات و سیستەمێکی دیموکراتیک بنیات دەنێن.
لە بەیاننامەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە گەلی عەفرین و حەڵەب بۆ ماوەی ٦ساڵ تێکۆشانێکی بێ وێنەیان لە دژی ئەو هەموو پلانەکان بەرێوە بردووە و لە بەرامبەر هێرشەکانی شەڕی تایبەتدا خۆیان پاراستووە. هەروەها گەلی کورد بەساڵانە لە حەڵەب لە گەڕەکی (شێخ مەقسوود) هەبوونی خۆی پاراستووە. بەڵام بە سەرکردایەتی دەوڵەتی تورک، چەتەکانی بەرەی تەحریر شام (پێشتر بە ناوی نوسرە ناسراون) هێرشیان کردە سەر ناوچەی شەهبا و گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەب و دڕندەیییان ئەنجامدا. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە هێرشەکاندا ٣ ژنی هێزەکانی پاراستنی گەلی شێخ مەقسوود بە دیل گیران بەو کردەوە نامرۆڤانەیە عەقڵیەت و نزیکبوونەوەی چەتەکانی داعش لە دژی ژنانی ئێزدی شەنگال جارێکی دیکە بەبیری هەموو جیهان دێننەوە. کە چۆن سەریان بڕین و لە بازاڕەکاندا فرۆشران. دوژمنایەتییان دژ بە هەبوونی ژنانیان جارێکی هێناوە بەر چاوی هەمووان."
داوا لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆشنبیران و دیموکرات و ئازادیخوازان دەکەین بەرامبەر ئەم هێرشە دڕندانە بێدەنگ نەبن. ئەم ڕێبازە کە بە دوورە لە دیلێتی ژنانی تێکۆشەر و ئەخلاقی شەڕە، نابێت قبوڵ بکرێت و دەبێت لە بەرامبەریدا هەڵوێستێکی جدیی بگیرێتەبەر. ئێمە بەڵێن دەدەین لە دژی ئەو کردەوەیە زیاتر خۆمان بەڕێکخستن بکەین و خاکەکەمان بپارێزین و هەژماری شەڕڤانان و پارێزەران زیاد بکەین و تۆڵەی هەڤاڵانمان بکەینەوە. ئێمە سەردەکەوین و گورزێکی قورس لە داگیرکەران دەدەین. بە پێشەنگایەتی ژنانی فیدایی و بەرخۆدێڕ وەڵامی مێژوویی دەدەینەوە. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین راپەڕن و لە پێناو مافی ژیان بۆ٣ ژنە تێکۆشەرمان کە ئیلهام بەخشێکی گەورەن بۆ ژنان لە هەموو جیهان تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە."