تەژەکە-ئە: بە رۆحی راپەڕینی ٨ی مارس پەرە بە بەرخودان دەدەین

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ٨ی مارسی لەو ژنانە پیرۆز کرد کە گۆڕەپانەکانیان پڕ کردەوە و رایگەیاند ئەوان بە رۆحی راپەڕینی ٨ی مارس گوڕ بە بەرخودان دەدەن.

تەژەکە-ئە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا بووە ساڵێک کە ژنان شەقامەکان وەک گۆڕەپانی ئازادی خۆیان ببینن و بە ئیرادە و دەنگی خۆیان هەڵوێستی رێکخستنکراویان لە دژی سیستمی سەرمایەداریی دژە ژن نیشاندا".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ دەسەڵاتداری هەبوونی خۆی تەنیا لەسەر ژن دانەمەزراندووە، لە هەمان کاتدا دەیانەوێت ئەو دەستکەوتانەشی کە ژنان بەدەستیان هێناون لەناوببەن و سەرلەنوێ رۆڵی ژن دابڕێژنەوە. لەلایەکەوە دەیانەوێت لە چوارپارچەی کوردستان نەتەوەپەرستی، ئایینپەرستی و سەردانەواندن پەرەپێبدەن و لەلایەکیشە هانی فاشیزم دەدەن و هێرش دەکەنە سەر ژنان. هەوڵ دەدەن بەر بە رێکخستنبوونی ژنان و سیاسەتێک بگرن کە وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی مسۆگەر دەکات. ژنان لە گۆڕەپانەکانی بەرەوپێشبردنی کولتور و مێژوو دووردەخرێنەوە و بەوەش لەناو کۆمەڵگادا رێگە بۆ بچووککردنەوەی ژنان دەکەنەوە. بە داخستنی دامەزراوەکان، تواندنەوەی کولتوری ئەوان، بە دیلگرتنی ئیرادەی سیاسی ئەوان یاخود قڕکردنی سیاسی هەوڵ دەدرێت ژنان بترسێنن و لەناو تاریکی مێژوودا بیانخنکێنن.

لە دژی ئەو هەموو سیاسەتانەی هێرش، چاوترسێنکردنی و هەڕەشە، ژنان لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە چەپەڵانە بە شێوەیەکی بەهێزتر خۆیان رێکخست و زیاتر پاراستنی جەوهەری خۆیان بەرەوپێش برد. تێکۆشانی ژنان بە پێداگری ١٦٧ساڵە کە لە رێگەی رۆزاکان، ساراکان، ئەڤین گۆیی، ئارین میرکان، هەڤرین، شێڤێ، پاکیزە، فاتمە، فریاڵ، رەیحان، ژینان ئەمینی، ناگیهان و بیشەنگەکان بوونەتە میراتی تێکۆشان، هەروەها لەمڕۆدا بوونە رێنیشاندەرمان.

لە دژی رەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی، قڕکردنی ژنان، توندوتیژی لە سەر ژنان، چەوساندنەوەی و زەوتکردنی رەنج و جەستەی ژنان، ئاییپەرستی سیاسی و شەڕ، ژنان دەوەستنەوە و بە ئیرادەی خۆیان بڕیار دەدەن بە چ داواکارییەکەوە بژین. پێشەنگایەتی کۆمەڵگا دەکەن، لە بواری گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا بە بڕیاری یەکسانانەی خۆیان لە سەر گۆڕەپانەکانی ژیان، هاوژیانی ئازاد پەرەپێدەدەن. دەبێت پیاوان درک بە کۆیلەبوونی خۆیان بکەن، ئەقڵیەتی ئازادی کە سیستم بەوی بەخشیوە رەتی بکاتەوە، بە وشیاری ئازادیخوازی و یەکسانی مامەڵە لەگەڵ ژنان بکات. راستیەک کە تا ئازادی ژن نەیاتەدی، کۆمەڵگا ئازاد نابێت، لە سەدەی ٢١دا بە شێوەیەکی روون هاتووەتە ئاراوە و ئاستێکی گەردونی بە تێکۆشانی ژنان بەخشیوە.

ئەو ئاستەی شۆڕشی ژن لە سەدەی ٢١دا پێیگەیشتووە زیاتر خراوەتەڕوو و نیشانیداوە کە هیچ ئاستەنگێک ناتوانێت لەبەردەم تێکۆشانی رێکخستنکراودا ببێتە لەمپەر. سەرباری هەموو شێوازەکانی هەوڵدانی قڕکردن و هێرشەکانیش شەڕڤانانی ئازادی ژن لە ٨ی مارسدا لە چیا ئازادەکان پەرە بە تێکۆشان دەدەن و کارێکیان کرد، کە دوژمن لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان هەنگاو بۆ دواوە بنێت. 'ژن، ژیان، ئازادی' لە سەرووی دروشمەوە نەک هەر بۆ ژنانی کورد، بەڵکوو بۆ ژنانی جیهان وەک فەلسەفەی ژیانی نوێ بووەتە هەناسە بۆ تێکۆشان.  بۆیەش ژنان خاوەندارییان کرد لە هەڵمەتی 'ئێمە بە ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین'.

لەم واتایەدا ئێمە سپاسی خۆمان پێشکەش بە هاوڕێیانمان دەکەین کە لە ئامادەکارییەکانی هەموو چالاکییەکانی ٨ی مارسدا بەشداربوون، ئەو ژنانەی بە ئیرادە، رەنگ و دەنگی بەهێزی خۆیان گۆڕەپان و کۆڵانەکانیان پڕکرد. بە رۆحی راپەڕینی ٨ی مارس وەک ژنان لە ٢١ی ئادار (مارس) زیاتر پەرە بەرخودانمان دەدەین و بەرەو داهاتوویەکی ئازاد هەنگاو دەنێین".

هـ . ب