تەژەکە-ئە: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات لە ستراسبۆرگ ئامادەبین

تەژەکە-ئە گوتی: "داوا لە هەموو ژنان دەکەین لە ٢٧ی شوباتدا بەشداری چالاکیەکانمان بن لە ستراسبۆرگ، کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت".

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) سەرەنجی خستە سەر گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژەی بەوەدا ماوەی ٢٥ ساڵە لە کەسێتی عەبدوڵا ئۆجالاندا لە دژیی بوونی کوردان هەموو ڕێبازێکی شەڕی تایبەت دەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئێمەی ژن و گەل ماوەی ٢٥ ساڵە لە دژیی هێرشی پیلانگێر تێکۆشانێکی هەمەلایەنەی بەرخۆدان بەڕێوەدەبەیین."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕاگەیاندراویی ئەم دواییەیی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) کراوە و گوتیان: "لەو ڕاگەیاندراوەدا ئاشکرا کراوە لە نێوان ١٣بۆ ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤دا سەردانی هەندێک لە زینانەکانی تورکیا کراوە. باسی مانگرتن لە خوادن نەکراوە لەو زیندانانەی کە سەردان کراون. ئەوەش ئاشکرایە، شاندی سی پی تی لەو کاتەیی لە تورکیا بوون، سەردانی زیندانی دورگەیی ئیمراڵیان نەکردوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا نەکراوە، کە لە ناو سیستەمێکی گۆشەگیری ئیمراڵیدایە و ٣٥ مانگە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نیە. ئەم نزیکبوونەوەی سی پی تی قەدەغەکردنی ئەشکەنجە نیە لە ئەرکی خۆیاندا، بەڵکو پشتگیریی کردنی ئەشەکەنجەیە."

لە ٢٧ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ بین

تەژەکە-ئە دەستنیشانیکرد بێ دەنگ بوونی سی پی تی بەرامبەر بەو کارانەی لە دژی مرۆڤایەتی لە ئیمراڵی ئەنجام دەدرێت، تاوانە و گوتییان: "داوا لە سی پی تی دەکەین بوون و چاودێری خۆی بۆ ڕایی گشتی بڵابکاتەوە و ئەرکی خۆیی جێبەجێبکات. هەروەها داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا و هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمەی ژن، لە ٢٧ی شوباتدا جارێکی تر لە ستراسبۆرگ چالاکی ئەنجام بدەین.

لە پێش هەمووی ژن، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە هەرشوێنی جیهان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی دەکەن. بۆ تێکشکاندی پیلانگێڕیی بە بەرفراوانی و مێژوویەوە و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان گەورەتر بکەین".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بۆ چالاکی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' کە لە ٢٧ی شوبات لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت، داوای بەشداربوون لە هەموو ژنان کرا.