تەژەکە-ئە: با بە بەهێزترین شێوە بەشداری بکەین لە چالاکییەکانی ٢٥ی تیشرینی دووەم

تەژەکە-ئە وتی: "بەبۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە هەموو شوێنێک چالاکیی ئەنجام دەدەین. ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین کە بە بەهێزترین شێوە بەشداری چالاکییەکان ببن".

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

تەژەکە-ئە وتی: "وەک تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، لە چوارچێوەی 'ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین'، بە باوەڕ، ئیرادە و بەرخۆدان پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەین. بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، خوشکەکانی میرابێل کە هەلوێستی بەرخۆدێرانەی خۆیان لەسەر ژیانێکی ئازاد لە دژی ڕژێمی فاشیستی تروژیلۆ دەردەبڕی، دیسانەوە سارا، هەڤرین خەلەفان، ئەوین و هەموو ئەو ژنانەی کە لەسەر ئەم ڕێگایە بەرخۆدانیان کرد، ڕەنجیاندا، بەردێلیاندا، بە ڕێز و خۆشەویستییەوە بیریان دەهێنینەوە. باوەری و خۆشەویستی ئەوان بۆ ژیانێکی ئازاد بۆتە هێزی سەرهەلدانی هەموو ژنانی جیهان.

ئێمە لە هەموو شوێنێکی جیهان دژ بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک تێدەکۆشین. تا ئەو کاتەی کە ئەنجام بەدەست نەهێنین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان. سەدەی بیست و یەک دەبێتە سەدەی سەرکەوتنی ژنان، ئەم ڕاستییە ڕۆژانە زیاتر و زیاتر خۆی نیشان دەدات. تەڤگەری ژنان بووە بە تەڤگەرێکی جیهانی و گۆراوا بۆ هێزێکی کۆمەڵایەتی. ئێمە وەک تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەموو شوێنێک چالاکیی ئەنجام دەدەین. ئێمە لە بەرامبەر توندوتیژییەکانی پیاو-دەوڵەت ژیان دەپارێزین.

بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ژنان دەکەین بە بەهێزترین شێوە بەشداری چالاکییەکانی ٢٥ی تیشرینی دووەم ببن.