تەژەکە-ئە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی پیرۆز کرد

تەژەکە-ئە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی پیرۆز کرد و وتی:"ئێمە دەبینە پێشەنەگی گۆڕین و گۆڕانکاری بەهێزتر".

بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بەیاننامەیەکی نووسراو ڕایگەیاند:"بزووتنەوەی ئازادیی کورد نیشانی داین کە ژنانێکە شەڕدەکەن، خۆیان بەڕێکخستن دەکەن و پێشەنگایەتی دەکەن، لە ژیاندا جوانی دەنوێنن."

لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوونی کردووتەوەکە ڕزگاری کۆمەڵگا تەنیا لە ڕێگەی ئازادی ژنەوە دەکرێت و باس لەوە کرا کە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێکی جیهانی.

لە بەیاننامەکەدا ئەم شتانە باسکراوە:

هەنگاوی"ئێمە بە ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕش دەڕۆین" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە زۆرێک لە وڵاتان لەلایان زۆرێک لە ئەکادیمیست، پرۆفیسۆر و سیاسەتمەداران ڕاگەیەندراوە.

 ٢٥ی تشرینی دووەم وەک هەموو جیهان ژنان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا بە ڕەنگ، پانکات، دروشم و هەلهەلەکان گۆڕەپانەکانیان پڕ کردەوە. هەموو ژنان پەیامی 'ئازادی ڕێبەری ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە'یان وتەوە.

ئێمە وەک ژنانی تەژەکە-ئە ڕایدەگەیەنین کە دەبینە پێشەنگی گۆڕان و گۆڕانکاری لە پێشووتر بەهێزتر."