تەژەکە_ئە: گەلی کورد لە کەسێتی کۆبانێدا، تێکۆشانی بە هەموو جیهان نیشاندا
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە)، ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆزکرد و گوتی: " گەلی کورد لە کەسێتی کۆبانێدا، تێکۆشانی بە هەموو جیهان نیشاندا".
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە)، ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆزکرد و گوتی: " گەلی کورد لە کەسێتی کۆبانێدا، تێکۆشانی بە هەموو جیهان نیشاندا".
تەژەکە_ئە بەبۆنەی ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، گوتی: "لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا کە ئەوان وەک میرات بۆیان جێهێشتووین، زیاتر بپارێزین و بیگەیەنین بە ئاستێکی بەرزتر".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "شۆڕشی ڕۆژئاوا کە ١٩ ی تەمموزی ٢٠١٢ بە تێکۆشانی مەزنی گەلی ڕۆژئاوا پێکهات، گۆڕا بۆ تێکۆشانێکی بێ وێنە کە لە سەرانسەری جیهاندا نموونەی نییە و هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهان یەکخست، بەرامبەر تاریکی، ڕووناکی، وە بەرامبەر خراپە، جوانی ئافراند".
جەخت دەکاتەوە، دەوڵەتی تورک کە تێکۆشانی گەلی کوردی قبووڵ نەکردووە، داعش و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، بۆ لەناوبردنی ئەم تێکۆشانە مێژووییە هەوڵیاندا، دەڵێت: "تێکۆشانی ژنانی کورد، توانی داعش و دەوڵەتی تورک کە پشتیوانی داعشی دەکرد، شکست پێ بهێنێت. گەلی کورد بەو سەرهەڵدانانەی لە هەموو کوردستان دەستی پێ کردووە، لە کەسێتی کۆبانێدا، تێکۆشانی بە هەموو جیهان نیشاندا".
ئاماژە بەوە دەکات، ئێستەش دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ شوێنی مەدەنی و سرووشت بۆردوومان دەکات، مناڵ و ژن و پیر دەکوژێت، دەڵێت: "وەک تەژەکە_ئە بەڵێن دەدەین دژی ئەم هێرشانە هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکان بین و تێکۆشانی ئازادی مەزنتر بکەین.
دووپاتی دەکەینەوە شۆڕشی ژنان کە بە ڕەنج و قوربانیدانی مەزن بەدەستهاتووە، بگەیەنین بە ئاستێکی بەرزتر و ١ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆز دەکەین".