تەژەکە-ئە کەمپەینی "هەزار ژن یەک دەنگ"ی دەست پێ کرد
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کەمپەینی "هەزار ژن یەک دەنگ"ی دەست پێ کرد.
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کەمپەینی "هەزار ژن یەک دەنگ"ی دەست پێ کرد.
(تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کەمپەینێکی نوێی دەست پێ کرد.
بە کەمپەینی "هەزار ژن، یەک دەنگ" ئامانج ئەوەیە دەنگی ژنان لە چاند و گەلی جوداوە دژی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی کۆببنەوە.
تەژەکە-ئە ڕایگەیاند پاش گەیشتن بە هەزار ژن کۆتایی بە کەمپەینەکە دەهێنن، ژنان لە دەڤەرە جیاوازەکانی جیهان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە تا ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا لە ئێستەوە بەشداری کەمپەینەکە بوون.
ژنان لە جوگرافیا و نەتەوە و گرووپی زمانی جیاوازەوە دەتوانن بە زمانی خۆیان ڤیدیۆی کورت بنێرن و بەشداری کەمپەینەکە بن.
تەژەکە-ئە ڕایدەگەیەنێت یەکگرتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت لەڕێگەی "شیعر و هەڵپەڕکێ و وتە و گۆرانییەوە" بێت.
ژنان لە وڵاتە جیاوازەکانەوە پەیامی خۆیان بۆ کەمپەینەکە دەنێرن و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.