تەژەکە-ئە: ئێمە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئاگری بەرخودان گەشتر دەکەین

تەژەکە داوای لە هەموو گەلی کورد بە تایبەتی ژنان کرد کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئاگری نەورۆز بەگوڕتر و گەشتر بکەن.

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) رایگەیاند: "جەژنی نەورۆز لە هەموو گەل و گەنجان بە تایبەتی لەو ژنانە پیرۆز دەکەین کە لە دژی ستەم و گوشار خۆڕاگری دەکەن و سەر دانانەوێنن، بە دڵسۆزی ئازادی پەرە بە بەرخودان و تێکۆشان دەدەن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گوزارشتە لە سەرلەنوێ زیندووبوونەوەی گەلی کورد و ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەوەی دەستنیشان کرد کە کوردستان کۆلۆنی و شوێنێکی داگیرکراوە و بۆ ئەوەی گەلی کورد زمان، کولتور، خودبوون و ئایندەی خۆی بەدەستبهێنێت رێگەی ژیانێکی ئازادی کردەوە. رێبەر ئاپۆ لە گۆشەگیرییەکی رەها و سیستماتیکی ئەشکەنجەدایە کە لە جیهاندا هاوشێوەی نییە. سەرباری ئەوەش رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی پێشەنگایەتی گەلێکی کرد و سیاسەتی قڕکردن و سەرکوتی دوژمنی پوچەڵ کردەوە".

لە راگەیەندراوەکەی تەژەکە-ئەدا هاتووە:

"دەوڵەتی تورکی فاشیست و ئەو هێزە سەرمایەداریانەی لە پشتیەوەن، سیاسەتی قڕکردن لە دژی گەلی کورد زیاتر قووڵ دەکەنەوە و هێرش ئەنجام دەدەن. بینرا کە کاتێک بابەتەکە دەبێتە کورد، چۆن پەیماننامە نێونەتەوەییەکان بەکاردەهێنن و دەست لە گرتنەبەری رێکار هەڵدەگرن و هیچ لێکۆڵینەوەیەکیش ناکەن. گۆشەگیری و دابڕاندن لە دژی رێبەر ئاپۆ، وەک پێشێلکارییەکە کە لە هیچ شوێنێکی جیهان و لە هیچ کاتێکدا هاوشێوەکەی نەبینراوە و لە پەڕە تاریکەکانی مێژوودا جێی گرتووە. بۆ رای گشتی سەلمێندراوە کە لە چیاکانی کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێندرێن. هێزە نێونەتەوەییەکان بە بێدەنگی و بێ هەڵوێستیان وەڵامی هەموو بانگەواز و خۆپیشاندانەکانیاندایەوە. دەخوازرێت کە لە باکوور ئۆپراسیۆنی سیاسی، ئەشکەنجە لە زیندانەکان و بە دیلگرتن وەک پارچەیەک لە سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد بەردەوام بێت.

لە دژی هەموو سیاسەتەکانی قڕکردن و لەناوبردن، ژنانی کورد و گەل بە بەرخودانێکی شکۆدار هەموو رۆژێک لە تێکۆشاندان و فراوانتری دەکەن. بزوتنەوەی ئازادیی کورد ئەو هێرشانەی دوژمنی لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێکشکاندووە و بەرخودانێکی بێهاوتای گرتووتەبەر. رێبەرایەتیش لە ژێر گۆشەگیریدا هەموو سیاسەتەکانی قڕکردنی بە بەرخودانی گەورە پوچەڵ کردووەتەوە.

ئەمرۆ زیاتر ژنان بە دەوری رێبەر ئاپۆ کۆدەبنەوە و بە وتنی 'ئازادی رێبەرایەتی ئازادی ئێمەیە' خاوەنداری لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەر سیاسی بۆ پرسی کورد' دەکەن و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتەکە دەکەن. ئێمە وەک ژنان لە هەموو شوێنێکی ئەورو بە تایبەتی لە نەورۆزی ٢٣ی ئاداری ئەڵمانیا ، وەک ٨ی ئادار رەنگی بەرخودان دەپۆشین و لە گۆڕەپانەکان دەبین. ئێمە پردێکی بەرخودان لە نێوان ٨ی ئادار و ٢١ی ئادار سازدەکەین و ئەوە بە هەموو ساڵەکەدا بڵاودەکەینەوە. لەسەر ئەو بنەمایە بە تایبەتی ژنان، ئێمە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئاگری بەرخودان گەشاوەتر و بە گوڕتر بکەن".

هـ . ب