تەژەئا: عەبدوڵا ئۆجالان تاکە هێزی چارەسەرییە
تەژەئا پەیوەست بە چاوپێکەوتنەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و دەسنیشانیکرد تاکە چارەسەریی کۆیی پرسەکان ڕێبەر ئاپۆیە.
تەژەئا پەیوەست بە چاوپێکەوتنەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و دەسنیشانیکرد تاکە چارەسەریی کۆیی پرسەکان ڕێبەر ئاپۆیە.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) پەیوەست بە چاوپێکەوتنەکەی پەڕلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر کە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمدا دیدارییان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا جەخت لەوەکراوەتەوە چارەسەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگەی چارەسەرییە بۆ کۆتایهێنان بەو ستەم و کۆمەڵکوژییانەی سەر کۆمەڵگە بە گشتی و ژنان بە تایبەت.
لە ڕاگایەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێکردووە دەتوانرێت ئاشتییەکی بە شکۆ لە دژی شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونیاد بنرێت و هاتووە: "لەو باوەڕەداین کە چارەسەری شەڕەکان بە تێکۆشانی هاوبەش و هاوپەیمانێتییەک کە هێزە دیموکراسییەکان بە هیوا و یەکسانی بونیاد بنێن، دێتە ئاراوە."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە پێویستە ژنان خاوەنداری لە تێکۆشانیان بکەن لە دژی ئەو شەڕەی دژ بە هێزی ژنان ئەنجام دەدرێت و دەڵێت: "وەک تەژەئا ئەو تێکۆشانەی کە باوەڕمان پێیەتی شکاندنی گۆشەگیری لەسەر کۆمەڵگە بە شکاندنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلان بەڕێز ئۆجالانەوە پەیوەستە، بەشێکە لەم ڕاستییە. ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئیمراڵی دیسانەوە هیوا و هێزی چارەسەری دیموکراتیکی نیشان دا."
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لە بەردەوامیدان بە تێکۆشانی ژنان لە دژی گۆشەگیری و بانگەوازی لە هەموو ژنان کراوە لەسەر ڕێگەی ڕزگاری ژنان یەکگرتووبن.