تەژەئا: ژن و دایک بۆ گەلی کورد بناغەی کۆمەڵگەیی بوونە

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ڕۆژی دایکدا، ڕاگەیاندراوێکی دا و سەرنجی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی دایک لە کۆمەڵگەدا.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە بە هەزاران ساڵە ژنان کۆمەڵگەیی بوون بەرەوپێشەوە دەبەن و بناغەی چاند، ژیان و داهێنانی ئافراندووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە دایکانی کورد بۆ پاراستنی شکۆیی کۆمەڵگە لە ژێر ناوی جیاوازدا بەرخۆدانیان کردوە و سیستەمی فاشیستیان ترساندووە و لە دژی نادادپەرەوەری بە بوێرییەوە تێکۆشاوە. بۆیە لە دژی دایکانی کورد، گوشاری سیستەمی دەسەڵاتداری فاشیست زیاتربووە، چەندین لە دایکانی کورد لە زیندانەکاندان و لە درێژەدا تەژەئا دەڵێت: " بۆ گەلی کورد ژن و دایک بناغەی بە کۆمەڵگەیی بوون و هەروەها ناسناوی پێشەنگ و سەربەرزیین. ئەو ڕووناکییەی لەسەر دەستی دایکە ئوەیش ئافرێندراوە، لە ڕۆژگاری ئەمرۆماندا لە کەسێتی دایکانی کورددا بووە بە سەردەمێکی گەردوونی. لە تاریکایی ١٢ی ئەیلولدا کە قڕکردن دەسەپێنرا، دایکانمان بە بێ ترس و بە بوێرییەوە خاوەندارییان لە ڕۆڵەکانیان کرد. لە دژی زوڵم و ستەمدا دایکانمان؛ جارێک دەبنە دایکانی شەممە، جارێک بە دایکانی ئاشتی، جارێک بە دایکانی لەچک سپی، جارێکیش بە دایکانی دادپەرەوەری، ناهێڵن جارێکی تر کۆمەڵگە لە شکۆ و بەهاکانی خۆی دوورکەوێتەوە."

هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا ئەوە دەسنیشانکراوە تێکۆشانی دایکان تەنها لە جوگرافیایی کورداندا سنوردار نەبووە و لە سەرانسەری جیهاندا بە هەمان شێوە چەندین دایک و ژن تێکۆشان بەڕێوەدەبەن.

تەژەئا لە کۆتایدا ڕاگەیانداوەکەیدا ڕۆژی دایکانی پیرۆزکرد و ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی تێکۆشانی دایکان کرد لە ناو کۆمەڵگەدا.