وۆرک شۆپی ژنۆلۆژی بە دانیشتنی جیاواز بەردەوامە

وۆرک شۆپی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ڕۆژی دووەمدا بە ناونیشانی "دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان، زیهنیەتی خۆپاراستنی هاوبەش" و "چۆن ڕێبازی تێکۆشانی هاوبەش لە تیۆر و پراکتیکدا پێکەوە دابڕێژین؟" بەردەوامە.

وۆرک شۆپی گۆڤاری ژنۆلۆژی "لە سەدەی بیست و یەکەم، سیاسەت و شێوازەکانی تێکۆشان دژی سیستەمی پیاوسالاری" لە دووەم ڕۆژدا بەردەوام بوو. وۆرک شۆپەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە هۆتێلێکی شارەکە ئەنجام دەدرێت. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار، پەرلەمانتارانی ژنی دەم پارتی، سیاسەتمەدار سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی شارەوانی و فێمینیست و چەندین ژن بەشداری وۆرک شۆپەکە بوون.

ئەندامی لیژنەی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری ژنۆلۆژی دیلان یەڵدز دانیشتنی "دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان، زیهنیەتی خۆپاراستنی هاوبەش" بەڕێوەبرد. لە تۆڕی ژنان  ڕویا کورتولوش و چالاکوانی تەژەئا فیگەن ئەکتی وەک قسەکەر بەشداربوون.

پاشان دانیشتنی "چۆن ڕێبازی تێکۆشانی هاوبەش لە تیۆر و پراکتیکدا پێکەوە دابڕێژین؟"، ئەنجامدرا. ئەندامی لیژنەی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری ژنۆلۆژی سوزان ئاکیپا دانیشتنەکەی بەڕێوەبرد، چالاکوانی تەژەئا بێریڤان ئەلتەر و لێکۆڵەری فێمینیست سەمیحە ئاری وەک قسەکەر بەشداربوون.

دواتر دانیشتنی "دژی شەڕ و بەهێزبوونی ڕاستڕەوەکان و میلیتاریزمی دەوڵەت_نەتەوەکان، تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لەپێناو ئازادی و ئاشتی". ئەنجام دەدرێت.

ئەندامی گۆڤارەکە، ڕۆژدا یەڵدز دانیشتنەکە بەڕێوەدەبات، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار وەک قسەکەر بەشدار دەبێت.

وۆرک شۆپەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامە، پاش ئەنجامدانی دانیشتنەکان کۆتایی دێت.