وریشە مورادی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
ئەندامی کژار وریشە مورادی لە زیندانی ئەوینی تاران، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی هێنا.
ئەندامی کژار وریشە مورادی لە زیندانی ئەوینی تاران، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی هێنا.
١٩ ڕۆژە ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) وریشە مورادی لە زیندانی ئەوین، دژی ڕەفتار و فشارەکانی دەوڵەتی ئێران دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی دەربارەی مانگرتنەکەی وریشە مورادی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
کژار ڕایگەیاند وریشە مورادی پاش ١٩ ڕۆژ، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی هێنا.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە وریشە مورادی لەسەر داوای کژار و چالاکوانان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.