وتەبێژی یەژەکە-ئە: تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین

وتەبێژی یەژەکە-ئە کەزەبان دۆغان ئەوەی بیرهێنایەوە بە پێشەنگایەتی ژنان چالاکی ١٥ی نیسان لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت و وتی: "تا شکاندی سیستەمی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین."

بانگەوازی بۆ چالاکی ١٥ی نیسانی ستراسبۆرگ

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەی"ئازادی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" چالاکی ١٥ی نیسان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە پێش کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی دا چالاکی 'دانیشتن' ئەنجام دەدرێت. یەکێک لە ئامادەکارانی چالاکیەکە وتەبێژی یەکێتنی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) کەزەبان دۆغان پەیوەست بە ئامانجی چالاکیەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

ژن پێشەنگایەتی چالاکیکە دەکەن

وتەبێژی کاتی یەژەکە-ئە کەزبان دۆغان ئاماژەی بەوەدا بۆ سەرنج خستنە سەر گۆشەگیری نەبڕاوی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بکەین، لە پێش سی پی تی دا چالاکیەکە ئەنجام دەدەین.

کەزەبان دۆغان وتی: "بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەرمان، لە پیشتریشدا پێشەنگایەتی چالاکیەکانمان دەکرد، لەم چالاکیەشدا پێشەنگایەتی دەکەین."

کەزەبان ڕایگەیاند بۆ بەشداربوونی بەهێز لە چالاکیەکەدا لە چەندین شاری ئەڵمانیادا کاری جیاواز ئەنجام دەدرێت  و وتی: وەک یەژەکە-ئە لە ئەڵمانیادا بەشێوەی گروپ، دەستپێشخەری و ئەنجوومەن خۆمان ڕێکخستوە. بۆ ئەنجامدانی چالاکی ١٥ی نیسانیش ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری دەکەین. کارەکانمان لە شێوەی سەردانیکردنی ماڵان، کارگەکان، دوکانداران و دیدار بەڕێوە دەچێت. چالاکیەکەمان لە پێش سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپادا پێکدەهێنین، کە لەگۆشەگیردا خاوەنی ڕۆڵن، سیاسەتەکانیان ناوزڕدەکەین. بۆئەوەی پیشانیان بدەین کە یاساکانی خۆیان پێشێل دەکەن و بۆ بیرهێنانەوەی ئەرک و بەرپرسیارێتیان لە لابردنی گۆشەگیری، ئێمە لەوێ دەبین."

وتەبێژی کاتی یەژەکە-ئە کەزبان دۆغان ئاماژەی بە ئامانجی چالاکیەکە کرد و وتی: "وەک ژنانی کورد لە تاراوگەدا ٢٥ ساڵە تاکە دروشمێکمان هەیە و دەڵێیین 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە' گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیریشە لە سەر ئێمە. ٢٥ ساڵە یەک داخوازیمان هەیە ئەوەیش مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەرمانە. لەم چالاکیەدا خواستەکانی خۆمان دەربڕین. لەو دامەزراوانە داوا بکەین بە گوێرەی ئامانجەکانی خۆییان بجوڵێنەوە. داوایان لێ بکەین لەدژی گۆشەگیری بووەستەنەوە کە لەکەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی تەواوی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت. تا پارچەکردنی گۆشەگیری ئیمراڵێ و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین. بەم چالاکیە جارێکیتر پیشانی دەدەینەوە ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە."