ئاک یڵدز و ئارسلان کۆچی دواییان کرد

دایکی ئاشتی سیمانپەری ئاک یڵدز و دایکی محەمەد ئارسلان هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە فاتمە عایشە ئارسلان کۆچی دواییانکرد.

دایکی ئاشتی سیمانپەری ئاک یڵدز لە ئیستەنبول لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. سیمانپەری خەڵکی ناوچەى تاتوانی بەدلیس بوو. نەخۆشیی دڵ و ئاسم (هەناسە تەنگی)ی هەبوو و بەو دۆخەوە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوو و لە دوای ١٥ رۆژ لە چارەسەری کۆچی دوایی کرد.

سیمانپەری هەموو کات لە تێکۆشانی ئازادی، ئاشتی و یەکسانیدا  لە ریزی پێشەوەی چالاکییەکان بوو. سیمانپەری یەکێک لە دایکانی لەچک سپی بوو، کە لە چالاکییەکاندا بە بەردەوامی لەلایەن پۆلیسەوە دەکرایە ئامانج و هێرشی دەکرایە سەر و توندوتیژیی بەرامبەر ئەنجام دەدرا. لە ساڵی ٢٠٢٠ و لە کاتی چالاکیی مانگرتنی زیندانیاندا وەک دایکی یەکێک لە مانگرتووەکان بەشداری چالاکی بوو، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە هێرشی کرایە سەر  و بە زەویدا راکێشرا.

هەروەها دایە فاتمە عایشە ئارسلان دایکی محەمەد ئارسلان هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە کۆچی دوایی کرد. دایە ئارسلان لە ئەدەنە دەمایەوە و ماوەیەکی زۆر بوو لە نەخۆشخانە لە ژێر چارەسەریی پزیشکیدا بوو و دوێنێ کۆچی دوایی کرد.

تەرمی فاتمە عایشە ئارسلان ئەمڕۆ لە ناچەى نیزپ لە دیلۆک بە خاک دەسپێردرێت.

ژ.ت