'ئامانجمان نووسینەوەی مێژوویەکی ڕاستە'

ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی قامیشلۆ لۆرین هاج ئاماژەی بەوەدا ئەو مێژووییەی لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە نووسراوەتەو هەمیشە ژنی بەکەم بینیوە، بۆیە وەک ژنان ئامانجمان نووسینەوەی مێژوویەکەی دروست و ڕاستە.

لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی

ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینوەی ژنۆلۆژی قامیشلۆ لۆرین هاج بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە کار و خەباتەکانی ناوەندی ژنۆلۆژی شاری قامیشلۆکرد و ئەوەی دەستنیشانکرد لە خەباتی ژنۆلۆژیدا بەزۆری لە سەر بابەتی هاوژینی ئازاد ڕاوەستە دەکەین.

لۆرین لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: "کارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە شاری قامیشلۆ لە سەر بنەمای لێکۆڵینەوە و پەروەردەوە بەڕێوەدەچێت، بۆئەوەی لەم ڕێگەیەوە دەرنجامی باش لە نێو کۆمەڵگەدا بێتە ئاراوە و مێژوویەکی دروست بنوسرێتەوە. لە کارەکانماندا هەمیشە کارکردنمان لەسەر بابەتی هاوژینی ئازاد لە پێش کارەکانی ترمانەوەیە، چوونکە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد پێویستە بیرکردنەوەیەکی هاوبەش دامەزرێنین. هەرەوەها ژنۆلۆژی وەک زانستێک دەناسرێت، چونکە ئەم زانستە تەنها پەیوەست نیە بە کۆمەڵگە و نەتەوەیەکەوە، بەڵکو زانستێکی جیهانییە."

لۆرین لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد ئامانجی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی بریتییە لە نووسینەوەی مێژوویەکی ڕاست و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لەسەر بنەمای پیشاندانی ڕاستییەکان کارەکانی دەکات. لە هەمان کاتدا زۆربەری کارەکانی لەسەر بابەتی ژن. چوونکە هەموو شتێک لە مێژوودا بە خەباتی ژنەوە هاتۆتە ئافراندن. بەڵام دەسەڵاتداری بە پێچەوانەی ئەمەوە مێژوو دەگێڕێتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵدەدەین ڕاستی مێژوو دەرخەین و لەو فریوودانە مێژوویە ڕزگارمانبێت."

لۆرین هاج ئەندامی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی ڕایگەیاند لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاواوە ژن گەیشت بەو ئاستەی کە حەقیقەتی خۆی هەستپێکات و وتی: "لە کۆمەڵگەدا ژن بەچەندین ئاستەنگدا تێپەڕیووە، ئەوەش دەرنجامی ئەو عەقڵێتەبوو کە لە نێوکۆمەڵگەدا سەپێنرابوو. لە هەموو ڕوو و ڕەهەندەکانی کۆمەڵگەوە ژن بە کەم تەماشا دەکرا. بەڵام بە دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا دوای ئەوەی ژن ڕۆڵی خۆی گێڕا، لە گۆڕەپانی سەربازییدا و لە دژی داعش شەریکرد، ئەم ڕوانگەیە گۆڕا و ژنان سەرکەووتنیان بەدەستهێنا. لەمرۆشدا بە دەیان خولی پەرەوەردی بۆ ژن و پیاویش دەکرێتەوە لە گۆڕەپانی سیاسی، دیبلۆماسیدا پەرەوەردەکان ئەنجام دەدرێت. لەم بوارەدا ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان هەنگاوێکی مەزنیان بڕيوە. بۆیە گەر کۆمەڵگەش هەرچەند کارەکانمان ئاستەنگ بکات بەڵام بەهۆیی بوونی ئەو بنەما تۆکمەیەی کە ژنان هەیان لە کارەکانمان بەردەوام دەبین. وەک ناوەندی لێکۆڵێنەوەی ژنۆلۆژی هەمیشە لە خۆمان دەپرسین کە لە ناو کۆمەڵگەدا چیمانکردووە؟ چ پیشکەوتنێکمان لە ناو کۆمەڵگەدا هێناوەتە ئاراوە. ئەوەی کارەکانمان لەسەر بنەمانی زانستی ژنۆلۆژی لە ناو کۆمەڵگەدا بەڕیوەدەبەین، ئایە پێش و پاش ئەم کارانەمان چ گۆڕانێک لەناو کۆمەڵگە و بەتایبەت ژناندا هاتۆتە ئاراوە. بۆیە بەر مەبنای کارەکانمان دەبینین پێشکەوتنێکی باش لەو ڕوەوە هاتوتە ئاراوە."