ئاسایی نیشاندانی کوشتنی ژنان لە کوردستان دەرئەنجامی سیاسەتی شەڕی تایبەتە

لە تورکیا و کوردستان بە تایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان زیادی کردووە.

کوشتنی ژنان، بەتایبەت بەهۆی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەت لە کوردستان ئاشکرا ناکرێن. لە ئەنجامی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەت لە دژی ژنان، کوشتن و تاوانەکانی دژ بە ژنان لە کوردستان زیادی کردووە. لەبەر حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسی، ئەشکەنجەی جنسی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان لە کوردستان، هێز و دەسەڵاتدارانی دەوڵەت لە ڕێزی پێشەوەن، کوشتنی ژنان بە تێگەیشتنی وەک ' شەرەف و ناموس پێناسە دەکرێت، ڕێگە لەبەردەم هێرشی سەر ژنان لە کوردستان و بەشێک لە تورکیا دەگرێتە خۆی.

لە هەلومەرجێکدا کە هێرشەکانی دەوڵەت لە دژی ژنە سیاسەتمەدارە کوردەکان نابینرێت، و هەوڵ دەدرێت هێرش و کوشتنی ژنانی کورد ئاسایی ببینرێت، هەڵوێست و چالاکیی ڕێکخستنەکانی ژنانی کورد لەدژی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت، بووەتە هۆی هێرشکردنە سەر ژنانی کورد.

لەبەر ئەوەی زمانی تورکی نازانن، سکاڵا ناکەن

کامەر، ساڵی ٢٠١٥ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی کە تەنها زمانی کوردی دەزانن، کەمتر سکاڵا دەکەن لەوانەی کە زمانی تورکی دەزانن. چونکە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەغەیە و عەقڵیەتی دەوڵەت لە دژی کوردە، ئەمەش هۆکارێکی گرنگە هەتا ژنان نەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

لە لێکۆڵینەوەکانی ساڵی 2007 ڕێژەی توندوتیژی سەر ژنان لە تورکیا بەتایبەت لەکوردستان لە سەدا 63یە کەچی زۆربەی ئەم ڕووداوە توندوتیژییانە نەدرانە دادگا.

لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦دا، شارەکانی کوردستان وەک زۆرترین ناوچەی توندوتیژی جەستەیی لە هەموو تورکیادا نیشاندرا. جگە لەم ئامارانە سەدان حاڵەتی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان، کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە ئەنجام دراون، نەخراونەتە ناو لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتەکانەوە.

چەند نموونەیەک لەو هێرشانەی کە ڕوویانداوە؛

* لە مانگی ئابی 2022 فردەڤس باباتی 17 ساڵان لەلایەن پاسەوان ڕەمەزان بابات لە شڕناخ کوژرا.

* لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە ئامەد ژنێک بە ناوی مەریەم سەڤیم لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی موسا سەڤیم کوژرا.

* لە 14ی ئایاری 2022، ساکینە کولتور لەلایەن سەرۆکی بزووتنەوەی تایبەتی شڕناخەوە ئەشکەنجە درا.

* لە 16ی ئایاری 2022 لە قەرەقۆچان، ڕەمزیە ئاپایدین لەلایەن پۆلیسێکەوە بە ناوی نیهات جان کوژرا.

  * ڕۆژی ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ڕۆزەرین یڵدز لەلایەن پاسەوانی ئۆزجان یڵدزەوە کە دەیویست لێ جیاببێتەوە کوژرا.

* ڕۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ئامەد سەرۆکی مەهەپە، جیهان کایالپ، لە دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک، سەرەڕای بەڵگەکان، بێتاوان دەرچوو.

* ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٢ ن.چ. گەنجێکی ١٣ ساڵانە بۆ ماوەیەکی زۆر بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن پاسەوان، سەرباز، فەرمانبەرانی حکومی و پیاوانی ئایینی و زۆرێک لە پیاوانەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەرڕای بەڵگە سەلمێنراوەکان. بەڵام کەسێکی تاوانبار سزا نەدرا.

هیچ مردنێکی گوماناوی نییە، بەڵکوو توندوتیژی پیاوانە کە دەشاردرێتەوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی لقی ئامەد، گیزەم میران و ڕۆزا حەلیمە ئاکیۆل ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی ژنان، هەڵسەنگاندنیان بۆ هێرش و هەوڵی کۆمەڵکوژی دژی ژنانی کوردیان بۆ ئاژانسی فورات باس کرد.

حەلیمە ئاکیۆل باسی لەوەکرد کە کوردستان جوگرافیایەکە ڕووبەڕووی ستەم و چەوساندنەوە بووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی تایبەت لە هەموو بوارەکانی ژیان بەڕیوەدەچێت، ئاکیۆل وتی:"لە سیاسەتەوە بۆ وەرزش، هەموو سیاسەتێک بە شێوەیەکی تایبەت نزیکی دەبنەوە. مردنی گوماناوی ژنان، خۆکوشتن، ڕووداو یان کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکان، لە هەموو ناوچەیەکی وڵات زیادی کردووە. بەتایبەتی دوای بڕیاری دوایی سەرۆکایەتی، توندوتیژی پیاوان زیادی کردووە و بەردەوامە.'

ئاکیۆل کوشتنی ژنانی کوردستانی لەژێر ناوی شەرەف و کەرامەتدا وەبیرهێنایەوە و وتی:"گەل لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵات بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ کوشتنی ژنان دەکەن، ئەم کردەوانە دژی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی وڵات و ژنانی کوردە. لە ڕاستیدا کوشتنی ژن سیاسییە. دەسەڵاتی ئێستا هەم بە قسە و کردەوە پشتیوانی لەم عەقڵیەتە دەکات."

ژنانی کورد خاوەن ئەزمون و هێزن بۆ ڕێکخستنی هەموو ژنان

حەلیمە ئاکیۆل باسی لەوە کرد کە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تێکۆشانی ئازادی هەموو ژنان هەبووە و ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو سیاسەتەکانی توندوتیژی و چەوساندنەوە، ژنانی کورد لە پەرەپێدانی سروشتی سیاسەت و ئەخلاقدا بەشدارییەکی کارایان کردووە و وتی؛" بە فەلسەفەی ' ژن، ژیان، ئازادی' عەقڵیەتێکی نوێ خولقاندووە و دژی فاشیزمی حکومەت، بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەیەکی نێودەوڵەتی، بە هێزی ڕێکخراوەیی خۆی بەردەوامن و ئازایانە درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات، سەرهەڵدەدات، خۆی ڕێکخستن دەکات و ئازایانە شەڕ دەکەن، بێگومان هەندێک دەسەڵات دەترسێنن."

دیسان لە ئێران بەهۆی ئەوەی ژنی کورد ژینا ئەمینی بە دەستی پۆلیسی ئەخلاقی کوژرا، سەرهەڵدانێک بە دروشمی 'ژن، ژیان،  ئازادی' دەستی پێکرد و بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە و ئەمەش هێزی ڕێکخراوەی ژنانی نیشان دا. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ژنی کورد ئەزموونی هەیە و ڕێکخستنێکە کە بتوانێت هەموو ژنان ڕێکخستن بکات.

دەوڵەت بەپێی بەڵگەکانی کە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوی دەکاتەوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی لقی ئامەد گیزەم میران، ڕایدەگەیەنێت، لە کوردستان کوشتنی ژنان لە لایەن هەندێک ڕێکخراوی مەدەنی و دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوە پەیوەندی بە چەمکەکانی وەک 'داب و نەریت و شەرەفەوە هەیە، بەڵام هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت نەتەوە. گیزەم میران لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"عەقڵیەتی شەرەف لە بەهاکان و ڕێسا ئەخلاقیەکان پێکدێت و ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ژنانە، کە ئەمەش وەک یاسایەکی دەوڵەت نەتەوە قبوڵکراوە. دەوڵەت لە میدیاکاندا لە چوارچێوەی کوشتنی ژنان بە بەڵگەوە نیشان دەدات و هەوڵ دەدات عەقڵیەتی پیاوسالاری لە کۆمەڵگادا قووڵتر بکاتەوە.

مەرجەکانی توندوتیژی و شەرەف بۆ پێشێلکردنی مافەکانی ژنان بەکاردەهێنرێت

گیزەم میران وتی:"چەمکەکانی 'شەرەف و کەرامەت'، کە بۆ هێرشکردنە سەر ژنانی کورد و کوشتنی ژنانی کورد بەکاردەهێنرێن، وەک 'تایبەتمەندی گەلی کورد' پیشاندەدرێن". ئەمەش بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێت. بەمەش دەیانەوێت ڕێگری لە داوای مافە سەرەتاییەکانی کورد بکەن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

گیزەم میران ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت لە هەلومەرجێکی ئاساییشدا ژنان بەزەحمەت دەتوانن سکاڵا بکەن و مافەکانیان بپارێزن و وتی:"بەڵام هیچ میکانیزمێک لە کوردستاندا نییە کە ئەو ژنانەی تووشی توندوتیژی دەبن، بتوانن بە زمانی دایکی خۆیان پارێزگاری لە مافەکانیان بەکەن."

بە ڕێگەی تر سزای پیاوان کەم دەکرێتەوە

گیزەم میران لەدرێژەی قسەکانیدا کە سیستەمی یاسایی پیاوان لە کوشتنی ژنان دەپارێزێت، وتی مادەی ٤٦٢ی TCK کە لە ساڵی ٢٠٠٣ هەڵوەشایەوە، بە مادەی هاوشێوە جێبەجێ دەکرێت و وتی:"وەک دەزانرێت مادەی 462 پێش هەڵوەشاندنەوەی یاسای تاوانکاری کۆنی تورکیا وەک مادەیەکی پەیوەست بە 'کوشتنی شەرەف' وەرگیرا". ئەم ماددەیە کە هەڵوەشایەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی سزاکان لە کوشتنی ژناندا.

تێکۆشانی بزووتنەوەکانی ژنان لە پرۆسەی ئاشتەوایی یەکێتی ئەوروپادا لە مانگی تەمموزی ٢٠٠٣دا هەڵوەشایەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەمە لە یاسا لابراوە، بەڵام یاسای دۆستی پیاوان کە بەشێکە لە سیستەمی دەوڵەت، هێشتا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سزاکان لە کوشتنی ژنان بەهۆی ئەم مادەیەوە ژنان لەلایەن هاوسەرەکانیان، کەسانی نامۆ، برایان، باوکیان، پیاوانی نزیک لە خۆیانەوە تووشی ئازاردان یان دەکوژرێن.

مەریەم سەڤیم نوێترین نموونەیە، کە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ناچار بوو بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە بە پەیوەندی سۆزداری بدات. هەرچەندە مەریەم سەڤیم چەندین جار ناڕەزایی خۆی لە پەیوەندییەکەی دەربڕیوە و دوای ڕەتکردنەوەی پێشنیاری هاوسەرگیری، بە شێوەیەکی سیستماتیک تووشی توندوتیژی دەروونی بووە و کوژراوە. دوای ماوەیەکی زۆر، موسا سەڤیم لەلایەن دامەزراوەکانەوە خرایە بەرنامەی کارەوە و بە گوشار دەستگیرکرا."