ئاڤێستا: ژنان پێویستییەکی زۆریان بە خۆپاراستن هەیە

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا بۆ کەناڵی ژن تیڤی قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر گرنگی خۆپاراستن بۆ ژنان. سۆزدار ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا پێویستییەکی زۆرییان بە خۆپاراستن هەیە.

سۆزدار ئاڤێستا

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا بەشداری بەرنامەی خۆبوونی ژن تیڤی کرد.

سۆزدار ئاڤێستا لە کەسێتی گەریلاکانی یەژا ستاردا سڵاوی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد و وتی: "بەرخۆدانی فیدای و داستان ئامێزەکان پێرۆز دەکەم. لە کەسێتی ژنانی شەهیددا، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی یاد دەکەینەوە."

سۆزدار ئاڤێستا ڕاوەستەی لەسەر مژاری 'بۆچی ژن و گەریلا، بۆچی ژن بەشداری ناو گەریلا بوو، ژن و شەڕ بۆچی، ژن و سوپا بۆچی' کرد و هەڵسەنگاندی بۆ ئەو بابەتانەکرد.

'ژن بە عەشقی ئازادییەوە بەشدار دەبن'

"لە شانکردی چەک لە لایەن ژنێکی کوردی گەنجەوە  پێشاندەری دڵسۆزبوونە بە ئامانجی ئازادی. ژن بە عەشقی ئازادیی و دڵسۆزییەوە بەشداری ناو تێکۆشان دەبێت.

ئێمە مێژووی ژن لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆدا شرۆڤە دەکەین. لە ناو تەڤگەرماندا دەتوانین ژن بە ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ، بە پەیوەندی گەریلاکانی کوردستان پێناسە بکەین. لە دەستپێکی تێکۆشانی ئازادیدا ژن بەشداری کارە ستراتیژیکییەکان بوون. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ژن بەشدار بە تێکۆشانی ئازادی کرد. ژن بەشداری دامەزراندی پارتی بوو.

بەشداربوونی ژن لە ناو ‌هێڵەکانی گەریلادا لە ئاستی شۆڕشەدایە لە ناو شۆڕشێکدا.

لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژن لە نێو چوار دیواردا ڕاگیرابوو. پێوانە و مەرجەکانی کۆیلاتەی و خێڵگەرای لەسەر بنەماڵە و ژناندا زۆر بە توندی جێبەجێ دەکران. دەسەڵاتداری دیکتاتۆرییەت سیستەمی خۆی لە سەر بە کۆیلە کردنی ژنان دامەزراند. بێگومان ئەم دەرنجامەکانی ئەو دەسەڵاتدارییە لە کوردستان بە کاریگەرتر بوو. بۆیە لەڕاستیدا ڕۆشتنە سەر چیایی ژنان دەرخەری مەزنایەتی ئامانجی ژنان دەرخات، بەرامبەر ئەو دەسەڵاتدارییە دیکتاتۆرییەتە.

هەروەها ئەم هەنگاوەی ژن لێگەڕیینی بۆ خودی خۆیشی هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ لێپرسینەوە لە دەوڵەتی پیاو، سیستەمی باوکسالاری، وەک مرۆڤ تەماشانەکردن لە ژن، ژن ڕوویکردە چیاکان و وتی، 'من لە نێو هەمان تێکۆشانم و ئەشبم'.

نزیکەی ٤٠ ساڵە ژن بەرەو چیاکانی کوردستان پێی هەڵگرتووە. دەرکەوتنی دەستپێکی ژن بەشداربوونی ژنە لە نێو ‌ڕێزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا. ژن بە تەنها بۆ شەڕکردن ڕووی نەکرد چیا، لە هەمانکاتدا بۆ لێپرسینەوە لە هەر بەشێک، بۆ ئازادی چەکی لە شانکرد.

پێش ئێمە ژن بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببوون، تێکۆشانی ئازادییان بەڕێوەبردبوو. بەڵام گەریلایەتی لە کوردستان زۆر جیاوازە. چونکە لەگەڵ تێکۆشان بۆ ئازادی وڵاتەکەیدا، کەسایەتی خۆی، هێزی خۆی، خۆی دەدۆزێتەوە، دوژمنی خۆی دەناسیێت، تێدەگات لە یارییەکانی کۆمەڵگە لەسەر کۆمەڵگە. هەموو ئەمانە بە مانایی گەریلایەتی ئازاد دێت.

پێویستە ژنان سوپایەکی تایبەتی خۆیان دروست بکەن

جیاوازییەکی دیکەی سوپای ژنانی ئێمە و ڕێکخستنی تێکۆشانی نەتەوەیی، ڕێکخستنی تایبەت بە خۆیەتی. ئەگەر ژنان خۆیان بەڕێکخستن نەکەن و سوپای خۆیان پێک نەهێنن، ئەوە مانای چوونە ناو سیستەمە وەک یاریدەدەری دەمێنەوە. ئەمەش ناهێڵێت تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان بگاتە ئامانجەکەی.

هیچ ئاسان نەبوو ژنێک بتوانێ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بێت و ببێتە گەریلا. سەرەتا فەرماندەکانی گەریلا وەک خوشک و ئامۆزا لە هەڤاڵانی ژن نزیک دەبوونەوە. ڕوانگەیەک وەک زەلیلکردن و بێ ڕێزی کردنی ژنان و لە پشتەوەی شەڕەکان دەهێڵرانەوە.

بەڵام ڕێبازی ڕێبەرایەتی بۆ گەریلا و ژنان هەموو ئەو ڕێبازە هەڵانەی ڕاستکردەوە. ژنانیش بەم شێوەیە پێشکەوتن. ژنان لەناو ڕیزەکانی گەریلا پشتیان بە هیزی ڕێبەرایەتی بەست.

بۆ نمونە هەڤاڵان بەسێ ئانوش، سوڵتان یاووز، ڕەحیمە قەهرەمان کە لە ساڵانی یەکەمدا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون، یەک بە یەک بە تەنیا لە یەکینەکاندا مانەوە. ئەم هەڤاڵە ژنانە چۆن بەرگریان لە خۆیان کرد، چۆن لە هەلومەرجی شاخ و کوێستانەکاندا ژیان؟ چۆن تایبەتمەندی خۆیان وەک ژن پاراست؟ دیارە کە هەر یەکێک لەم هەڤاڵە شەهیدانە وەک سوپایەک بوونە.

دەمەوێت نموونەیەک لە بەرخۆدانی باگۆک ​​لە ١ی نیسانی ١٩٨٨ باس بکەم. هەموو کەس ئەزانێت; هەروەها گۆرانی لەسەر ئەم بەرخۆدانە وتراوە. یەکێک لەو هەڤاڵانە، هەڤاڵ ئایتەنە کە بەشداری لە بەرخۆدانی باگۆک ​​کردووە. هەڤاڵێکی نوێ بوو لە شەڕەکەدا، بەڵام فەرماندەیی گەریلا، ژیانی ئازاد و هێرشەکانی بۆ سەر دوژمن زۆر جیاواز بوون.

دەتوانم بڵێم ئەو ژنە هەڤاڵانەی کە لە سەرەتاوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی بوون، تەنیا بەرپرسیاری خۆیان نەبوون. ئەوان دەیانزانی کاتێک خۆیان بسەلمێنن، ژنانی زیاتر دەچنە ڕیزی گەریلاکانەوە. لەم پێناوەدا تێکۆشانیان کرد.

یەکەم هەنگاوەکانی ژنێک لە ناو گەریلادا زۆر گرنگە

پێگەی گەریلا، فیداکاریی و هەست و سۆزی لە هەنگاوەکانی یەکەمدا شاراوەتەوە. بەو پێیەی یەکەم هەنگاو لەسەر بناغەیەکی وەها تۆکمە نراوە، پێشکەوتنی گەورەی هەیە. لە هیچ شوێنێکی تر نموونەیەک وەک گەریلای کوردستان بوونی نییە. لە سەرەتای بەشدار بوونەوە، کار و تێکۆشانەوە، بەرخۆدان و شەهیدبوونی مەزن هەیە.

گەورەترین چانسی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆیە. بۆ ئێمەی ژنیش هەر وایە، بوونی ڕێبەر ئاپۆ بوونی بیرۆکەکانیەتی. گەورەترین چانسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەوەیە کە ژنان بەم شێوەیە بەشداری بکەن و ڕووی ڕاستەقتنەی ئازادیی نیشان بدەن.

ئێمە هەروەها باس لە تێکۆشانی ژنان دەکەین. پێش پەکەکە پارتی دیموکراتی کوردستان پەدەکە هەبووە، تەمەن و ژیانی پەکەکە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) بڵێین وەکوو یەکە. هەروەها بە هۆی حەز و خۆشەویستی بۆ نیشتمان بەشدارییان لە پەدەکە کردووە. کەواتە بۆچی ژنان بەهێز نەبوون و پێش نەکەوتن؟ لەبەر ئەوە لەناو پەدەکە دا هێشتا ژنان هیچ دەستپێشخەرییەکیان بەدەست نەهێناوە. پەدەکە، ژنانی لە ماڵەوە زیندانی کرد و لەسەر بنەمای پێویستییەکانی هێناویانیە ناو کارەوە. بەڵام لە پەکەکە دا بەهۆی ئەو دەرفەتانەی کە بە ژنان درا، توانی ببێتە خاوەن ئیرادە.

سەرۆک ئاپۆ یارمەتیدەرێکی گەورە بوو لە هەڵسەنگاندن و شیکارییەکانی ژنان. هەموو ئەو دەرفەتانەی کە پێویستە بۆ ژنانی ڕەخساند هەتا ژن بتوانێ لە هەر بارودۆخێکدا پێش بکەوێت. ئەرکی گەورەی بە ژنان بەخشی. ڕێکخستنی بەردەوام و تایبەت بە ژنانی لە ناو حیزبی مسۆگەر کرد. ئێوە ئەو پرسیارەتان کرد: بۆچی سوپای ژنان؟ سەرەتا نە هەڤاڵانی پیاو و نە هەڤاڵانی ژن نەیانتوانی لێی تێبگەن. هەروەها ڕێبازێک هەبوو کە دەیگوت "بۆ ئەوەی هیچ هەرجۆرە کەموکورتییەک ڕوونەدا، چونکوو ژن ناتوانێت لە شاخدا بژیت؛ هەر بۆیە ژنان لە شوێنێک کۆدەکەنەوە."

خۆپارێزی ژنان بۆ بەرگریکردن لە کۆمەڵگا زۆر گرنگە. ئێمە شەڕی گەریلا و سوپا بوونی ژنان بە تەنها بە بەرگری جەستەیی نازانین. ئەمە تێکۆشانێکە بۆ بنیاتنانی مرۆڤێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد.

بێگومان هەموو گیانداران سیستەم و شێوازی خۆپارێزیان هەیە. وە ئەوە ژنە کە زیاتر لە هەموو کەسێک لە کۆمەڵگادا پێویستی بە هێزی خۆپارێزییە.

پێویستە ژنان لە هەموو کەسێک زیاتر بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بن

هێرشی ئایدیۆلۆژی زۆر لە دژی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ژنانمان هەیە. بانگەشەی ڕەش کردن دەکرێت. ئەوان دەیانەوێت بەم شێوەیە ئەم هێزە نوێیە سەرهەڵدێرە لەناوببەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​قسەی لەو شێوە دەکەن کە دەڵێن "ئەمە سەردەمی گەریلایی بوون نییە". هەروەها هێزی گەریلا لەگەڵ تەکنەلۆژیا و هتد بەراورد دەکەن؛ ڕێبازی لەم جۆرە لە ئارادایە.

ڕۆژانە کۆنتراکان لە هەموو شارەکانی کوردستان و تورکیا هێرش دەکەنە سەر ژنان. عەقڵیەتی پارتی داد و گەشەپێدان بە ڕوونی بەو دروشمانەی کە بەردەوام دەیڵێنەوە دەردەکەوێت: "لەبری ئەوەی بچنە شاخ، بچن لەشفرۆشی بکەن". ڕێبازی ئاکەپە بۆ ژنانی کورد بە ئاشکرا وەهایە.

لە دۆخێکی وادا ناتوانرێت بگوترێ کاتی خۆپاراستن بەسەر چووە. بۆیە پێویستە ژنانی گەنج زیاتر بچنە ڕیزەکانی یەژا ستارەوە. پێویستە هەڵسەنگاندنی سەرۆک ئاپۆ بەبنەما بگرین: "ئەوانەی ئێمەیان خۆشدەوێت، با ڕوو لە شاخەکان بکەن". پێویستە ژنانی زیاتر بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا بکەن."