ئایتەن دەرسیم: بە بوونی ژن بناغەی پەکەکە بەهێزتر دەبێت

ئایتەن دەرسیم ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەدا، ڕێبەری گەلی کورد بینی کە پێویستە سەرەتا ژنان بە ڕێکخستن بکرێن و وتی:"یەکێک لە لایەنەکانی پەکەکە کە زامنیەتی، سروشت و جەوهەری ژنانە.

ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە ئایتەن دەرسیم بە بۆنەی ٤٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی مێدیا هەبەر قسەی کرد. قسەکانی ئایتەن دەرسیم بەم شێوەیە:

 "بزووتنەوەی پەکەکە بزووتنەوەی شەهیدانە، بزووتنەوەی پەکەکە لەهەمان کاتدا بزووتنەوەی ژنانە، ڕێبەراتیمان بەم شێوەیە پێناسەی پەکەکە دەکات. لە مێژووی تێکۆشانی 45 ساڵەی ئێمەدا سەلمێنراوە کە ئەم بزووتنەوەیە لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تۆوی ئازادی لە هەرێمی دەوڵەمەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاند و بەم شێوەیە گەیشتووتە ئەم ئاستە. بۆیە ڕێبەراتیمان بەم شێوەیە پێناسەی پەکەکە دەکات. بزووتنەوەی پەکەکە بە سێ لەدایک بوون لە کەسایەتی خۆیدا هەڵدەسەنگێنێ. یەکەم لەدایک بوونی بایۆلۆژی واتە ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ بوو، دووەم لەدایک بوونی دامەزرانی بزووتنەوەی پەکەکە و دروستکردنی ئایدۆلۆژیا، ستراتیژی، پارادایم و خۆپاراستن و خۆپاراستنی ژنان و گەلی کورد و ڕێکخستنی داهاتووی خۆیەتی.

 سێیەم لەدایکبوون پرۆسەی ئیمرالی بوو. ڕێبەرایەتی بینی کە پڕۆسەی ئیمرالی سیستەمێکی قڕکەرە، هێزە نێودەوڵەتییەکان دەیانەوێت بەم سیستەمە قڕکەرەوە ئەم بزووتنەوەیە کۆتایی پێ بێنن، نەهێڵن و جارێکی دیکە پیشانی گەلان بدەن: گەل ناتوانێت بە ئیرادەی خۆی تێکۆشانی خۆی بەڕێوە ببات. ڕێبەریەتیمان هەستی بەم مەترسیە کرد و وتی:"ئێوە ناتوانن گەلێکە کە بۆ ئازادی ڕاپەڕیوە و ساڵانێکە بەئیرادەوە خۆپارێزی دەکات، لەناوی ببەن. و لە بەرامبەر ئەمەشدا پشتبەستن بە میرات، ئەزمون و  و نەریتی شەهیدانی مێژووی تێکۆشانمان، پارادایم و فەلسەفەی ئازادی و نەتەوەی دیموکراتیک و سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکمان بنیاتنا و پارادایمی مۆدێرنیتی دیموکراتیک لە بەرامبەر سەرمایەداردا بنیاتنا، پێشکەشی گەلان، ژن و مرۆڤایەتیمان کرد.

کەس ناتوانێت کۆمەڵگایەک لەناو ببات کە خۆی بەڕیکخستن کردووە

 مێژووی تێکۆشانی ٤٥ ساڵەی ئێمە هەنگاو بە هەنگاو سەلماندی ئەم بزووتنەوەیە لە کوردستانەوە دەستی پێکردووە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تەشەنەی کردووە. تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پەرەی سەندووە. ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهان، لە دەوری ڕێبەرایەتیمان، لە دەوری فەلسەفەکەی لە پێناو مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی بە هەزاران ژن و گەنج بانگەشەی ئازادی دەکەن. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە بزووتنەوەیەک پشت بە هێزی جەوهەریی خۆی دەبەستێت، ئەگەر گوزارشت لە داواکارییەکانی گەلان دەکات بەو پێیەش خۆی بەڕێکخستن دەکات، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت ئەم بزووتنەوەیە لەناو ببات.

تێکۆشانێکە ئێمە ئەمڕۆ لە چیا ئازادەکان بۆ ئازادی بەڕێوەی دەبەین، ئەم ڕاستیە دەسەلمێنێت. ساڵانێک لە چیا ئازادەکان، فاشیزم بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنیکەکانی ناتۆ و چەکی کیمیایی هەوڵی لەناوبردنی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا دەدات. لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، حەفتانین، لە هەموو شاخەکاندا، هەروەها لە دەرسیم، زاگرۆس، سەحەد، بۆتان، ئاشکرایە کە ناتوانێت لەناوی ببات. ئەم ڕۆحە ڕۆحی ئازادی پەکەکەیە ڕێبەرایەتیمان خوڵقاندوویەتی. ئەم ڕۆحە چارەنووس، ڕێکخستن و باوەڕی بە سەرکەوتن بنیاتناوە. نیشانیدا فاشیزم ناتوانێت لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەلدا سەرکەوێت. پێویستە گەل و ژنان جارێکی تر بزانن کە ئەم بزووتنەوەیە بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ بە بەردەوامی تێکۆشانی کرد، بە تێکۆشانی ئازادییەوە بوو بە مڵکی هەموو گەلان. ژنان ئەگەر خۆیان ڕێکخستن بکەن سەردەکەون  ڕوون بووەتەوە گەل و ژنان ئەگەر خۆیان ڕێکخستن بکەن سەردەکەون. هەرکات خۆیان زانا کردەوە، بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن.   هەرکات زیاتر ڕوو لە ئامانجەکەی دەکات، زیاتر دەتوانێت گەرەنتی تێکۆشانی ئازادی بکات. بێ گومان لایەنێکی تری پەکەکە ژنانە. هێزە ئیمپریالیستەکان، هەژمونیەکان بەردوام وتوویانە: سەرەتا هێرشی سەر ژنان بکەن و بەم شێوەیە دەتوانن کۆمەڵگا بچەوسێننەوە. لە کەسایەتی ئێمەدا، لە  تێکۆشانی کەسایەتیماندا ناتوانن کارێکی وابکەن.  چونکە لە سەرەتای پەکەکەدا، ڕێبەرایەتیمان بینی کە ژن ئەو هێزەیە کە دەبێ لە تێکۆشانی ئازادیدا بەشدار بێت، و پێویستە لە سەرەتاوە بەڕێکخستن بکرێت و ئەوەشی کرد. بۆیە گەرەنتی پەکەکە لە سەر سروشتی ژنە. وەک بزووتنەوەی ژنانی ئازاد سەرەتا لە کوردستان ڕێکخستن و دواتر بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبووینەوە، لەم دواییانەدا ژنان لە بەرلین گفتوگۆیەک لەسەر ڕێگا و ئامرازەکانی خۆڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنان بەڕێوەچوو. بەمەش یەکەم هەنگاومان بۆ دروستکردنی ڕێکخستنێکی هاوبەش ناوە. بەم هەنگاوە سەرەتاییەوە سەلماندمان کە ژنان دەتوانن لە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکدا پێکەوە کۆببنەوە. ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێک سوودمەندن لە جوڵەی ئازادی ژنان بینیوە. بەشۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا دەستمان بۆ هاوکاری گەل درێژ کرد و متمانەمان بە گەل و ژنان بەخشی کە دەتوانن لە پێناو ئەو تێکۆشانە ئازادییەدا تێبکۆشن. بۆیە ئێمە سروشتی بزووتنەوەی پارتیمان بە سروشتی ژنەوە پێناسە کرد و ڕێکخستنمان بۆکرد. یەکەمین ڕێکخستنی ئێمە سوپای ژنان بوو.  دواتر بەسوپا بوونی ژنانمان لە ناو کۆمەڵگا بڵاوکردەوە و یاژک دامەزرا.  یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان لە هەموو شوێنێک ژنانی لە دەوری ڕێکخستنی خۆی هۆشیار کردەوە، بە تێکۆشانی گەریلا گورزمان لە دوژمندا و هەنگاوی بەهێزی نرا. ڕێبەرتی بەم بۆنەوە وتی:"بۆچی پارتی ژنان دانەمەزرێت؟ زۆرێک لە ژنان و گەلان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پێشوازییان لەم پێشنیارەکە کرد. چونکە نموونەیەکی یەکەمجار بوو، سەلماندنی سەرەتایەک بوو، هەنگاوی یەکەم بوو، بە دامەزراندنی پارتی ژنانیش ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنمان بە کۆمەڵگا بڵاو کردەوە.

ژنان ئەگەر خۆیان ڕێکخستن بکەن سەردەکەون

 ڕوون بووەتەوە گەل و ژنان ئەگەر خۆیان ڕێکخستن بکەن سەردەکەون. هەرکات خۆیان زانا کردەوە، بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن.   هەرکات زیاتر ڕوو لە ئامانجەکەی دەکات، زیاتر دەتوانێت گەرەنتی تێکۆشانی ئازادی بکات. بێ گومان لایەنێکی تری پەکەکە ژنانە. هێزە ئیمپریالیستەکان، هەژمونیەکان بەردوام وتوویانە: سەرەتا هێرشی سەر ژنان بکەن و بەم شێوەیە دەتوانن کۆمەڵگا بچەوسێننەوە. لە کەسایەتی ئێمەدا، لە  تێکۆشانی کەسایەتیماندا ناتوانن کارێکی وابکەن.  چونکە لە سەرەتای پەکەکەدا، ڕێبەرایەتیمان بینی کە ژن ئەو هێزەیە کە دەبێ لە تێکۆشانی ئازادیدا بەشدار بێت، و پێویستە لە سەرەتاوە بەڕێکخستن بکرێت و ئەوەشی کرد. بۆیە گەرەنتی پەکەکە لە سەر سروشتی ژنە. وەک بزووتنەوەی ژنانی ئازاد سەرەتا لە کوردستان ڕێکخستن و دواتر بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبووینەوە، لەم دواییانەدا ژنان لە بەرلین گفتوگۆیەک لەسەر ڕێگا و ئامرازەکانی خۆڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنان بەڕێوەچوو. بەمەش یەکەم هەنگاومان بۆ دروستکردنی ڕێکخستنێکی هاوبەش ناوە. بەم هەنگاوە سەرەتاییەوە سەلماندمان کە ژنان دەتوانن لە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکدا پێکەوە کۆببنەوە. ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێک سوودمەندن لە جوڵەی ئازادی ژنان بینیوە. بەشۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا دەستمان بۆ هاوکاری گەل درێژ کرد و متمانەمان بە گەل و ژنان بەخشی کە دەتوانن لە پێناو ئەو تێکۆشانە ئازادییەدا تێبکۆشن. بۆیە ئێمە سروشتی بزووتنەوەی پارتیمان بە سروشتی ژنەوە پێناسە کرد و ڕێکخستنمان بۆکرد. یەکەمین ڕێکخستنی ئێمە سوپای ژنان بوو.  دواتر بەسوپا بوونی ژنانمان لە ناو کۆمەڵگا بڵاوکردەوە و یاژک دامەزرا.  یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان لە هەموو شوێنێک ژنانی لە دەوری ڕێکخستنی خۆی هۆشیار کردەوە، بە تێکۆشانی گەریلا گورزمان لە دوژمندا و هەنگاوی بەهێزی نرا. ڕێبەرتی بەم بۆنەوە وتی:"بۆچی پارتی ژنان دانەمەزرێت؟ زۆرێک لە ژنان و گەلان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پێشوازییان لەم پێشنیارەکە کرد. چونکە نموونەیەکی یەکەمجار بوو، سەلماندنی سەرەتایەک بوو، هەنگاوی یەکەم بوو، بە دامەزراندنی پارتی ژنانیش ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنمان بە کۆمەڵگا بڵاو کردەوە.

بە بەدیلێکی قورسەوە گەیشتینە ئەم ئاستە

 ئەمڕۆ بە ملیۆنان ژن لە دەوری ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژن خۆیان پێشدەخەن. باس لە ڕێگا و ئامرازەکانی ڕێکخستنی ژنان دەکەن. لەسەر ئیرادەی ئازادی خۆیان و پشت بە چی و چ تێگەشتنێک ببەستن گفتۆگۆ دەکەن. بۆیە ئێمە شۆڕشی دووەمی ژنانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد.

بێگومان ئێمەش ئەم ڕێکخستنەمان بە هێزەوە ڕێکخست. ڕێکخستن زامنی ئازادی گەلانە، بێگومان گەرەنتی ئەمەش خۆپاراستنە. کە لەگەڵ پەکەکە هەنگاومان هەڵگرت، لە دژی ستەمگەری دەستمان بە شەڕ کرد، بە خۆپارێزی و بە ڕێکخستن کردنمان لە دەوری ڕێکخستن گەیشتینە ئەم ئاستە، و مێژووی تێکۆشانی پەنجا ساڵەی خۆمان بەم شێوەیە بنیاتنا. بێگومان بەدیلێکی قورسیش درا.

پێویستە ئێمەی ژنان ئەوە بزانین کە دەبێت بۆ تێکۆشانێکی مەزن بەدیلێکی زۆر بدەین. ڕۆیشتن لەسەر ڕێگای ئازادی پێویستی بە تێگەیشتنێکی گەورەیە. چونکە ئەوەی لە کەسایەتی ژندا دەیانەوێت لە ناو بچێت، هۆشیارییەتی، ئیرادە و ئەخلاقیەتی. ئێمە لەم ڕاستیانە تێگەیشتین. بە تێگەێشتنەوە بۆمان دەرکەوت کە ئەمە پێویستی سەرەتایی هەموو ژنانە. بۆیە ئێمە تەنیا بزووتنەوەی ژنانی کورد نەبووین. بەڵکوو ئێمە ڕێکخستنەکەمان بەو تێگەیشتنەوە پێکهێنا کە سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن دەبێت. ئێمە پێمان وایە ئاستی ئەم بزووتنەوەیە بە ژنانەوە سەردەکەوێت. بۆیە خۆپاراستنی بزووتنەوەی ژنانمان بەهێزتر کرد. خۆپارێزی ستراتیژی ڕێکخستنە جیاوازەکانە. لە دژی دەسەڵاتداری پیاو، ئامرازی بەرگری ستراتیژی بنەڕەتییە کە دەتوانێت لە هەر شوێنێکدا خۆپارێزی بکات. بۆیە ئەزموون و دەستکەوتەکانمان دەستکەوتی هەموو ژنانە.

چونکە ئێمە پشتمان بە میراتێک بەستبوو. ئێمە باوەڕێکی وامان خوڵقاند کە سروشتی بزووتنەوەی پەکەکە بە ئازادی، سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک، فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک، دەتوانێت شکست بە عەقڵیەتی پیاوسالار بێنێت لە هەموو جیهاندا.