ئەندامی تەژەکە-ئە گوڵخاتوون کارا بە مەرج ئازادکرا

ئەندامی تەژەکە-ئە گوڵخاتوون کارا بە داخوازی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٩ دەستبەسەرکرا، ئەمڕۆ بە مەرج ئازادکرا.

ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) گوڵخاتوون کارا کە ڕۆژی پێنجشەممە زیندانی کرا، لەلایەن دادگاوە بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکرا.

دادگا بڕیاریدا کە گوڵخاتوون لە هەفتەیەکدا ٢ جار واژۆ بکات.

دانیشتنی داهاتووی گوڵخاتوون کارا لە ٣ ی تەمموز ئەنجام دەدرێت.

ئەندامی تەژەکە-ئە گوڵخاتوون کارا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە بواری هۆشیارکردنەوەی ژنان خەبات دەکات.