ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنان: عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەریە
لە ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنانی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمییە دیموکراتیکاندا هاتووە، "بەڕێز ئۆجالان کلیلی چارەسەری دیموکراتیکە".
لە ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنانی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمییە دیموکراتیکاندا هاتووە، "بەڕێز ئۆجالان کلیلی چارەسەری دیموکراتیکە".
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنانی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمیە دیموکراتیکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) ئاشکرا کرد. کۆنفڕانسەکە دوێنێ بە دروشمی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو بەرێوەبەرایەتی هەڕێمیی ئازاد" سازکرا. کۆنفڕانسەکە لە کەسایەتی هەڤرین خەڵەف، یوسرا دەروێش و قەدەر ئۆرتاکایا کە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا تیرۆرکران، پێشکەش بە هەموو ژنانی تێکۆشەر کرا.
لە ئەنجامنامەکەدا باس لە نوێنەرایەتی ژنان کراوە کە لە سێ ئەندامی ئەنجومەنکانەوە دەستی پێکردوو و گەیشتە بنەمای نوێنەرایەتی یەکسان و هاوسەرۆکایەتی کە لە مێژووی تێکۆشانی ژناندا وەک دەستکەوتێک دادەنرێت و ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە "هەڵبژاردنی هەڕێمی ٢٠١٤دا پڕەنسیپ و بنەمای هاوسەرۆکایەتی نوێنەرایەتی خۆمان لە هەموو میکانیزمەکانی خۆماندا چەسپاند و سەرباری هەموو هێرشەکانیش یەک هەنگاو پاشەکشێمان نەکرد".
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لەئێستادا کە بەرەو هەڵبژاردنە هەرێمی و خۆجێییەکان دەچن بەڵێن دەدەن کە سیستمی خۆیان بەهێزتر بکەن و رایگەیەندراوە: "نابێت کەس گومانی هەبێت کە لە توانای ئێمە بۆ مسۆگەرکردنی بەشداربوونی کارای ژنان لە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتیە خۆجێیەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیەکان و هاوسەرۆکانی شارەوانی".
بەشێکی دیکەی ئەنجامنامەکە تەرخانکراوە بۆ پرسی گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لەو بارەوە هاتووە، "هەبوونی گەلی کورد لە ئیمراڵی گۆشەگیر دەکرێت" و راگەیەندراوە: "حکومەتێک کە بە سیاسەتی دوژمنکارانە خۆی لە سەر پێ راگرتبوو، ئەمرۆ گۆڕدراوە بۆ رژێمی گۆشەگیری. بە قووڵکردنەوەی گۆشەگیری شەڕ زیاتر تەشەنە پێدەدات. بەڕێز ئۆجالان ٣٢ مانگە لە ژێر گۆشەگیری رەهادا هێڵراوەتەوە. . ئەمڕۆش وەک دوێنێ دەڵێین، ئەوە هەبوونی گەلی کوردە کە دەخوازرێت لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیری بکەن. ئێمە بێ وچان دەیڵێنەوە کە بەڕێز ئۆجالان گەرنتی ئاشتیی شکۆمەندانەی ئەو خەڵکەیە. کلیلی چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کوردە. بە ئەندێشەکانی خۆی بۆ گەلانی جیهان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین هیوایە. ئەوانەی دەتوانن گۆشەگیری رەها لە سەر بەڕێز ئۆجالان کۆتایی پێبهێنن و ئازادی جەستەیی ئەو مسۆگەر بکەن، ژنانن، تێکۆشان و پێداگرییەکە، کە بە پێشەنگایەتی ژنان روو لە هەڵکشانە. ئێمە بەو بڕوا و بڕیارەوە دەجوڵێینەوە. بە جێبەجێکردن و بەکردارکردنی پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادیی ژنان و بەرێوەبەرایەتی خۆجێیی ئێمە گۆشەگیری رەها تێکدەشکێنین".
بەشێکی دیکەی ئەنجامنامە تایبەت کراوە بەو شەڕە تایبەتەی لە دژی ژنان و گەنجان لەئارادایە و ئاماژە بەوە کراوە یەک لە گۆڕەپانە گرنگەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو شەڕە تایبەتە، بەرێوەبەرایەتیە هەرێمی و خۆجێییەکانە و لەو رووەوە رایگەیاندووە: "بە سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی رێکخرا و دامەزراوەکان لەو بوارەدا خەبات بەڕێوەدەبەین، لە رێگەی ئەو رێکخراوانە و تیمی گەڕۆک کە سازیان دەکەین و هەروەها ئەنجومەنکانی گەڕەک و گوندەکان ئێمە هەموو گەڕەکەکان بەسەردەکەینەوە و رێکیان دەخەین، چونکە دەزانین بەهێزترین رێباز لە بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بەرفراوانکردنی رێکخستنکردن و یەکگرتوویی ژنانە.
هاوکات لە کۆتا بەشی ئەنجامنامەکەشدا ئاماژە بە هێرش و کاولکارییەکانی سەر ژینگە کراوە، کە لە رێگەی بەرتیل و تاڵانکارییەوە رووبار، دەریاچە، دارستان و ژینگە بە تەواوەتی رووبەڕووی لەناوچوون کراوەتەوە و هەناسە لە مرۆڤەکان بڕاوە، ئەمە جگە لەوەی لە رێگەی سوتاندنی دارستانەکان لە کوردستان و ژێر ئاوخستنی شارە مێژووییەکان کولتور و مێژووی گەلان دەکرێتە ئامانج.
لەو ڕووەشەوە راگەیەندراوە، کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بۆ ساتێکیش دەستبەرداری ئەرکی پارێزگاری لە دارستان و ژینگە نابن و کایەکانی ژیان بە گوێرەی پارادایمی ئیکۆلۆژیک رێکدەخەن و بونیادیان دەنێن.
لە کۆتایی ئەنجامنامەکەدا هاتووە، ئێمە هێزی خۆمان لە پابەندبوونمان بە پاڕادایمەکەمان وەردەگرین. ئێمە هەم خۆمان و هەم کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە هۆشمەندی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی تەنیا لەناو بینای شارەوانیەکاندا دەستەبەر نابێت، دادەمەزرێنین. بە گەڕانەوە بۆ جەوهەری خۆمان ئێمە پاڕادایمی دیموکراتیکی، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن جێبەجێ دەکەین. پاڕادایممان هەیە، هێز و بڕوا و ئیرادەمان هەیە کە ئەوە بەجێدەگەیەنین، هەموو ئەوەی لە ژن و کۆمەڵگا سەندراوەتەوە، ئێمە وەریدەگرینەوە. ئێمە ژیانی ئازاد بونیاد دەنێین".
هـ. ب