سەبارەت بە هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکرد کە روخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا دۆخێکی نوێی هێناوەتە ئاراوە و راگەیەندرا کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە رێگەی هاوکارییەکانیان لەگەڵ داعش، هەروەها لەگەڵ گروپەکانی وەک هەتەشە و بەناو سوپای نەتەوەیی دەستبەجێ کەوتە جوڵە و رووی کردە سوریا.
چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک ئەو گێژاو و ئاڵۆزیەی سوریا وەک هەلێک بۆ خۆی دەبینێت و دەستی بە پلانی کۆمەڵکوژکردنی کوردان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەوەیە کە لە رۆژئاوای کوردستان دەستکەوت و ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنێت و سیستمی دیموکراتیک لە رۆژئاوا بڕوخێنێت. ترسی دەوڵەتی تورک بریتیە لەوەی گەلی باکوری کوردستانیش داوای ئازادی خۆی بکات و هەڵسێتە سەر پێ".
لە راگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدا بەوەی هەوڵ دەدرێت عەقڵیەتی داعش لە سوریا بسەپێندرێت، باس لە مەترسییەکانی سەر پێکهاتەکانی وەک ئێزدی، عەلەوی، کریستیان، دروزی و هتد کراوە بۆ ئەوەش هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر عەلەوییەکان بە نمونە هێنراوەتەوە و وێڕای شەرمەزارکرندی ئەو هێرشانە، داوا لە قەسەدە کراوە، کە هەروە چۆن یەپەگە و یەپەژە لە ئابی ٢٠١٤دا ئێزدییەکانیان لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش پاراست، ئەوانیش عەلەویەکان و بەتایبەتی ژنانی عەلەوی بپارێزن و ببنە پەناگەیەک بۆ ئەو ژنانە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەی بەهۆی هێرشی داگیرکەران و چەتەکانەوە بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست بووە، "داوا لە هەموو پارت و رێکخراو و هێزە کوردییەکان دەکەن و دەڵێن، 'ئەگەر ئێوە ئەم دەرفەتە مێژووییە لە دەست بدەن و یەکنەگرن، ئەمە تاوانە. ئەگەر یەکنەگرن، ئێوە دەبنە هاوبەشی تاوانەکانی دوژمنم لە بەرمابەر گەلی کورد. رۆژی ئەوەیە کە کورد بە دەوری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و هێزەکانی قەسەدە یەکبگرن. ئەمە دەرفەتێکی زێرینە، نابێت بە فیرۆ بدرێت. رۆژ رۆژی پاراستنی شکۆ، شەرەف، ناسنامە و هەبوونی گەلی کوردە. دیسان ئێمە داوا لە هەموو هێزەکانی دیموکراسی، شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز، ئاشتیخواز و مافپارێز دەکەین و دەڵێین، 'رۆژئاوا شکۆی مرۆڤایەتی پاراست و ئەمڕۆش دەیپارێزێت، خۆڕاگری دەکات. دەبێت هەمووان بە خێرایی، لە بەرامبەر مێشکی ژنکوژ و مرۆڤ کوژ بوەستنەوە و لە تەنیشت بەرخودانی سەدە جێگە بگرن و ئەرکی مێژوویی خۆی جێبەجێ بکات".