ئەنجومەنی دادپەرەوەری جڤاکی ژنان یەکسانی بە بنەماگرتووە – ٤

ئەنجومەنی دادپەروەری جڤاکی ژنان کە بەشداربووە لە ئامادەکردنی یاسای دیموکرتیکی پەیوەست بە ژن و منداڵان، خواستێتی بنەماڵەیەکی دیموکراتیک، تێگەیشتنێکی دیموکراتیکیانە و یەکسانی پێکبێت.

ئەنجومەنی دادپەروەری جڤاکی ژنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بەپێی پێوانەی جڤاکی و ئەخلاقی دادپەرەوەری پێکهاتووە، لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دامەزرا. ئەم ئەنجومەنە هاندەر و پشتگیری ژیانێکی دیموکراتیکی جڤاکی و ژیانێکی یەکسانی و ئازادی ژنانە، سازش لەسەر بنەماکانی یەکسانی و پاراستنی مافەکانی ژنان ناکات.

لە کۆتا بەشی دۆسەیەکەدا؛ ئەندامی ئەنجومەنی دادپەروەری جڤاکی ژنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا عەتیە یوسف باس لە ڕۆڵ و پێشەنگایەتی ژن لە ناو سیستەمی دادپەروەری دەکات.

ئەنجومەنی دادپەروەری جڤاکی لە ساڵی ٢٠٢٣دا دۆسیەکانی بەم شێوەیە بەڕێوەبردوە: ٦٨١ دۆسیەیی جیابوونەوە، ٢٣٥ دۆسیەیی فرەژنی، ٤١ دۆسیەی بەشودانی منداڵان، ٩٠٨ دۆسیەی توندوتیژی، ٦٠٨ دۆسیەیی خێزانی، ٢٧ دۆسیەی کۆشتن، ٥ دۆسیەیی هەوڵدانی کوشتن، ٤١ دۆسیەیی بەکەم ڕوانین لە ژنان، ١٨ دۆسیەیی دەستدرێژی، ١٨ دۆسیەیی خۆکوژی، ٢٧ دۆسیەیی هەوڵدان بۆ خۆکوژی، ١٢ دۆسیەی خیانەتکردن، ٢٢ دۆسیەیی لەشفرۆشی، ٤ دۆسیەیی ڕفاندن، ١٢٠ دۆسیەی گومانبردن، ١٩٦ دۆسیەی نەفەقە، ٢٦١ دۆسیەی نەفەقەی منداڵان، ٢٢ دۆسیەیی وەرگرتنی منداڵان لە ژنان، ٦ دۆسیەیی ڕەشبگیری، ١١ دۆسیەیی خیانەکردن لە ئەمانەت، ١٦١ دۆسیەیی هەڕەشەکردن، ٥٧ دۆسیەیی میراتی، ١٣ دۆسیەیی هاوسەرگیری نایاسایی، ٧١ دۆسیەیی دزیکردن، ٤١ دۆسیەیی ساختەکاری، ٤٣ دۆسیەیی مادەی هۆشبەر، ١١ دۆسیەیی داگیرکردنی موڵکایەتی، بە گشتی ٣ هەزار ٦٣٣ دۆسیەیە.

لە سەردەمی ڕژێمدا یەکسانی بوونی نەبوو

عەتیە یوسف ئاماژەی بەوەدا لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا هیچ سیستەمێک پەیوەست ئەنجومەنی ژنان بوونی نەبوو و وتی: "لە دادگاکاندا ژنان وەک دادوەر هەبوون، بەڵام ژمارەیان زۆر نەبوو. لە دادگایی گشتیدا بوونی دوو دادوەر وەک موعجیزەبوو. یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە لە دەستوردا بوونی هەبوو، بەڵام تەنها لەسەر کاغەزبوو وە جێبەجێ نەدەکرا. بەگوێرەی دەستور هەموو کەسێک یەکسان بوو. شاهیدیدانی دوو ژن بەرامبەر یەک شاهیدی پیاوان دادەنرا لە دادگاکاندا. لە دابەشکردنی میراتیدا نایەکسانی زۆر هەبوو. لە یاسایی تاوان و سزادا نایەکسانییەکی زۆر لە نێوان ژن و پیاودا بە ئاسانی دەبینرا."

بە ڕێگەیی ڕێکخستن بوونەوە بەرەو یەکسانی و دادپەروەری

عەتیە یوسف ئەوەی دەرخست؛ شۆڕشی ڕۆژئاوا پێشکەوتنێکی نوێ بوو و وتی: "ژنان بە ئاسانی دەستکەوتەکانی ماڵی ژن و ئەنجومەنی ژنانیان بە دەستنەهێناوە. خەبات لە دژی پیاوسالاری ئاسان نەبوو. ناڕەزایەتیەکی زۆر بەرامبەر بە دامەزراندی ماڵی ژن هەبوو. بەرپەرچدانەوەی ئەم ناڕازیبوونانە ئازان نەبوو، چونکە وەک ئەنجومەنێکی پێوست تەماشا نەدەکران. ژنان مکوڕ بوون لە دامەزراندی ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان. ئەوەیان دەرخست کە دەبێت مافی ژنان بپارێزرێت. هەرچەندە ڕێکخستنی ژنان بەرەو بەهێزبوو دەچوو بەڵام پاراستنی مافی ژنان کارێکی ئاسان نەبوو. ماڵی ژن و یاسایی لە ژن لە دۆخێکی ئاوادا دامەزرا، کە هەم پێویستیەک بوو، هەرچەندە لە بارودۆخێکی گونجاودا نەبوو. لە ناو بارودۆخی شەڕدا تاوانی زۆر ئەنجام دەدرا و نەدەهاتە دادگاکان، لە ڕووی مەج و میکانیزمی  دادگایکردنەوە کەم و کوڕی هەبوو. توندوتیژی زۆرهەبوو بەرامبەر بەژن. لە دۆخێکی لەم شێوەدا یاسایی ژنان پێویستەکی ڕێشەیی بوو.لە دژی هاوسەگیری لە تەمەنی منداڵی، توندوتیژی دژ بە ژنان و فرەژنی وەستاینەوە. لە یاساکانی تاوان و سزادا هەوڵماندا یەکسانی جێبەجێبکرێ و جێگیربکەین."

لەسەر چوار بنەمای ڕیشەی کارەکان دەکرێت

عەتیە یوسف ڕایگەیاند ئەنجومەنی دادپەروەری جڤاکی ژن لە چواربەش پێکدێت یاسایی ژن، کۆمیتەی ئاشتەوای، دیوانی دادپەروەری و ئەکادیمیا، بەم شێوە وتی: "دروستکردنی ئەم سیستەمە پێوستی بە ئەنجومەنێک هەبو. لەم چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی دادپەروەری ژن دامەزرا.  ژنان لە ناو هەرچوار بەشەکەدا کارەکانیان دەکرد. ئەنجومەنەکە ئەرکی پەروەردەکرنی ژنانی لە ئەستۆ دەگرت. بەم جۆرە دامەزراندی ئەکادیمیاکان لە ڕێمێلان ئامۆدێ دامەزران و ئەنجومەنی دادپەرەوەری جڤاکی بوو بە مۆدێلێکی نوێ."

نوێنەرانی ماڵی ژن وەک پارێزەرن

عەتیە یوسف ئاماژەی بەوەدا ماڵی ژن و کۆمیتەی ئاشتەوایی، ئەو کێشانەی کە ناتوارێت چارەسەربکرێن دەهێنێتە دادگاکان و وتی: "نوێنەرانی ماڵی ژن بۆ پاراستنی مافەکانی ژن لە کێشەکانی ژندا لە ناو دادگاکاندا مافی قسەکردنیان هەیە، چونکە لە ئەکادیمیاکانمادا پەرەوەردەی دادپەرەوەری، یاسای و دیموکراسیان وەرگرتووە. ئەوەی لە دەستامان بێت وەک نوێنەری یەکسانی لە دادگاکاندا ئەنجامی دەدین. هەرکاتێک کێشەیەک دروستەبێت، ئەنجومەنی دادپەرەوەری ژنان لە پێناو چارەسەرکردندا لەو کێشەیە دەکۆڵێتەوە."

وەک ژن دەبێت پشت بە هێزی خۆمان ببەستین

ئەنجومەنی دادپەروەری جڤاکی ژن، یەکسانی نێوان ژن و پیاویی بە بنەما گرتووە. بۆ بونیادنانی بنەماڵەیەکی دیموکراتیک، بۆ پاراستنی ڕێز و خۆشەویستی تێدەکۆشێت. لە کۆمەڵگایەکدا دادپەروەری هەبێت، دیموکراسی و یەکسانیش بوونی دەبێت.

عەتیف یوسف لە کۆتایدا وتی: "وەک ژنان دەبێت پشت بە‌هێزی خۆمان ببەستین، چونکە بە کەسێتی بە هێزمان دەتوانین بە جێبەجێکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی مافەکانمان بەدەست بهێنین، بەدەستخستنی ماف کارکردنی ئەوێ، کاتێک بەشێوەیەکی بەهێز کارەکانت دەکەیت ئەوکاتە مافەکانی خۆت بەدەست دەهێنێت."