یەپەسە ژن لە دژی شەڕی تایبەت بانگەوازی بەرخۆدانی بە ڕیکخستنی کرد

کۆردیناسیۆنی یەپەسە ژن لە دژی کاری شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بانگەوازی بەهێزکردنی خۆپاراستنی کرد.

ئەپەسە ژن پەیوەست بە هێرشیە ڕەگەزییەکەی شڕناخ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " بە پەرچەکرداری سروشتی وەڵامێکی مێژووی بۆ کلتوری دەستدرێژیکردن درایەوە."

هەر لە ڕگەیاندراوەکەدا هاتووە لەبەرامبەر سیاسەتی شەڕی تایبەت کە لەدژی ژن لە کوردستاندا ئەنجام دەدرێت، بە نزیکایەتی تەواوی گەلی کورد، ژن هەڵوێستی خۆی دیاری بکات.

کۆردیناسیۆنی یەپەسە ژن وتی: "لە بەرامبەر هێرشەکانی شەڕی تایبەتی دوژمن، وەک ژنانی کورد پێویستە ڕێکخستن و بوونی هێزی خۆپاراستن بکەین بە ئەرکی بنەڕەتی خۆمان."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی ئەوەکرا: "بە گشتی بانگەوازی لە تەواوی گەل، ژن و گەنجانی کوردستان و بە تایبەت لە خەڵکی شڕناخ دەکەین، لە بەرامبەری شەڕی تایبەتدا بە خۆپاراستن ڕێگە بە سیاسەتی شەڕی تایبەتی دوژمن نەدەن."