یەپەژە ٤هەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا

یەکینەکانی پاراستنی ژن ٤هەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، بە بڕیارداری گەورەوە بۆ ڕاپەراندی ئەرکەکانی داهاتوویان ئامادەن.

یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە نێوان ٣٠ی حوزەیران و ٢ی تەموزدا بە بەشداری ١١٥ ئەندام لە پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، ئاسور، تورکمان و ئەنتەرناسیۆنالیست بە دروشمی ' بە هێزی ژنی ئازاد شۆڕشی ژن و وڵات بپارێزین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەربکەین' کۆنفرانسی ٤هەمینی خۆی ئەنجامدا. دەربارەی کارەکانی کۆنفرانسەکە، یەپەژە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە ٤هەمین کۆنفرانسی یەپەژەمان لە نێوان ٣٠ی  حوزەیران و ٢ی تەموزدا بە بەشداری نوێنەرانی گۆرەپانەکانی خەباتمان و نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی ژن ئەنجامدا. بە ئامادەبوونی ١١٥ ئەندام لە پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، ئاسور، تورکمان و ئەنتەرناسیۆنالیست بە دروشمی ' بە هێزی ژنی ئازاد شۆڕشی ژن و وڵات بپارێزین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەربکەین' ئەنجامدرا. کۆنفراسەکەمان ئاستێکی بەرزی جۆش، مۆراڵ و بڕیارداری پیشاندا. ڕوانگەکانی ڕێبەرایەتی، پەیمانەکانی تەڤگەرەکانی ژن، دۆخی سیاسی-سەربازی، سەر لەنوێ بونیادنانەوە، هێرشەکانی سەر گەلی شۆڕشگێری و پلانسازییەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵسەنگاندیان بۆکرا و  کۆنفرانسەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بە ئەنجام گەیشت.

بەستنی کۆنفڕانسەکەمان لە ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان-زەینەب کناجی  نیشانەی پێداگریمانە لە جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی ئازادی ژنان و ڕۆشتن لە هێڵی بەرخۆدان و فیدایەتی کە لە کەسایەتی زیلاندا بەرجەستە بووە. بەمەش جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە میراتی هەڤاڵ زیلان دەبێتە ڕێنیشاندەری هەنگاوەکانمان بەرەو ئازادی و سەرکەوتن.

'یەپەژە دەستکەوتەکانی ژنان و گەلانی هەرێمەکە دەپارێزێت'

لە کۆنفرانسەکەماندا سیاسەتی ئەشکەنجە و گۆشەگیری کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵسەنگێندران. بۆ شکاندی ئەم گۆشگیرییە، یەپەژە هەموو هێزی خۆی سەفەربەر بکات و پشەنگایەتی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکات. لەسەر ئەم بنەمایە کۆنفرانسی ٤هەمینمان دیاری ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانەکانی گەریلا دەکەین و بەستنی کۆنفرانسەکەمان لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین.

لە کۆنفرانسەدا لە هەموو ڕوویەکەوە دۆخی سیاسی و سەربازی هەڵسەنگێندرا. هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵەدەن قەیران بە قەیران چارەسەرکەن و لە بری سیاسەی دیالۆگ و چارەسەری ڕێبازی سەربازی بە بنەما دەگرن. لە کۆنفرانسەکەماندا ئەوەمان دیاریکرد هەر نزیکبوونەوە و هاوپەیمانێتیەکی هێزە هەرێمی  و نێونەتەوەییەکان گەر لە بەرژەوەندی گەلانی هەرێمەکە و ژناندا نەبێت بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت، گرنگ نیە چی ڕوودەدات، یەپەژە دەستکەوتەکانی ژن و گەلانی هەرێمەکە دەپارێزێت."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە وەک یەپەژە لە هەموو ڕووەکانەوە هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە نوێیەکان کراوە و بەمشێوەیە بەردەوام بوو: "هاوکات لەگەڵ هەموو ئەم پێشهاتانەدا، کۆنفرانسەکەمان پرۆسەی ٢ ساڵی ڕابردووی لە ڕووی ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستنەوە هەڵسەنگاند. ئەو ناتەواوی و لاوازییانەی کە لە پراکتیکدا ئەزموون کراون، بە وردی باسیان لێکرا و ڕەخنەدانێکی بەهێز پەرەی پێدرا. بۆ جێبەجێکردنی ڕێبازێکی نوێ هەروەها بۆ گەیشتن بە ئاستێکی بەرزتر لە خەبات لە شەڕ و ئەزمووندا بڕیاری سەرلەنوی دامەزراندنەوەی  یەپەژە درا. لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردرا کە ناوەندی پاراستنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەرە بە دەزگایی بوونی بدات و ئاستی ڕێکخستنی خۆی بەرز بکاتەوە."

 لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە وەک یەپەژە ئامادەکاری بۆ بەرپرسیاری هەڵگرتنی ئەرکەکانی داهاتوو هەیە و دەڵێت: "وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان وەک چۆن داعشمان تێکشکاند، بە پلەی یەکەم دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکە هەموویان هاوبەشن لە شەڕی قڕکردنی گەلاندا، بە کردەی توند لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر هەرێمەکەمان وەڵام دەدەینەوە و بە ڕۆڵی خۆمان پێشەنگایەتی دەکەین. لە پێناو بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک، ئەرکی پاراستنی خۆمان چالاکانە جێبەجێ دەکەین."