یەپەژە شەهیدبوونی ٣ شەڕڤانی ڕاگەیاند
یەپەژە ڕایگەیاند هەرسێ شەڕڤانیان؛ بەفرین چەم، ئاهین دلگەش و سڵاڤ ئۆجالان لە بەرخۆدانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
یەپەژە ڕایگەیاند هەرسێ شەڕڤانیان؛ بەفرین چەم، ئاهین دلگەش و سڵاڤ ئۆجالان لە بەرخۆدانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پارستنی ژن-یەپەژە بە ڕاگەیاندراوێک شەهید بوونی سێ شەڕڤانیانی لە بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوادا ڕاگەیاند، کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک کراوە کە لە ٢٨ی کانوونی یەکەم لە یەککاتدا هێرشی هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی بەعسی ڕووخاوییان کردووە و لەگەڵیدا هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرفراوانترکردووە و هاتووە: "ئامانجی ئەم هێرشانە بۆ لەباربردنی شۆڕشی ژن و دەستکەوتەکانی ژنە. لەبەرانبەر ئەمەدا شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەکانی جەنگەوە بە زانابوونەوە لە خۆپاراستندان. ڕۆڵ و ئەرکێکی گرنگ بەڕێوەدەبن و خەیاڵی قڕکردنی داگیرکەران لە گۆڕ دەنێن."
'بە ڕوانگەی مێژوویەوە دژی هێرشەکان وەستانەوە'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بوێری و بەشداری کاریگەری هەرسێ شەهیدی شەڕڤان کراوە لە ڕووبەڕوبوونەوەی هێرشە داگیرکارییەکاندا و دەڵێت: "هاوڕێیانمان ئارژین محەمەد عەلی بە ناسناوی بەفرین چەم، شەهناز حەمۆ بە ناسناوی ئاهین دلگەش و زەینەب حەمزە بە ناسناوی سڵاڤ ئۆجالان بە ڕوانگەی مێژوویی 'ژن، ژیان، ئازادی'ییەوە لە دژی هێرشەکان وەستانەوە و بە بوێری ژیانی ئازاد و زانا شەڕییان کرد. لە بەرەکانی پێشەوەی تێکۆشان بوونە دەربڕی ژنانی سەرهەڵدێر و تێکۆشەر."
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە ڕۆڵ و بەشداری شەڕڤانانی شەهید کراوە لە بەشداربوونیان لە نێو ڕیزەکانی تێکۆشانی یەپەژەدا.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا یادی شەهیدان کراوەتەوە و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیان دراوە و دەڵێت: "سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. داوا لە گەلەکەمان دەکەین لەم قۆناغە گرنگەدا پەیوەست بە یادکردنەوەی شەهیدانیانەوە، لە تەنیشتی ڕۆڵە بوێرەکانیان بوەستنەوە و بە تێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە تێکۆشان بکەن."
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:
ناو و پاشناو: ئارژین محەمەد عەلی
ناسناو: بەفرین چەم
ناوی دایک و باوک: فەریدە- حەمەد
کاتی شەهید بوون: ١/١٢/٢٠٢٤
ناو و پاشناو: شەهناز حەمۆ
ناسناو:ئاهین دلگەش
ناوی دایک و باوک:خەزاڵ- عادل
کاتی شەهید بوون:٣/١٢/٢٠٢٤
ناو و پاشناو: ناو و پاشناو
ناسناو: سڵاڤ ئۆجالان
ناوی دایک و باوک: ئەمینە- جومعە
کاتی شەهید بوون: ٧/١٢/٢٠٢٤.