یەپەژە: شەڕڤانمان بەرچەم کۆبانێ لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوو

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بە ناوی بەرچەم کۆبانێ لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبووە.

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) شەهیدبوونی شەڕڤانێکی بە ناوی بەرچەم کۆبانێ لە ئەنجامی هێرسی ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، راگەیاند.

لە بەشێک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هاوڕێمان زەینەب محەمەد بە ناسناوی بەرچەم کۆبانێ ١ی کانونی یەکەم لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی فاسیست و داگیرکەری تورکدا چووە کاروانی شەهیدانەوە. لە کەسایەتی هاوڕێمان بەرچەم کۆبانێ سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی ئازادی و مرۆڤایەتی بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. سەرەخۆشی لەو بنەماڵە وڵاتپارێزەمان و سەرجەم گەلەکەمان دەکەین.

هاوڕێمان بەرچەم لە کۆبانێ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. بە کولتوری بەرخودان کە لە بنەماڵەکەیەوە بۆی مابووەوە گەورە بوو و هەموو کاتێک لە سەر ئەو بنەمایە ژیا. لە ناو شەڕدا گەورە بوو و بووە رۆڵەیەکی شۆڕش. لەبەر ئەوەش بووە شۆڕشگێڕێکی گەورە و ژنێکی گەنجی ئازا.

لە کۆتاییشدا رایگەیاندووي: "تۆڵەی شەهیدانمان لە هەموو داگیرکەران و چەتەکانی دوژمنی مرۆڤایەتی دەکەینەوە و بە سەرخستنی شۆڕشی ژنان تۆڵەی هەموو ژنە ئازادیخوازان و تێکۆشەران کە رووبەڕووی زۆرداری و توندوتیژی بوونەوە، دەکەینەوە".

ناسنامەی شەهید:

ناو و پاشناو: زەینەب محەمەد

ناسناو: بەرچەم کۆبانێ

ناوی دایک: ئەمیرە مامۆ

ناوی باوک: مستەفا محەمەد

شوێنی شەهیدبوون: ٠١-١٢-٢٠٢٤