یەپەژە: شەڕڤانمان یەڵدز چیا شەهید بوو
یەپەژە ڕایگەیاند یەڵدز چیایی شەڕڤانیان لە بەرخۆدانی پردی قەرەقۆزاقدا شەهید بووە.
یەپەژە ڕایگەیاند یەڵدز چیایی شەڕڤانیان لە بەرخۆدانی پردی قەرەقۆزاقدا شەهید بووە.
فەرماندەیی گشتی یەپەژە پەیوەست بە شەهید بوونی شەڕڤانیان یەڵدز چیا (دلڤین محەمەد) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئامانجی لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە هەموو ژنان هیواکانی خۆیان تێدا بونیادناوە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات و هاتووە: "ئەو بەرخۆدانەی کە لە دەستپێکی مانگی کانوونی یەکەمەوە بە تایبەت لە بەرەی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین بەڕێوەدەبرێت، بڕیارداریی ژنانی لە پاراستنی شۆڕش نیشاندراوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەکانی پێشەوەی بە هەڵوێستێکی بوێرانەوە سەنگەرەکانیان پارستووە و دەڵێت: "هاوڕێمان دلڤین محمەد بە ناسناوی یەڵدز چیا یەک لەو ژنە گەنجانە بوو لە بەرەی قەرەقۆزاق بە هەستی تۆڵەکردنەوەی سەدساڵەوە وەڵامی هێرشە داگیرکاریییەکانی داوەتەوە"
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر پێگەی وڵاتپارێزی بنەماڵەی شەهید یەڵدز و ئاماژە کراوە بەوەی باوکی شەهید یەڵدز لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر کۆبانێ شەهید بووە.
'فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆی کرد بە بنەمای تێکۆشانی'
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە شەهید یەڵدز فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆی کردووە بە بنەمای تێکۆشانی و دەڵێت: "هاوڕێمان یەڵدز لە ساڵی ٢٠٢١دا بەشداری نێو ڕیزەکانی یەپەژە بوو. وەک شەڕڤانێکی یەپەژە لە ماوەیەکی کورتدا لە بوارەکانی سەربازییدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی گێڕا."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرساغی لە بنەماڵەی شەهید کراوە، وە دەستنیشان کراوە بە تۆڵەکردنەوەی شەهیدان ئامانجی سەرکەوتنی شەهیدان دەگەیەنرێت بەسەکەوتن.
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: دلڤین محمەد
ناسناو: یەڵدز چیا
ناوی دایک و باوک: شەمسە- عەزەدین
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤/ قەرەقۆزاق.