یەرەژە: دەوڵەتی تورک و پەدەکە بکوژی ڕۆژنامەوانان و ژنانن

یەرەکە ئاماژەی بەوەدا لەو هێرشەی باشووری کوردستاندا ٢ ڕۆژنامەوان تیرۆرکران و ئەوەی دەستنیشانکرد کە دەوڵەتی تورک و سیخوڕی پەدەکە بکوژی ڕژنامەوان و ژنانن.

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن (یەرەژە) پەیوەست بە هێرشەکانی دوێنێی سەر ڕۆژنامەوانان لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ناوەندی چاند و هونەری محمەد شێخۆ لە قامیشلۆ، بە ئامادەبوونی خەباتکارانی راگەیاندن و ڕۆژنامەوانان لە باکووڕ و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وێنەی هەردوو شەهیدی راگەیاندنی ئازاد (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) لەگەڵ درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزکرانەوە.

ڕاگەیەندراوەکە بە زمانی کوردی لە لایەن ئەندامی یەرەژە، هەبوون عومەرەوە خویندرایەوە و تێدا هێرشەکەی سەر ڕۆژنامەوانان هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا شەرمەزارکرا و لەلایەن رۆژنامەوانانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید کرد  و هیوای چارەسەری بۆ خەباتکاری ڕۆژنامەوان ڕێبین خواست.

'دەبێت دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت'

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەوانان لە دەرخستنی ڕاستییەکان دەکات و هاتووە: "دەوڵەتی تورک بە مێژووی خۆی لەدژی ڕۆژنامەوانان بووە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی هەمیشە دەستی هەبوو لە کوشتنی ڕۆنامەوانان، شەهیدکردنی ڕۆژنامەوانان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بە هەمان ئامانج بووە. ئەم هێرشانەش هاوکاتە لەگەڵ ڕێکەوتنەکانی دەوڵەتی تورک و حکومەتی عێراقی و سیخوڕی پەدەکە. بۆیە ئەم هێزانە لە کوشتی ڕۆژنامەوانان بە بەرپرسیار دەبینین. پێویستە دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر هێرشە قڕکارییەکانیدا دادگایی بکرێت. بانگەوازی ڕای گشتی گەلی کوردستان و جیهان دەکەین بەرامبەر ئەم ڕووداوانە بێدەنگ نەبن."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە خەباتی ڕۆژنامەوانی دەکات و هاتووە: "تا لە کوردستاندا هەناسەی کوردەواری و ئازادی هەبێ، تا رێبوارێکی ڕێگەی چاپەمەنی ژنی ئازاد مابێت، ئاڵای راگەیاندنی ژنی ئازاد شەکاوەتر دەبێت. وەک ڕۆژنامەوانانی ئازاد درێژە بە تێکۆشانی راگەیاندنی ئازاد دەدەین."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا لە کەسێتی هەردوو شەهیدی ڕۆژنامەوان (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین)دا یادی هەموو شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد بەرزڕاگیراوە و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایهات.