'ئەو ژنانەی لە سەردەمی داعشدا کۆیلەکران، ئەمرۆ پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگا دەکەن'

ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سوریا هەیبە محەمەد رایگەیاند، کە دەبێت ژنان بڕوایان بە هێز و لێهاتوویی خۆیان هەبێت و وتی، " ئەو ژنانەی سەردەمی داعش کران بە کۆیلە و ئەشکەنجە دران، ئەمرۆ پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگا دەکەن".

ژنانی رۆژئاوا

ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سوریا هیبە محەمەد رایگەیاند، کە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لێپێچینەوەیە لەو ماف و رەنج و ئازادیانەی ژنان کە زەوت کراون و دەستیان بەسەردا گیراوە.

هیبە محەمەد بە بیری هێنایەوە کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٢ ساڵە رەنج و تێکۆشانی گەورە بەڕێوەدەبرێت و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "بەر لە شۆڕش ئێمە هەشتی مارسمان پیرۆز نەدەکرد، بەڵام دوای شۆڕش فێری واتای ٨ی مارس بووین و دەستمان بە پیرۆزکردنی، کرد. ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم کە بۆ ژیانی زەوتکراوی ژنان و بۆ مافەکانی تەنیا یەک رۆژ بەس نییە.

لە ٨ی ئاداردا ئێمە دەبینین کە هێشتا لە دژی ژنان زۆر مامەڵەی توندوتیژانە و نامرۆڤنە بەردەوامە. لە جیهاندا هێشتا ژنان رووبەڕووی زۆر هێرش دەبنەوە. هیوادارین کە لە سایەی شۆڕشی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەموو ژنانی جیهان زنجیری کۆیلایەتی ئێستا بشکێنن. بەر لە شۆڕش دەوڵەت پیرۆزکردنی ئەم رۆژەی قەدەغەکردبوو. بەڵام ئێمەی ژنان لەو کاتەدا بە شێوەی شاراوە لە ناو خۆماندا پیرۆزمان دەکرد. ژنانی کورد، عەرەب، سوریانی و چەرکەس کە ئەمڕۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەژین، پێکەوە ئەو رۆژە پیرۆز دەکەن. بە ئامادەکاری زۆر گەورەوە پێشوازی لەو رۆژە دەکەین. سێمینار پێشکەش دەکەین، بروشەر ئامادە دەکەین و بە هەموو دامودەزگاکاندا بڵاوی دەکەینەوە".

هیبە محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە هەموومان دەزانین کە کاتی حکومەتی دیمەشق و دواتر، لە سەردەمی داعشدا ژنان جیان بەسەردا هێنرا. ئەو ژنانەی ئەو کاتە کۆیلە کران و ئەشکەنجەدرا، ئەمڕۆ پێشەنگایەتی کۆمەڵگا دەکەن. بەشدارن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا. ئەو ژنانە ئەمڕۆ بوونە تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ. بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە دەمەوێت بە هەموو ژنان ئەوە بڵێم؛ درک بە هێز و توانا و لێهاتوویان بکەن. ئەو کاتەی ژن بڕوای بە خۆی هەبوو، هیچ شتێک نییە کە نەتوانێت بیگەیەنێتە ئەنجام. دەستکەوتی زۆر بەدەستبهێنێت. دەتوانێت هەموو دواکەوتووییەکان کە کۆمەڵگا بەسەریدا سەپاندووە تێپەڕێنێت. لەم بوارەدا دەبێت ژنان هەموو ئاستەنگەکان تێپەڕێنن و بگەنە سەرکەوتن. ئەمڕۆ دەبێت بەرامبەر هەموو هێرش و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە. ئێمە لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان تا کۆتایی درێژە بە بەرخودانی خۆمان دەدەین. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رەنگە کایەکانی ژیان بەرتەسک بکەنەوە، رەنگە ژیان دژوار بکەن، بەڵام ئێمە هەنگاو بۆ دواوە هەڵناگرین. ئێمە زیاتر تێدەکۆشین. ئەمرۆ بە تایبەتی ئەو ژنانەی پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگا دەکەن، دەکرێنە ئامانج. لە ئێران، رۆژهەڵات و عەفرین هەموو رۆژێک ژنانی بەهێزی تێکۆشەر دەکرێنە ئامانج. لەم رووەوە وەک ژن دەبێت تا سەر خاوەندار لە تێکۆشانی ئەوان بکەن و تا بەدەستهێنانی ئازادی خۆڕاگری بکەین".

هـ . ب