یەژا ستار: پەکەکە تەڤگەری هیوای گەلانە

فەرماندەیی بڕیاریگەی ناوەندی یەژا ستار، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و وتی: "پەکەکە تەڤگەری هیوای گەلانە، پەکەکە ئیرادەی مرۆڤایەتییە".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بە بۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٢٧ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان، هەروەها ٥١هەمین سالی تێكۆشانی ڕێبەرمانە. ئێمە لەو سەنگەرانەی کە تێیدا بەرخۆدانمان گەیشتۆتە بەرزترین ئاست ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان، بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز دەکەین". ڕێبەرمان کە ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستە بە خۆشەویستی و حەسرەتەوە سلاو دەکەین، ئەم ڕۆژە سەرەتا لە ڕێبەرمان، لە هەموو هەڤالانەمان کە لە زیندانەکان بەرخۆدان دەکەن، لە بنەمالەی شەهیدان، لە گەلی ولاتپارێزمان و ئەوانەی کە دڵیان داوە بە پەکەکە پیرۆز دەکەین. لە حەقی قەرارەوە تا ئاخین موش، ژیندار ڕوومەت مەیاسەر، ئاندۆک و عەگید کۆبانی، هەموو ئەوە هەڤالانەمان کە ڕەنجێکی گەوەرەیان دا و لەسەر هێلی فیدایی ئاپۆییدا بەشداری کاروانی نەمرانی شەهیدان بوون بە ڕێز و منەتەوە یادییان دەکەینەوە و بەلێن و بریارداری خۆمان دووپاتدەکەینەوە و بۆ یادکردنەوەیان بەرخۆدانمان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین.

پەکەکە بووە بە پێشەنگ و بۆ تەواوی جیهان و بووە بە سەرچاوەی سوود وەرگرتن

پارتەکەمان بووە هۆکاری سەرلە نوێ ژیانەوەی گەلێک و نیو سەدەیە شەڕیکی گەورەی بێ دابران بەڕیوە دەبات. لە سەردەمی ئێستادا ئەم شەڕە لە بەرزترین ئاستدا لە زاپ، چیای ئامێدی، چیای جودی، شەهید پیردۆغان و لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە. پێشەنگی بەرخۆدانی ڕۆلە گیان فیداکانی گەل ولاتەکەمان ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی دەستپێکی ڕێپێوانی ئازادییەوە تا ئێستا یک جار سازشی لەسەر ئەخلاقی ئازادی نەکردووە. ئەم هەڵوێستەی ڕێبەر ئاپۆ لە ناو گەلەکەمان بوو بە کارەکتەر و لە ناو پکەکەدا گۆرا بۆ پێشەنگایەتی کە بۆ تەواوی گەلانی جیهان بووە بە سەرچاوەی سوود وەرگرتن. بەتایبەت ژنانی کورد لە کەسایەتی سارادا هەر لە سەرەتاوە بەشداری ناو تەڤگەری پەکەکە بوون و ئەمەش وایکرد پەکەکە ببێتە پارتی ژنان. بۆیە ئەو ژنانەی کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' گەیشتن بە یەک، بوون بە نموونەی هەرە ئاشکرای نیشاندانی ئەم ڕاستییەی پەکەکە. پەکەکە کە پارتی ستەملێکراوان و ئەو گەلانەیە کە حیسانیان بۆ ناکرێت وەک ئەوەی کە لەناوبرابن و نەمابن ، ژنان و گەنجان، لە ناو هەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا هۆشیاری پاراستنی خۆلقاند و دەستنیشانی کرد کە کاریگەرین ئامرازی ئازادییە. ئەوانەی کە هەرە زۆر خاوەندارییان لەمە کرد ژنان بوون. لە ڕۆژئاوا تا شەنگال، هێزەکانی پاراستنی ژنان بە پێشەنگایەتی یەپەژە و یەبەشە خۆیان بەرێکخستن کرد. یەژا ستار کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە شاخدا وەک کاریگەرترین هێز بۆ ئازادی تێکۆشان دەکات، بریارداری بە کەرامەتی ژنان کە لەناو پەکەکەدا خۆلقینداراوە. ئەو ژنانەی کە درکیان بەوە کردووە ئەگەر نەبن بە خاوەنی خۆپاراستن مەحکۆم دەبن بە کۆیلایەتی و لەناودەچن، ئەو ژنانە لەناو پەکەکەدا گەیشتون بە یەک، بوون بە پاژک، بوون بە یەژاستار و شکستی مێژوویی ژنانیان گۆری بۆ سەرکەوتن. بۆیە پەکەکە پارتی سەرکەوتنی ژنانە. پەکەکە گۆرەپانی ژیانی بنەرەتییە کە ژنان گەورەترین دەستکەوتی خۆیان تێدا خوڵقاندووە. ئەو ژنانەی کە لەناو پەکەکەدا سەرلە نوی ژیانەوەیان دروست کرد، بوون بە پێشەنگی کۆمەڵگایەکی نوێ، واتا ژیانی نوێ. ئەو ژنانەی کە لەناو پەکەکەدا بوون بە خاوەنی ئیرادە، ئەو کۆمەڵگایەی کە بووە بە خاوەنی ئیرادە و بۆ ئازادی تیکۆشان دەکات. پەکەکە پارتی گەلەکەمان، ژنان و تەواوی مرۆڤایەتییە. پەکەکە تاکە ئالترناتیفە کە ڕاستی ژیانی ئازاد لەناویدا ئاشکرا بووە.

خۆلقێنەری هەموو ئەم پێشکەوتنانە ڕێبەرمانە. ئامانجی پیلانگێری ناونەتەوەیی  لەسەر ڕێبەرمان ئەوە بوو کە ڕێگری بکات لەم پێشکەوتنانە. بریارداری لەسەر گۆشەگیرکردنی ڕێبەرمان لەبەر ئەوەیە کە دەیانەوێت پەیوەندی ڕێبەرمان بە تەواوی لەگەڵ تەڤگەرکەمان، گەل و ژنان بپچرێنن، دەیانەویت ڕێبەرمان کە خۆلقێنەری پێشکەوتنەکانە لەبیر کۆمەڵگای ببەنەوە. بەڵام ڕێبەرمان لە کەسایەتی خۆیدا ئەو هەوڵانەی پۆچەڵکردۆتەوە. ڕێبەرمان بە بەرخۆدانی "سات بە سات"ی خۆی بە جەنگاوەر و هەموو کەسێکی نیشان دا کە چۆن دەتواندریت پیلانگێڕییەکان تێکبشکێنرێت. بۆیە شەڕێکی بێ ئەخلاقانە لە بەرامبەر سیستەمی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکمان ئەنجام دەدرێت، ئەم شەرە لە کەسایەتی گەریلادا بەرێوە دەبرێت، هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە ئەو ‌هێزەی کە لە ڕێبەرمان وەریدەگرین بە هێزە تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. ڕێگای لەیلا سۆرخوین، ئاخین موش، دەستان بۆتان، ئاردەم ئارارات و بە دەیان هاوێی شەهیدامان، هەلوێستی بەرخۆدێرانەی رێبەرمان بوو. هەلوێستی بەرخۆدێرانەی ڕێبەر و شەهیدانمان ئەو ڕاستییە بوو کە بەئێمەیان نیشاندا و بوو بە بنەمای شەڕێ ئێمە لە دژی داگیر کەران.

ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین کە بەشداری گۆڤەندی ئازادی ببن

ئێمە وەک جەنگاوەرانی ڕێبەرایەتی و شوینکەوتوانی شەهیدەکانمان لە سەنگەرەکان و لە چالاکییەکان بەرخۆدان دەکەین. بەو تێگەیشتنەی کە پەکەکە تەڤگەریەکی ڕەنج و تۆڵەسەندنەوەیە، وەک سارا و ڕوکەن، ڕۆژهات و ئەرداڵەکان، ئێمە ڕۆژانە لە دلی داگیرکەران دەدەین. دوایین ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە چیای ئامێدی کە لە ئەنجامدا ٤٩ داگیرکەر سزادران، دەریخست کە ئەو جەنگاوەرانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ کە لەسەر ڕێگای شەهیدان هەنگاو دەنێن بێگۆمان داگیرکەری لەناودەبەن.

هەر ڕۆژ کە تێدەپەڕ دەبێ، کاریگەریی پەکەکە بڵاو دەبێتەوە، ناحەقی پیلانگێڕی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرا دەبێت و لەوە تێدەگەین کە تاوانی کۆمەلکوژی دژی گەلەکەمان ئەنجامدراوە. بەشداری لە ٧٤ وڵاتی جیهانەوە بۆ هەڵمەتی 'ئازادی ڕێبەراتیمان، چارەسەر بۆ پرسی کورد' کە دەستی پێکردووە و زیادبوونی هەوڵەکان بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر پەیوەندی بەو ڕاستییانەوە هەیە. هەرکەسێک پەکەکە دەناسێت شەرعیەتی هێڵی ئایدئۆلۆژی، سیاسی و سەربازی پەکەکە دەبینێت و دەچێتە ڕێزی ئەم تێکۆشانەوە. ئاستێکە کە پەکەکە پێی گەیشتووە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی وجیهان. بەم مانایە پەکەکە دژی نادادی، ناعەدالەتی و بندەستیە. پەکەکە بزووتنەوەیەکی هیوایە بۆ هەموو گەلان. پەکەکە ناوی پێداگرییە لەسەر مرۆڤایەتی. پەکەکە پێناسەی بوون و شکۆمەندییە لە سەدەی بیست و یەکدا. لەم چوارچێوەیەدا جارێکی تر سڵاو لە ڕێبەرایەتیمان دەکەین کە ئامرازی ژیانەوەمانە لەگەڵ پەکەکە، جارێکی تریش ئەم ڕۆژە پیرۆزە پیرۆز دەکەین. تێکۆشانی ئێمە تا کۆتایی لەسەر بنەمای خاونداری و پاراستنی ژیانی پەکەکە دەبێت کە لەلایان ڕێبەرایەتیمانەوە دامەزراوە.

وەکوو هێزەکانی یەژا ستار ئەزموونێکی گەورە کە لە شەڕدا بەدەستمان هێناوە، گەیشتوینەتە ئەو ئاستەی کە گورزی کاریگەر لە دوژمن بدەین. هێزی ئێمە پیشەیی و شەڕکەر و فیداییە. بەم هێزە دینامیکییەوە هیچ ئەرکێک نییە کە نەتوانین بە ئەنجام بگەیەنین، هەروەها هێز و توانای تێپەڕاندنی هەموو قۆناغەکانمان هەیە. بەم مانایە لە سەر بنەمای پاراستنی دەستکەوتەکان و پەرەدانیان، پێشوازی لە داواکاری سەرکەوتنەکان دەکەەین. ئەرکی پڕۆسەکان ڕوونە و ئێمەیش ئامادەین. لەم پڕۆسەیەدا کە بەردەوام لە هەموو لاێکەوە لە ناو بەرخۆدانداین، دەزانین گەلەکەمان پاڵپشتی بەرخۆدانی شکۆمەندانەی ئێمەش دەکات و بەو هێزەی لێیان وەردەگرین، بە ئیرادەیەکی بێ ئەمان بەرەو ئامانجەکانمان پێش دەکەوین. ئێمە لە پرۆسەکە بە ڕاستی ئەو شۆڕشگێڕانەی بە سەرکەوتنیان پێشوازیان کردووە و بەڵێن و ئیرادەی خۆمان بۆ بەرخۆدانی هەتا کۆتایی دەردەبڕین. بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن هی ئەو فیداییانە دەبێت کە لە هێڵی ئاپۆیی خۆڕاگری دەکەن."