یەژاستار: رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆژی لەدایکبوونی گەلی ئازادە

یەژاستار: رێبەرایەتی ژیانێکی شکۆمەندانە و واتاداری بە گەلی کورد بەخشی. هەربۆیە رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی ئەندێشەی ئازادە، لەدایکبوونی گەلی ئازاد و کوردستانییە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە سەرەتادا لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو دایکان و ژنان کە بە هیوای هەبوونێکی نوێ روویان کردووەتە رۆژ، پیرۆز دەکەین. دایکی رێبەر ئاپۆ دایکە ئوڤەیش کە لەم مانگەدا کۆچی دوایی کرد بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. ٤ی نیسان نەک هەر لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆیە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا رۆژی لەدایکبوونەوەی کوردی ئازاد، مرۆڤایەتی ئازادیشە. هەربۆیە ئەوانەی بە هەڵوێستی رەسەن نوێنەرایەتی ئەو رۆژە دەکەن؛ هاوڕێیانی سەنگەرمان، هەروەها هاوڕێیانی زیندانمان کە لە دژوارترین دۆخدا جەستەی خۆیان خستووەتەبەر برسێتی و خانە بە خانەی جەستەیان لەپێاو ئازادیدا دەتوێننەوە و هەموو خۆڕاگرانی ئازادین. لە کەسایەتی ئەواندا ئێمە ئەم رۆژە لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان، دایکانی شەهیدان و گەریلاکان، ئەو دایکانەی لەپێناو رۆڵەکانیاندا بە شەو و رۆژ لە ئێشکگریدان، دۆزی ئازادی بەڕێوەدەبەن، پیرۆز دەکەین. لە هەمان کاتدا ئێمە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خۆجێیی کە گەلەکەمان لەبەرامبەر هێزەکانی داگیرکردنی سندووقدا بەدەستیان هێنا سڵاویان لێدەکەین و هەڵوێستی هەبوونی شکۆمەندانەی گەلەکەمان، بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە دووبارە پیرۆز دەکەین.

لەدایکبوون درێژەدانە بە ژیان. لە هەر لەدایکبوونێکدا بە دڵنیاییەوە واتای خۆی وەردەگرێت و دەرفەتی سەرلەنوێ ئافراندن لە کوێ بێت با ببێت دەدۆزێتەوە. هەربۆیە ئەو راستیەی لەدایکبوون زیاتر لە راستی رێبەر ئاپۆدا بەرجستەبووە. هەبوونێک کە ساڵی ١٩٤٩ لە رۆژی ٤ی نیساندا لە گوندی ئامارە هاتە ئاراوە، لە ساڵی ١٩٧٤دا لە تەنیش بەنداوی چوبوک لە ئەنقەرە دەستی بە بونیادنانی واتای خۆی کرد. ئەم مانگانەی بەهار و رۆژانی نەورۆز کە بە مزگێنی ژیانەوە پڕبوون، بە رێپێوانی ٥٠ ساڵەی رێبەر ئاپۆ بۆ ژنان و گەلی کورد و بۆ تەواوی گەلانی بندەست بووە هیوای ئازاد و بڕوای ئایندەی ئازاد. لەدایکبوونی ئەندێشەیەک وەک لەدایکبوونی منداڵێکە. بەو وتانە رێبەر ئاپۆ راستی 'کوردستان کۆلۆنی و داگیرکراوە' هێنایە ئاراوە و رۆژ لە دوای رۆژ وەک منداڵێک گەورەی کرد و لەسەر ئەو راستیە دڵ و مێشکی گەلی کوردی بە ئەندێشەی ئازادی پڕاوپڕ بەخێوکرد. لە رێپێوانی ٥٠ ساڵەیدا گەلی کوردی لە خەوی مردن وشیار کردەوە و هەبوونێکی واتادار و شکۆمەندانەی پێشکەش کردن. هەربۆیە رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆژی لەدایکبوونی ئەندێشەی ئازاد، بووە لەدایکبوونی دڵ و مێشکی ئازاد، بووە لەدایکبوونی کوردستان و گەلە ئازادەکەی.

ژنانی کورد کە هەزاران ساڵ بوو لە پشت دەرگای تاریک و ڕەشەوە کلیل درابوون، بە لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئەو کلیلەیان لە پێش ئازادبوونی خۆیان شکاند، بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' گەیشتە ئاستێک کە بەرامبەر سیستەمی زایندەپەرستی پێشەنگایەتی ژنانی جیهانی بکات. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوەدەکات کە لە منداڵیەوە ژنان بە وریاییەوە لەگەڵیدا دەجوڵانەوە، تا پیان وتوە 'هێ منداڵ، تۆ چوزانی ئێمە چیمان کێشاوە و چیمان بەسەردا هاتووە. بەڵام ئێمە لە چاوانی تۆدا هیوای ڕزگاری خۆمان دەبینین'. هاوڕێتی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ ژندا لە تەمەنێکی بچوکەوە دەستپێدەکات و شایەتحاڵی دۆخی خەماوی و شکاوی ژنان دەبێت. بۆیە تێکۆشان بۆ ئازادیی کوردستان لەسەر بنەمای ئازادی ژنان دادەمەزرێنێت. ڕێبەر ئاپۆ بە ئافراندی پارادایمێکی ژیانی ئازاد بوو بە وەڵامێکی مێژوویی بۆ چاوەڕوانی ئەو ژنانەی کە دەیانگوت 'هیوای ڕزگاربوونمان لە چاوی ئێوەدا شاراوەتەوە'.

لە ئەڤغانستانەوە تا میسر، لە لوبنان و ئێران، ئەم فکر و فەلسەفەیە و هەڵوێستی ئازادی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاوبووەتەوە. بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە بۆ هەموو ژنان لە دایکبوونەوەیەکی نوێیە، ژیانیان لە ڕەگی خۆیاندا ژیاندەوە، وەک دارێک ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر و گەشاوەتربوو. بۆیە دەڵێین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی ئازادی ژنە، بوونی ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی ناسنامەی ژنی ئازادە. پێویستە هەموو ژنێک ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئازادی خۆیی ببینێت و بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری تێکۆشان ببێت. ئەمە بەرپرسیارێتی ژن، گەنجان و لێگەڕانی ئازادییە. داوامان لە ژن، گەنجان و گەلمانە، کە لە ٤ی نیساندا هەڵوێستی خاوەندرایکردن لە رێبەر ئاپۆ کە لە ٨ی ئادار و نەورۆزدا پیشاندارا، بەردەوام بێت و بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانیان لە گۆڕەپانەکان زیاتر بکەن.

لە هەڵبژاردنەکاندا گەلمان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیکرد و وێڕای هەموو یاری و سیاسەتە پیسەکانی داگیرکاری هاوپەیمانێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. ڕێبەر ئاپۆ بەر لە ٥٠ ساڵ وتی 'کوردستان داگیرکراوە' ئەم قسەیە لەم هەڵبژاردنانەدا دەرکەوت و ماسکی داگیرکاری دەرخست. گەلمان بە هەڵوێستی خۆی ئەوەی دیاریکرد لە ژێر هەرماسکێکەوە بێت با ببێت، ئیتر سیستەمی داگیرکاری دەناسن و ڕاستی خۆیان بە بوێریەوە دەدەنەوە بەڕوی خۆیاندا. ئەم هەڵوێستە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆیە، هەڵوێستی گەلی کوردی بە شکۆیە. بۆیە هیچ کاتێک ناشکێت و ناکشێتەوە. گەلی کورد بەرخۆدان لە ڕێبەر ئاپۆوە فێربوون. ئەو هەڵوێستەی ئەم دوایایەی گەل جارێکیتر بووە دەرخەری ئەمە. گەلی کورد ڕوناکی خۆی بینیوەتەوە مەحاڵە بگەڕێتەوە بۆ ناو تاریکی. لە هەر بارودۆخێکدابێت ڕوناکی خۆی دەپارێزێت. هەروەها لە هەر چوای لای کوردستان و تەواوی جیهاندا دڵی کوردان بە هەمان ئامانج لێدەدات، لە کەسێتی گەلمان لە باکووری کوردستان و تورکیادا لە خاوەنداریکردن لە ئیرادەی خۆیدا، داگیرکاری گورزێکی کوشندەی خوارد. بۆیە دەبێت بزانرێت، بۆ داگیرکاری هیچ ڕێگەیەک لە دەرەوەی بەردەوامیدان شەڕ نەماوە و لە سیاسەتی داگیرکاری دووپات دەکەنەوە. لە سیاسەتی گۆشەگیری و ئەشکەنجە مکوڕن. هەرچی دەکەن با بیکەن بە هەڵوێستی گەریلای شەڕکەر و فیدای، بە هەڵوێستی گەلی بەرخۆدەر لە تێکشکاندن ڕزگارییان نابێت. ئەم ڕاستیەکی ڕوونە. وەک هێزەکانی یەژا-ستار بە باوەرین داگیرکاری لە کوردستاندا بەدوای دەهێنین و بە ڕێبەرێتیەوە لە ڕۆژانی ئازاددا دەژین. بۆ پێکهێنانی ئەم ئامانجە هەتا کۆتای تێکۆشان دەکەین. گەر لەمرۆدا وەک ژن لەسەر چیاکاندا بۆ ئازادی تێدەکۆشین، ئەوە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆوەیە. بۆیە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەل و ژنە. هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت و گەلمان دەگات بە ژیانێکی ئازاد ئێمە ناوەستین و لە هەموو ڕۆژبوونێکی ڕێبەر ئاپۆدا بە هێزەوە لە دایک بینەوە و ئەم رۆژە بکەین بە دەستپێکی ئازادی هەموو ژن و مرۆڤایەتی.

ڕۆژی پیرۆز، دووبارە لە گەل و تێکۆشەرانی ئازادی و تەواوی ژنان پیرۆز دەکەین. وەک هێزەکانی یەژا-ستار بەڵین دەدەین بە زیاتر گەشاندنەوەی ئەوە ئاگرەی لە ئاسماندا هەڵمانگیرساندووە. بە تێکۆشان و بەرخۆدانمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لە ڕۆژانی ئازاددا دەژین.  وەک سوپا فیداییەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە سەر ڕێگەی شەهیدانمان سوێندمان خواردووە، کە هێڵی ئازادی بگەینین بەسەرکەوتن و بۆ ئەو منداڵانەی کە ڕێبەر ئاپۆ خۆشیانی ئەوێت ژیانێکی ئازاد و بە شکۆ بئافرێنین."