یەژەکە-سە: بە ڕۆحێتی تێکۆشانەوە لە گۆڕەپانەکان دەبین

یەژەکە-سە گوتی: "بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان بە ڕۆحێتی تێکۆشانی کۆبانێ لە ٧ ی کانونی یەکەمدا لە گۆڕەپانەکان دەبین".

یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) سەبارەت بە هێرشی داگیرکاری ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و گوتی: "لە ٧ کانوونی یەکەمدا بە ڕۆحێتی تێکۆشان لە گۆڕەپانەکان دەبین".
کوردستانیان و دۆستانیان لە سویسرا لە ڕۆژی دەستپێکردنی هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا لە گۆڕەپانەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، رۆژی شەمە لە ٧ ی کانوونی یەکەم لە شاری بازڵ ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.
یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا ( یەژەکە-سە) سەبارە بە ڕێپێوانەکە بانگەوازی بەشداربوونی کرد.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
"دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە دژی شارەکانی تەل ڕەفعەت، مەنبج و شەهبا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوا هێرشی داگیرکارییان دەست پێکردوە. ئەم هێرشانە دژی مرۆڤایەتین و لە پێش چاوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت. ئەو هەرێمانەی کە بۆ پاراستنی مەدەنییەکان چۆڵکران لە لایەن چەتەکانەوە تاڵان دەکرێن، ژن و منداڵ بە ئامانج دەگیرێن و دەکوژرێن.
بەم هێرشانە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ژنان بە ئامانج دەگرن. بە تایبەت ژن و گەلی کورد  دەستکەوتەکانی شۆڕش ناکاتە قوربانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی. شۆڕشی ژنان بە ڕۆحی کۆبانێ لە هەموو شوێنک دەپارێزین و ئەم هێرشی داگیرکاری لە دژی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکەین. وەک یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا لە بەرانبەر هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا و بۆ خاوەندارێتی کردن لە گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکان دەبین.
 پەیوەست بەمەوە بە دروشمی "بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان بە ڕۆحێتی تێکۆشانی کۆبانێ ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن" بڕژێنە گۆڕەپانەکان. بەتایبەت ژنانی کورد  و گەلی کورد، بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین بەشداری چالاکییەکەمان بێت لە ٧ ی کانوونی یەکەم لە ڕۆژی شەمە لە شاری بازڵ".