یەژەکە-ئە: ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین کۆدەبینەوە

یەژەکە-ئە بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستەکانی کرد، ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین کۆببنەوە و دژی قەدەغەکان دەنگ هەڵبڕن.

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە)، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "وەک هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست و دامەزراوە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی قەدەغەی سەر پەکەکە کۆدەبنەوە".

لە ڕاگەیانداوەکەدا گوتراوە:

"١٨ ی تشرینی دووەم، ئەو ڕێپێوانەی لە بەرلین ئەنجام دەدرێت، گوزارشتە لە گەڕانی ڕەوای گەلی کورد. لە هەمان کاتدا پێش سەردانەکەی ئەردۆگانی فاشیست بۆ ئەڵمانیا، پێویستە ئەمە بگوترێ: ئێمە ئەو بڕیارانە قبوڵ ناکەین کە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە لەسەر ئێمە دەدرێن.

بانگەوازی بەشداربوون لە ڕێپێوان

بانگەواز لە هەموو گەلی کورد و دۆستەکانمان دەکەین لە ١٨ی تشرینی دووەم دژی ئەم زیهنیەتە قەدەغەکەرەی کە ئێمەی کورد بە تاوانبار دەزانێت لە بەرلین دەنگ هەڵبڕن. هەڵوێستێکی شکۆمەندانە دەگرینەبەر، لەچوارچێوەی هەڵمەتی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین" و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، پێویستە چارەسەرێکی ئاشتییانە پەیڕەو بکرێت".