یەژەکە-ئە سوپاسی بەشداربووانی فیستیڤاڵی ژنانی زیلانی کرد

یەژەکە-ئە سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد بەشداربوون لە فیستیڤاڵی ژنانی زیلاندا و وتی: "ژنان لە فیستیڤاڵی ژنانی زیلاندا لە دژی گۆشەگیری و قڕکردن کۆبوونەوە."

سوپاسکردنی بەشداربوونی فیستیڤاڵی زیلان

"١٨هەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەرێتی و چارەسەری بۆ پرسی کورد' ئەنجمادرا. ژنان لە فیستیڤاڵی زیلاندا لە دژی گۆشەگیری و قڕکردن کۆبوونەوە. سوپاسی  ئەنجومەنی ژنان، دەستپیشخەری ژنان و گرووپەکانمان، هەڤاڵانی ژنمان کە بە جل و بەرگی هەرێمی خۆیان ڕەنگیان دا بە فیستیڤاڵەکە، خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد، هەموو ڕێکخراوەکانی ژنانی دۆست، هەموو ئەو هەڤاڵە ژنانەمان کە خواردنی فۆلکلۆرییان لە فیستیڤاڵەکەدا نمایشکرد، میوانانی بەرنامەکان، هەموو هەڤاڵ و دۆستانمان دەکەین کە لە فیستیڤاڵەکەدا ڕەنجیان کێشا.