ژمارەی مانگی شوباتی ڕۆژنامەی "نەوای ژن" بڵاوبووەوە
ژمارەی ٢٣٩ی ڕۆژنامەی مانگانەی ژنان "نەوای ژن"، بە مانشێتی 'پارادایمی ئازادی رێگای ڕزگار بوونە لە قەیرانەکان' بڵاوبووەوە.
ژمارەی ٢٣٩ی ڕۆژنامەی مانگانەی ژنان "نەوای ژن"، بە مانشێتی 'پارادایمی ئازادی رێگای ڕزگار بوونە لە قەیرانەکان' بڵاوبووەوە.
لەم ژمارەیەدا بە چڕی سەرەنج خراوەتە سەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ و بەرەنگاربوونەوە دژی ئەم پیلانگێڕییە. هەروەها وتارەکانی هاڤین گونەشەر، ڕووشان سامسات، ئەلیف مەرجان، زەینەب غەزال ئیرماک، بەرفین گۆنەش، شەرڤین نۆدەم، نورحەق گۆڵبەهار، دەنگیر گۆنەش و گولەر یڵدز، لەگەڵ چاوپێکەوتنی فوزا یوسف، ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی پەێەدە و مانو گۆنزالز، یەکێک لە چالاکوانانی هەڵمەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەمریکای لاتین، لە خۆ دەگرێت.
ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ڕاستی پیلانگێڕییەکان
هاڤین گونەشەر، لە وتارەکەیدا لە ژێر ناوی "مۆدێرنیتی دیموکراتیک ڕزگاری گەلان"، دوایین پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە بەرباس.
ڕووشان سامسات لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مێژووی ڕاستی پیلانگێڕییەکان"، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات تەنیا هێرشێک نەبووە بۆ سەر بزووتنەوەی ئازادی کوردستان و ڕێبەرایەتیەکەی، بەڵکوو پیلانگێڕییەکە دەستوەردانێکی قووڵ بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
لە ساڵیادی سایکس-پیکۆدا دیزاین کردنەوەکان
زەینەب قزل ئیرماک، دوایین پێشهاتەکانی سوریا بە ناونیشانی "ئەمجارە بۆمبی کاتی بە دەستی خاوەنەکانیدا دەتەقێتەوە"، دەڵێت: هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بە ڕێبازی ئایینی-تایفی دەوڵەت نەتەوە ڕێبازێکی شکست خواردووە و مەحکومە بە دووبارەکردنەوەی مێژوو."
جیهانی پەیوەندییەکان
ئەلیف مەرجان لە وتارێکدا بەناونیشانی "جیهانی پەیوەندییەکان: ڕێبەر ئاپۆ" باس لەو بەهایانە کراوە کە ڕێبەر ئاپۆ بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە دایناوە. دەڵێت: "کاتێک باسی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، باس لە منداڵێک، زانایەک و فەیلەسوفێک، پێشەنگێک، شۆڕشگێڕی-سۆسیالیست، ئینتەرناسیۆنالیست و پارێزوانی ئازادی ژنان دەکەین". ئێمە باسی بیرمەند و تێکۆشەرێک دەکەین کە ماوەی ٤٠ساڵە پەیوەندییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی لە هەموو بوارێکەوە لەبەرچاو گرتووە."
چاوپێکەوتنێک لە ئەمریکای لاتینەوە
هەروەها لەم ژمارەدا دڵبەر ئایدن لەگەڵ مانو گۆنزالز، یەکێک لە چالاکانی هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەمریکای لاتین دیدارێکی کردووە، بڵاوکراوەتەو. گۆنزالز جەختی لەوە لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ وتێکۆشانی کردووتەوە دەڵێت: ئۆجەلان بە چەمکی مۆدێرنیتە سەرمایەداری،ئەو دەرفەتەی بۆمان کردەوە کە بە شێوەیەکی یەکپارچە هەموو هەڕەشەکانی جیهان ببینین.
هەروەها بەرفین گونەش لەکاتی لێکۆڵینەوەی لەسەر ژنولۆژی وەک جۆرێک لە بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕی، بڕگەکانی پارێزنامەی پێنجەمی ڕێبەر ئاپۆی خستووەتەڕوو. لەو بڕگانەدا ڕێبەر ئاپۆ بە ئاماژەی بە قەیرانەکانی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستی کردوون، دەڵێت: "مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتیک و پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک گونجاوترین مۆدێلی یەکسانی، ئازادی و دیموکراسییە وتەنیا پارادایمێکی نوێیە بۆ دەرچوون لە دۆخی ناوچەکە."
هەروەها، نورحەق گۆڵبەهار لە بەشێکی ژمارەکەدا باسی تێکۆشان دژی پیلانگێڕی ١٥ شوبات کردووە و شەرڤین نۆدەمیش باسی لە چۆن مامەڵەکردن و بەرخۆدانی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕەهەندەکانی دەرباز بوون کردووە.
لە بەشێکی ژمارەکەدا فوزا یوسف ئەندامی دیوان هاوسەرۆکایەتی پەیەدە، لە وەڵامی پرسیارەکانی نەوای ژن، دوایین پێشهاتەکانی سوریا و مەترسییەکانی سەر سیستمی خۆبەڕێوەبەریی گەل لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵسەنگاندووە. فوزا یوسف جەختی لەوە کردووتەوە کە لە بەرامبەر چڕبوونەوەی هێرشەکانی دوای بوومەلەرزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەی سووریا، لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و ژناندا تێدەکۆشن.
تشرین: مۆدێلی نوێی کۆمەڵگە
هەروەها گولەر یڵدر و دەنگیر گۆنەش لە ڕوانگەی ئیکۆلۆژییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئیشکگریی بەردەوامی بەنداوی تشرین کردووە. تشرین وەک قەڵغانێکە دژی داگیرکاری پێناسە دەکەن و کۆبوونەوەی گەل لە دەوری بەنداوی تشرین کۆبوونەتەوە، بەهێما ومۆدێلی نوێی کۆمەڵایەتی بوون دەبینن.
لە ژمارەی مانگی شوبات دا، وێنەی فاتمە ئەحمەد ئیبراهیم سودانی، یەکێک لە فێمینیستە عەرەبە دیارەکانی سەدەی بیستەم و نۆدا کارکەر، یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، هەروەها نووسراوێک سەبارەت بە ئاسمین سەید ( زەهرا ئەنگای)، کە لە ٨ی ئابی٢٠٢٤لە ڕۆژئاوای زاپ شەهید بوو، لە لاپەڕەی یادەوەرییەکەدا بڵاوکراوەتەوە.